جاف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە ھۆزی جاف نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە جاف (ڕوونکردنەوە).

جاف یەکێکە لە ئێڵە گەورەکانی کورد و دابەش بوون لەنێوان ھەر دوو بەشی کوردستانی ڕۆژھەڵات و باشوور. لە ساڵی ١١١٤ دروستبووە لەلایەن پاشا زاھیر بەگی جاف[ژێدەر پێویستە]، سەرۆکە گرنگەکانی دی محەممەد پاشای جاف، عادیلە خانم، عوسمان پاشای جاف وە مەحمود پاشای جاف، خانووی بابوباپیرانی قەڵای شێروانەیە. ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ناونیشانی پاشای پێ بەخشیون وەک خانەدان لە ساڵەکانی ١٧٠٠، گەورەترین ھۆزی کوردین لە ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست

جوگرافیا و عەشیرەت و تیرەکانی جاف[دەستکاری]

زۆربەی ئەم ئێڵە لە بەشی باشووردا ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکووک و دیالە دەژین و ھەر دوو ناوەندی قەزای کەلار و ھەڵەبجە بە شار و مەڵبەندی سەرەکیی جاف و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەکیی بەگزادەکانیان دەژمێردرێن. بوونی جاف بە شێوەیەکی چڕوپڕ لە دەڤەرەی شارەزووردا بەدەردەکەوێت، دوو تیرەشیان بەناوی تەلان و سمایل عوزێری لە ناوچەی دۆکان و سورداشدان، جافە رەشکەش بەزۆری لە ناوچەی پشدەردان لە باکووری سلێمانیدا.

ھەروەھا ژمارەیەکی بەرچاو لە تیرەی گڵاڵی و بەگزادەی جاف و یوسیف جانی لە شاری ھەولێر و گوندەکانی دەوروبەریدا دەژین. ئەمە وێڕای ئەوەش کە چەندین تیرەی دیکەی جاف وەک: تایشەیی و قادر میروەیسی و ئاغاوەیسی و بێویانی و… لە سنووری قەزای خانەقی، پارێزگای دیالە لە ڕۆژھەڵاتی رووباری سیرواندا دەژین. ھەمدیسان دەڤەری بەرینی گەرمیان بە گشت شوێنە جیاجیاکانییەوە دەیان ھەزار جاف لەخۆ دەگرێت.

لە کوردستانی ڕۆژھەڵاتیشدا، رۆڵەکانی عێلی جاف لە ھەردوو پارێزگای کرماشان و سنەدا بە گشتی نیشتەجێن و دەتوانین شوێنی نیشتەجێبوونیان بەم شێوەیە دیاری بکەین:

جوانڕۆ (جوانڕۆ مەڵبەندی ڕەسەن و دێرینی گشت جافە)، ڕوانسەر، پاوە، قەسری شیرین، سەرپێڵی زەھاو ھەتا سنووری رووباری سیروان و، دۆڵی عەلی عاسی تا سنووری عەشرەتی سنجاوی لە باکوور و رۆژھەڵاتی شاری کرماشاندا، و ھەروەھا ژمارەیەکی کێمیش لە شاری سەقز.

دیسان زێد و شوێنی جاف درێژ دەبنەوە تا دەگەنە ناوچەکانی دڕۆڵە و مەڕەخێڵ و شمشێر و پاوە و دەوروبەری نەوسود. لە رووی شوێنی جوگرافییەوە دەتوانین عێلی جاف بکەین بە دوو بەشی سەرەکی و بەشێکی ناسەرەکییەوە:

قوبادی، باوەجانی، وەکیلی، ڕۆستەم بەگی، وەڵەد بەگی، ئاغاوەیسی، تاوگۆزی، ئێناخی، ئیمامی، قادرمیروەیسی، تایشەی، کۆیک، نێرژی، دەروێشی، دەلەژێری، کۆکۆی، زەردوویی، پەپڵی، و دووڕوویی و ھتد.

میکایڵی، شاتری، وردەشاتری، رۆغزایی، تەرخانی، باشکی، جنگنی، ھارونی، گڵاڵی، سەدانی، قوبادی، کەماڵەیی، بێداخی، نەورۆڵی، یەزدان بەخشی، وەڵی، نەژوێنی، مەسۆیی، مامۆیی، شێخ سمایلی، سۆفی وەن، عەشیرەتی باوا، عەشیرەتی تاوگۆزی، میراولی، پشتماڵە، عەمەڵە، عیسالی، بێسەری، تەلان، یەسوجانی، چوچانی، قەویلەیی، تیلەکۆ، سمایل عوزێری، جافە رەشکە و ھتد.

