سیروان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:٣٣٫٢٢٠٨

شوێنی بە یەک گەشتنەوەی کانی بڵ و سیروان

ڕووباری سیروان لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە لە نزیک سنە و لە چیای چلچەمە نزیک شارەکانی سەقز و دیواندەرەوە ھەڵدەقوڵێت و سەرچاوە دەگرێت. پاشان لە نێوان ھەورامانەوە دێتە باشووری کوردستان دواتر لە باشووری شاری بەغدادی پایتەختی عێراقەوە دەڕژێتە ڕووباری دیجلەوە.

سیروان درێژییەکەی لە ھەردوو دوو دیوی کوردستان و عێراقدا دەگاتە ٤٤٥ کم. چەندین شار دەکەونە سەری لەوانە دەربەندیخان، کەلار، بەعقوبە. دوو بەنداوی لەسەر دروستکراوە کە بەو ھۆیەشەوە دوو دەریاچەی دروستکردووە کە دەریاچەی دەربەندیخان و دەریاچەی حەمرینن، دەریاچەی حەمرین ڕووبارەکە دابەشدەکات بۆ چەند لقێک لەوانە: رووباری مەھروت کە بە شارەباندا دەڕوات، ڕووباری روز یان بەلەدروز، رووباری خاڵس و ڕووباری سیروان کە دەڕژێتە دیجلەوە. بەڵام لقەکانی تر بۆ ئاودێری و باخات بەکاردەھێنرێن و تا کۆتاییان دێت. رووباری سیروان بەعەرەبی لە عێراق دا بە دیالە ناو دەبرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]