یانەی وەرزشیی شێروانە
ڕواڵەت
| |
| ناوی تەواو | یانەی وەرزشی شێروانە |
|---|---|
| ناوی کورتکراوە | یانەی شێروانە |
| دامەزراندن | ١٩٩٢ |
| خول | خولی نایابی کوردستان |
یانەی وەرزشیی شێروانە یانەیەکی تۆپی پێیە کە بنکەی سەرەکی دەکەوێتە کەلار، باشووری کوردستان.[١][٢] یانەکە لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە.[٣] لە ئێستادا یانەکە لە وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ئەوا لە خوولی نایابی کوردستان یاری دەکات کە بەرزترین ئاستە لە خوولەکەدا.
لە ساڵی ٢٠٢١، یانەکە بووە پاڵەوانی جامی سووپەری کوردستان،[٤] شێروانە وەک یەکەمین یانەی کوردستان ئەو جامەی بردۆتەوە چونکە لەو ساڵەدا بۆیەکەمینجار کێبڕکێکردن بۆ جامەکە دەستیپێکرد.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «سەرۆکی زانکۆی گەرمیان پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە ستافی یانەی شێروانە کرد». Ku. ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «گهرمیان.. له یاری نێوان شێروانه و پێشمهرگهی ههولێر چهند كهسێك بریندار بوون». www.wishe.net. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «ئەو هۆكارەی شێروانە لە یانەكانی تر جیادەكاتەوە». xelk.org. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ شێروانە جامی سوپەری کوردستانی بەدەستهێنا، ئێن ئارتی، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بڵاوکراوەتەوە.
- ↑ «ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار لە مێژوو جامی سوپەری کوردستان بەڕێوەدەچێت». Yariga.net یاریگانێت. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
