بەرھەم ساڵح
بەرھەم ساڵح | |
---|---|
![]() | |
بەرھەم ساڵح لە ٢٠١٩ | |
سەرۆککۆماری عێراق | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ | |
سەرۆک وەزیران | عادل عەبدولمەھدی مستەفا کازمی |
پێشینە | فوئاد مەعسووم |
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان | |
لە پۆستدا بووە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٩ – ٥ی نیسانی ٢٠١٢ | |
سەرۆک کۆمار | مەسعوود بارزانی |
پێشینە | نێچیرڤان بارزانی |
پاشینە | نێچیرڤان بارزانی |
لە پۆستدا بووە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ – ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٤ | |
سەرۆک کۆمار | جەلال تاڵەبانی |
پێشینە | کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی |
پاشینە | عومەر فەتاح حوسێن |
جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٦[١] – ٢٠ی ئابی ٢٠٠٩[٢] هاوشانی سەلام زوبەیعی،[٣] ڕافیع ئەلعیساوی[٤] | |
سەرۆک کۆمار | جەلال تاڵەبانی |
سەرۆک وەزیران | نووری مالیکی |
پێشینە | ڕۆژ نووری شاوەیس |
پاشینە | ڕۆژ نووری شاوەیس |
لە پۆستدا بووە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ – ٣ی ئایاری ٢٠٠٥ | |
سەرۆک وەزیران | ئەیاد عەلاوی |
پێشینە | ھاوپەیمانی دەسەڵاتی کاتی لە عێراق |
پاشینە | ڕۆژ نووری شاوەیس |
کورسی بۆردی فەرمانداران لە زانکۆی ئەمریکی، سلێمانی | |
لە پۆستدا بووە ٢٠٠٧ – ٢٠١٧ | |
پێشینە | پۆستەکە دامەزرا |
پاشینە | جیڵ دێربی |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | بەرھەم ئەحمەد ساڵح ١٢ی تەممووزی ١٩٦٠ سلێمانی، کوردستان، عێراق |
ھاووڵاتی | عێراق و شانشینی یەکگرتوو |
نەتەوە | کورد |
حیزبی سیاسی | ![]() |
لایەنگیری سیاسی تر |
ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری (٢٠١٨) |
ھاوسەر(ەکان) | سەرباخ ساڵح |
Residence | پاڵاسی ڕەوەندییە، بەغدا، عێراق |
خوێندن لە | زانکۆی کاردیف زانکۆی لیڤەرپووڵ |
ماڵپەڕ | www.barhamsalih.net |
بەرھەم ئەحمەد ساڵح (بە عەرەبی: برهم صالح؛ لەدایکبووی ١٢ی تەممووزی ١٩٦٠) سیاسەتوانێکی کوردە کە ھەشتەم و سەرۆککۆماری ئێستای عێراقە.[٥] سەرۆک وەزیرانی پێشووی ھەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی عێراق بووە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ھەڵبژێردرا.
ژیانی سەرەتایی و خوێندن[دەستکاری]
بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٦٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە ١٩٧٩ دوو جار لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەسگیرکراوە بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بەڕیزەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان. ماوەی ٤٣ ڕۆژ لە زیندانەکانی ئاسایش (ئەمن) لە (ھەیئەی تەحقیقی خاسە) لە کەرکووک دەسگیرکراوە. دوای ئازادکردنی لە زیندان خوێندنی ئامادەیی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە و پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان و پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستھێناوە. پاشان بەھۆی چاودێریی ئەمنییەوە عێراقی جێھێشت و چووە بەریتانیا.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی شارستانی و تەلارسازی لە ساڵی ١٩٨٣ لە زانکۆی کاردیف لە بەریتانیا بەدەستھێناوە. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئامار و پراکتیزەی کۆمپیوتەر لە ئەندازیاریی گشتی. لە ساڵی ١٩٨٧ لە زانکۆی لیڤەربول لە بەریتانیا. وەک ئەندازیاری ڕاوێژکار لە کۆمپانیایەکی ئەورووپی کاری کردووە.
ژیانی ڕامیاریی و دەستکەوتەکانی[دەستکاری]
لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا[دەستکاری]
- لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندیی کردووە بە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە.
- لە سەرەتای ھەشتاکانەوە بووەتە ئەندام لە ڕێکخستنەکانی ئەوروپای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، و بووەتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
- لە یەکەمین کۆنگرەی ئاشکرای یەکێتیی نیشتمانیی لە باشووری کوردستانی ئازاد کراو، ساڵی ١٩٩٢، بە ئەندامی سەرکردایەتی ھەڵبژێردراوەو ئەرکی بەڕێوەبردنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای پێسپێردراوە.
- تۆڕی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی فراوان کردووە لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیار لە واشنتۆن.
- ئێستا ئەندامی مەکتەبی سیاسییە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەناو حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا[دەستکاری]
- نوێنەری یەکەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێم بووە لە دوای یەکەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کوردستان لە ساڵی١٩٩٢دا، بووەتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەمریکا-واشنتۆن.
- پەیوەندییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی فراوان کردووە لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیار لە واشنتۆن، و بەشداریکردووە لە چالاکییەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و کۆنگرەکانی بەر لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس.
- سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (سلێمانی) بووە، لە ماوەی نێوان کانوونی دووەمی ٢٠٠١ و ناوەڕاستی ٢٠٠٤ لەسەر داخوازی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
- لە ڕۆژی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٩ لەلایەن سەرکردایەتی کوردستانەوە کاندید کراوە بۆسەرۆکایەتی لیستی کوردستانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
- کابینەکەی پێکھاتبوو لە ١٩ وەزارەت.
- لە مانگی ٩ی ٢٠١١ نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکی حکوومەت پێشکەش بە سەرۆکی ھەرێم کردووە.
- لە ٢ی شوباتی ٢٠١٢ نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی لەلایەن سەرۆکی ھەرێمەوە پەسەند کرا.
لەناو حکوومەتی عێراقیدا[دەستکاری]
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددامی لە بەغداد، بووە بە جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی کاتیی عێراق لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٠٤. لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە بە وەزیری پلاندانان لە حکوومەتی ئینتیقالی عێراق. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ تاکوو ٢٠٠٩ جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەڵبژێدراوی عێراق (حکوومەتی نوری مالکی) بووە، ھاوکات سەرۆکایەتی لیژنەی ئابووری پێسپێردراوە.
بە نوێنەرایەتی حکوومەتی عێراق، پرۆژەی پەیماننامەی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق بە ھاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی دەست پێکردووە. پەیماننامەی نێودەوڵەتی بەڵگەنامەیەکە بۆ دەستەیەک ئیلتزامی ھاوبەش لە نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاری کردنی بەغداد لە پابەندبوون بە ئیلتزامەکانی لە بوونیادنانی عیراقێکی دیموکراتی فیدرالی گەشەکردوو، کە لەگەڵ خۆی و دەوروبەرە ھەرێمایەتییەکەی (ئیقلیمییەکەی) و نێودەوڵەتییەکەیدا بە ئاشتی وھێمنی بژی.
چالاکیی و کارەکانی تری[دەستکاری]
- زانکۆی ئەمریکایی لە عێراق - سلێمانی دامەزراندووە و ئێستاش سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باوەرمەندانی ئەو زانکۆیە دەکات.
- بەرھەم ئەحمەد ساڵح خاوەنی تۆڕێکی فراوانی پەیوەندیی کوردستانی و عێراقی و ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتییە و وەک سیاسییەکی میانڕەو، لەگەڵ ھەموو ھێز و ڕەوتە سیاسییەکانی وڵاتدا کراوەیە. خاوەنی پەیوەندییەکی پتەوە لەگەڵ ناوەندی میدیایی و ڕووناکبیریی.
- خاوەنی چالاکییەکی بەرچاوە لە بواری ڕووناکبیری و لە پشتگیریکردنی چالاکییەکانی کۆمەڵگای شارستانی. سەرۆکی دەستەی باوەڕمەندانە (مولتەقای عێراقییە)، کە چەترێکی دیموکراتیی عێراقییە، و چەندین کەسایەتی دیموکراتی و نیشتمانیی و کەسایەتی لە چین و توێژەکانی کۆمەڵی عێراقی لە خۆدەگرێت، مولتەقا خاوەنی پرۆژەی واعیدون و پرۆژەی ھیوایە، بۆ پشتگیری کردنی خوێندکاری زیرەک و بەھرەمەند لە زانکۆکانی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراقدا.
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ The CIA World Factbook 2010, Book 2010. CIA. 2010. پەڕە 331. ISBN 9781602397279.
- ^ "Dabbagh: Iraqi PM approves resignation of Barham Salih". Patriotic Union of Kurdistan. 10 April 2009. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 3 December 2017. لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئابی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ "Who's who in Iraq's new cabinet". BBC. 20 May 2006.
- ^ Katzman، Kenneth (2009). Iraq: Post-Saddam Governance and Security. Diane Publishing Co. پەڕە 55. ISBN 978-1-4379-1944-8.
- ^ "Iraq elects Kurdish Barham Salih as president". The National. 2 October 2018.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ژیاننامەی بەرھەم ساڵح
- نێتکورد NetKurd - Serokwezîrê nû Dr. Berhem Ahmed Salih kî ye?
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
لایەنگری حیزبی سیاسیی | ||
---|---|---|
ئۆفیسی نوێ | سەرۆکی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ |
ئێستا |
پێشوو کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی |
جێگری دووەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەتا ئەیلوولی ٢٠١٧ |
جێگر پڕنەکراوەتەوە |
Political offices | ||
پێشوو کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی |
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١–٤ی تەممووزی ٢٠٠٤ |
جێگر عومەر فەتاح |
پێشوو نێچیرڤان بارزانی |
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ١ی ئەیلوولی ٢٠٠٩–١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ |
جێگر نێچیرڤان بارزانی |