مەڕ
ڕواڵەت
(لە پەزەوە ڕەوانە کراوە)
| مەڕ | |
|---|---|
| A research flock at U.S. Sheep Experiment Station near Dubois, Idaho | |
Domesticated | |
| Scientific classification | |
| Kingdom: | Animalia |
| Phylum: | |
| Class: | |
| Order: | |
| Family: | Bovidae |
| Subfamily: | |
| Genus: | |
| Species: | O. aries |
| Binomial name | |
| Ovis aries | |
مەڕ (ناوی زانستی: Ovis aries) ئاژەڵێکی گوانداری ماڵییە.
بە کوردی بە بەچکەکەی دەوترێ بەرخ و کاتێک لە شیر دەبڕدرێتەوە کاوڕ و کاتێک دوو بەھار تێپەڕدەکات شەک و ئەگەر بۆ یەکەم جار بزێ شەکمەڕی پێ دەوترێ، کاتێ کە بە تەواوی پێدەگات بە نێرەکەی دەوترێ بەران و بە مێیەکەی دەڵێن مەڕ.[١]
ناوی مەڕ بەگوێرەی سوڕی ژیانی
[دەستکاری]
مەڕیش وەک زۆربەی ئاژەڵەکانی تر لە سەرەتای پایز بەبەران دێت (جووت دەبێت) ، دوای ٥ مانگی دەزێت واتە لە کۆتایی شوبات یان سەرەتای ئادار دەزێ ، ئەو بێچووەی دەیبی پێی دەڵێن بەرخ.
- لە تەمەنی ١ رۆژی تا ٦ مانگی پێی دەڵێن بەرخ ئەو خوریەی پێی وەیتی پێی دەڵێن ( لوا ) کە لەتەمەنی ٦ مانگی لێی دەبڕێتەوە ئەوکاتە ھیچی تر پێی ناڵێن بەرخ.
- لە ٦مانگی تاکو یەک ساڵ، پێی دەڵێن کاوڕ ، ئەگەر نێر بوو کاوڕە نێری پێدەڵێن ، ئەگەر مێ بوو کاوڕە مێی پێ دەڵێن .
- شەک و بەردیل : لە یەک ساڵی تا دوو ساڵێ.
- کاوڕ ئەگەر مێ بوو ساڵێک بەسەر تەمەنی دا رۆیشت پێی دەڵێن (بەردیل) ، ئەگەر بەردیل لەپایز بەرانی خوارد و دویا زا پێی دەڵێن (بەردیلە زا). ئەگەر نەزا پێی دەڵێن (بەربوارد ) ، بەڵام جاریش ھەیە کاوڕەمێ بە کاوڕی بەرانی دەخوا و پێی دەڵێن (کاوڕەزا).
- ئەگەر کاوڕ نێر بوو ئەوە پێی دەڵێن (شەک).
- شەک ئەگەر ساڵێکی بەسەردا سووڕایەوە واتە لە تەمەنی دوای دووساڵی تا سێ ساڵی پێی دەڵێن (خرت).
- مەڕ دوای تەمەنی ٢ ساڵی بە بەردیلە زا یان بەربواری دەگوترێ مەڕ .
- قەیرە : لەدوای تەمەنی ٣ ساڵی بەسەر خرتدا دەگوترێ قەیرە و بەڵام لەناو خەڵکی ئاسایی ھەر لەدوای ٢ ساڵی بە شەک دەگوترێ بەران ، بەڵام شوان و پسپۆڕانی ئەو بوارە باش لێکیان دەکەنەوە ، بەناوی تایبەتی خۆیان بانگیان دەکەن ، وە مەڕ چیند بزێ بەوە دەژمێردرێ بۆ نموونە دەڵێن مەڕی یەک بەرخە زا و دووبەرخە و بەرانیش کەبووە قەیرە بۆنموونە دەڵێن بەران یەک قەیرە و دووقەیرە ، واتە ئەوەندە ساڵە بەسەرقەیراتیەکەی داڕۆیشتووە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینە
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە. ٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
| ئەم «گیانلەبەر» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە مەڕ تێدایە.