  • و دەستەی سێیەم کە پێی دەوترێ جافی گۆران یان جافی کرماشانی کە ئەمانیش لە کوردستانی ڕۆژھەڵاتن (ئەم بەشە ئەو جافانەش دەگرێتەوە کە لە کەناری ڕۆژھەڵاتی رووباری سیرواندا لە سنووری خانەقیدا دەژین).

گرنگترین ھۆزەکانی ئەم بەشە لە جاف بریتین لە گاوارە، تفەنگچی و تایشەیی.

عەشرەت وتیرەکانی جافی کوردستانی ڕۆژھەڵات (جوانڕۆیی و گۆران) بەگشتی ئەمانەن: تاوگۆزی، رۆستم بەگی، وەکیلی، قوبادی، عەشیرەتی باوا، باوەجانی، ھۆزی باوا، ئێناخی، ئیمامی، ساتیاری، شمشێری، کڵاشی، زەردۆیی، کۆکۆیی، کوێرەکی، وەڵەبەگی، ئاغاوەیسی، قادر میروەیسی، کویک نیرجی، عەلی یاخەیی، بەبلی، دۆرۆیی، دەلەزیری، دەروێشی، قەڵخانجک، کورەک کج، نێرژی، ئەلیاسی، سۆفی، کاکە رەشی، گاخۆری، کشتی، یەسویار ئەحمەدی، دارخۆر، گاوری، ئەلیارەکی، بێویانی، قوجالی، عالی، کوزەرەیی، بازانی، جوخەیی، ھاوری، سەیالی، ع قادری، میرکی و تاد.

بنەڕەت و وشەڕەتناسی[دەستکاری]

بنەڕەت و دامەزرانی ئێڵی جاف بەتەواوی ڕوون نییە و ڕا و بۆچوونی جیاواز ھەیە. ھەر وەک چۆن سەرچاوە مێژوویییەکان بە دروستی لەم بارەیەوە نادوێن وەک چۆن ھادی مەحموودی وا دەڵێ: کاتێک سەیری ئەو وتار و کتێبانەی کە لە بارەی ئێڵی جافەوە نووسراون دەکەین، بۆمان دەردەکەوێ کە سەرچاوە و ژێدەری زۆربەی نووسەران کتێبگەلێک وەک مێژووی کورد و کوردستانی مەردووخ و تحفه ناصری در تاریخ و جغرافیای کردستان، شوکروڵڵای سنەیین.

ئایەتوڵڵا مەردووخ لە کتێبەکەیدا باسی ڕابردووی جاف ناکات و تەنیا باسی بزووتنەوە نوێکانی ئەم ئێڵە دەکات. دەقەکانی مەردووخ بێ ھیچ بەڵگەیەکی جێباوەڕە و وادیارە کە تەنیا بەپێی ڕاپۆرتەکانی دەرباری قەجەر نووسراون کە بەردەوام لەگەڵ کوردە جافەکاندا خەریکی شەر بوونە کە ھیچ کاتێکیش نەیانتوانیوە شکستیان پێ بێنن. مەردووخ وا باسی جاف دەکات کە گوایە گەلێکی چەتە و پیاوکوژن و لە سنوورەکانی ئێران و عوسمانیدا خەریکی ئەم جۆر کارانەن.

مەحموودی بنەڕەتی جاف دەگەڕێنێتەوە بۆ یەکێک لە ھاوەڵانی پێغەمبەری ئیسلام بە ناوی جابانی کوردی و پێی وایە ئەویش لە ئێڵی جاف بووە و بۆ سەلماندنی قسەکەی ئاماژە بە ھەندێک لە شەڕەکانی دەکات کە بەشێوەی شەڕی پارتیزانین کە پێناسەی شەڕوانانی کوردە.[١]

سەبارەت بە وشەی جاف سابیر مورادی بەڕێوەبەری کۆڕی ئەدەبیی مەولەوی کورد لە شاری جوانڕۆ یەکێک لەو بیرۆکانە وا باس دەکات کە کە سەرەتا ئەم وشە جاو بووە و بە ھۆی جەنگاوەربوونی ئێڵی جاف و نزیکی وشەی جاو لە جافی ئەم وشە لەلایەن عەرەبەکانەوە وەک جاو گۆ کراوە دوای ھاتنی ئیسلام بۆ کوردستان. ھەروەھا ئەم بیرۆکەیە دەڵێ کە وشەی جوانڕۆ، کە زێدی جافە، پێشتر جاوانڕۆ واتە ڕۆباری جاوان بووە و بۆ ئاسانی دەربڕین بووە بە جوانڕۆ.

