جوندیان
جوندیان | |
|---|---|
| بە عەرەبی: جندیان بە ئینگلیزی: Jundian | |
![]() گوندی جوندیان | |
| پۆتانەکان: 36°37′35″N 44°34′16″E / 36.62625°N 44.57106°Eپۆتانەکان: 36°37′35″N 44°34′16″E / 36.62625°N 44.57106°E | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | (باشووری کوردستان)[٢] |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| قەزا | ڕەواندز |
| ناحیە | ناحیەی ناوەندی قەزای ڕەواندز |
| بەرزایی | ٦٣١ مەتر (٢٬٠٧٠ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (١٩٧٧) | |
| • سەرجەم | ١٥ کەس[٣] |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی(سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٤] بەرز · ٢٦مین |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
جوندیان یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕەواندز لە قەزای ڕەواندز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.[٥][٦][٧].
ھاوینەھەواری جوندیان ، ١١٢ کم لە ناوەندی شاری ھەولێرەوە دوورە ، دەکەوێتە قەراغی شاری سۆرانەوە لە بەشی باشووری شارەکەوە ، کە کانیاوێکی سازگاری ئەم ناوچەیەیە لە دامێنی چیای ھەندرێن. جوندیان بەم کانییە سەرنجراکێشە ناوبانگی دەرکردووە، کە لە قووڵایی ئەم ئەشکەوتەوە دێتە دەرێ و ئاوێکی سازگاری سارد و سروشتێکی جوانی بەم ناوچەیە داوە . جوندیان لەلایەن حکومەتی ھەرێم جوانکاری بۆ کراوە و تەواوی ئەم ھاوینە ھەوارە بە دار و درەخت داپۆشراوە، چەندان کافتریا و گازینۆ و چێشتخانەی گەشتیاری و میللی تێدایە، ساڵانە گەشتیاران بە شێوەیەکی بەرفراوان لە شارەکانی ھەرێم و خواروو و ناوەراستی عێراقەوە رووی تێدەکەن.
ناو
[دەستکاری]ناوی جوندیان لە (گوندی دیانان)ەوە ھاتووە، سەردەمانێک پەیڕەوانی ئایینی مەسیحی لەم ناوچەیەدا ڕێژەیان زۆر بووە، بۆیە جوندیان ناوی (گوندی دیانان)ی پێوەماوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ئاڵای ھەرێمی کوردستان». KRG. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم». KRG. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ د.عبدوڵا غەفوور. «سەرژمێری گوندەکانی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٧٧» (PDF) (بە کوردی). لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ https://www.hawlergov.org/app/node/393
- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
- ↑ زانیارینامەی سەرھێڵی کورد پیدیا