تیرەی ئاغاوەیسی[دەستکاری]

تیرەی ئاغاوەیسی پێشتریش یەکێک بووە لە تیرەکانی جاف لە جوانڕۆ کە لە پێنج خێڵی سەرەکی پێکھاتوون وەک: خێڵی شەکەر، خێڵی کاکەوەیس، خێڵی نەزەر، خێڵی مرالی، خێڵی عەووەلی، کە ھەرھەموویان کوڕی ئاغاوەیسی بچووکن، وە ئاغاوەیسی بچووکیش کوڕی میروەیسی کوڕی ئاغاوەیسی گەورەیە، ئەم پێنج خێڵە لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا واتە لە کۆتایی ساڵەکانی ١٨٠٠ز لە زێدی ڕەسەنی ھەمیشەیی خۆیان جوانڕۆ کە مەڵبەندی دیرینی گشت ھۆزی جافە ھاتوونەتە کوردستانی عێراق و لە بناری بەمۆ و دێھاتەکانی روباری سیروان و قەڵەمە و تازەدێ نیشتەجێبوون، ئەوەش بە ھۆی پێشکەوتنی کۆمەڵگا و نەمانی سەردەمی دەوارنشینی و نیشتەجێبوونی زۆربەی خێڵ و تیرەکانی جاف لە دێھاتەکان بە یەک جاری، بەڵام دوای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانی و ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی یەکێک لە ئەم خێڵانە کە ناسراوە بە خێڵی عەووەلی گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانی ئێران و لە دێ تیلەکۆ نیشتەجێبوون، وە لە ئێستادا زۆربەی نەوەکانی ئەم خێڵە لە شارەکانی کرماشان و ڕەوانسەر نیشتەجێن، بەڵام نەوەکانی ئەو چوار خێڵەکەی تر لە ئێستادا بەشێکی کەمیان لە شارەکانی سلێمانی و عەربەت نیشتەجێن، وە ژمارەیەکی بەرچاویان لە شارەکانی کەلار و دەربەندیخان نیشتەجێن، وە سەبارەت بە ناوی ئاغاوەیسی، لە ناوی ئاغاوەیسەوە ھاتووە کە بە ئاغاوەیسی گەورە ناسراوە کە باپیرە گەورەی ئەم خێڵ و بنەماڵانە بووە، وە زۆر جاریش بە زمانی فارسی پێیان وتووە ئاقاوەیسی کە یەکێک بووە لە نەوەکانی ھۆزی جاف لە جوانڕۆ، کە لە سەرەتای ساڵەکانی (١٧٠٠)زاینیدا لە جوانڕۆ لە دایکبووە و ژیاوە وە لە سەرەتای ساڵەکانی ١٨٠٠ز ھەر لە جوانڕۆ کۆچی دوای کردووە، وە ھەروەھا سەبارەت بە بنەماڵە ناودارەکانی تیرەی ئاغاوەیسی، تیرەی ئاغاوەیسی پێشتر خاوەنی چەندین بنەماڵەی ناودار بووە وەک بنەماڵەی: علی مرادی شەکەر، بنەماڵەی عەزیزی کاکەوەیس، بنەماڵەی محمدی کاکەویس، بنەماڵەی خەلیفە احمدی نەزەر، بنەماڵەی محمدی نەزەر، بنەماڵەی سبحانی مرالی، بنەماڵەی عبدالرحمانی مرالی، بنەماڵەکانی خێڵی عەووەلی، و چەندین بنەماڵەی تر… وە لە ئێستادا سەرۆکی خێڵەکانی عەشیرەتی ئاغاوەیسی لە ئەم کەسایەتیانە پێکھاتووە: کەریم محمد خەلیفە، حاجی جەلال حاجی فیض اللە، حاجی سابیر حاجی سیف اللە، مامۆستا عەزیز کەریم فەرج، وە ھەروەھا لە ئێستادا سەرۆکی ئەم عەشیرەتە کەریم محمداحمد ئاغاوەیسیە کە ناسراوە بە کەریم محمد خەلیفە. ئەمە کورتەیەک بوو لە مێژووی تیرەو عەشیرەتی ئاغاوەیسی.

کەسایەتییە بەناوبانگەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "جافەکان و بنڕەتیان". سڵاو پاوە. لە ڕێکەوتی 11ی ئەیلوولی 2019 ھێنراوە.