بنەماڵەی بارزانی
بارزان کۆنفدراسیۆنێکە بریتییە لە یەکگرتنی نێوان ٧ ھۆزی کوردستان، پێکھاتوون لە ھۆزەکانی: مزووری باڵا، شێروانی، دۆلەمەری، بەڕۆژی، نزاری، ھەرکیی بنەجی، گەردی.
ئەم ھۆزانە دانیشتووی ناوچەکانی باکووری پارێزگای ھەولێرن لە سەرەتای سەدەی ٢٠ لەلایەن شێخ عەبدولسەلامی دووەمی بارزانی کران بە یەک کۆنفدراسیۆن لە پێناو ئامانجی نەتەوەیی دا ھەموویان بڕیاڕیان دا لە دەوری شێخ عەبدولسەلام کوببنەوە. زۆرجار ئەم کۆنفیدراسۆنە بە عەشیرەت ناو دەبرێت بەڵام ئەمە بۆچوونێکی ھەڵەیە بەڵکو کۆنفیدراسیۆنی بارزان ھاوپەیمانییەتییە و زیادتر لە ١٢٥ ساڵە لە نێوان ٧ ھۆز پێکھێنراوە ناویان لە ناوی گوندی بارزان سەر بە ھۆزی بەڕۆژی وەرگیراوە و نازناویان بارزانی-یە و بە جامانەی سوور کە لەگەڵ جلی کوردی لەسەردەکرێت دەناسرێنەوە.[١][٢][٣]
ھاونیشتیمانییانی کۆنفیدراسیۆنی دەڤەری بارزان لە نێوان ١٥٠٫٠٠٠ بۆ ١٧٥٫٠٠٠ کەسدایە.
کەسایەتییە دیارەکان[دەستکاری]
- شێخ عەبدولسەلام بارزانی: سەرکردەیەکی کورد
- ئەسینات بارزانی (١٥٩٠–١٦٧٠): یەکەم ژنی جوو کە لە مێژوودا ناوی ھاتبێت
- ئەیووب بارزانی: نووسەر و سیاسەتوان
- ئەحمەد بارزانی (١٨٩٦–١٩٦٩): سەرۆکی بنەماڵەی بارزانی لە باشووری کوردستان
- مستەفا بارزانی: دروستکەری پارتی دیموکراتی کوردستان
- مۆشێ بارزانی (١٩٢٨–١٩٤٧): ئەندامی ڕێکخراوی لحا
- دلۆڤان بارزانی (١٩٦٦–٢٠١٨): برای دوانەی نێچیرڤان بارزانی
- ئیدریس بارزانی (١٩٤٤–١٩٨٧): یەکەم شۆفێری فرۆکەی کورد
- مەسعود بارزانی (١٩٤٦): سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ١٩٤٦-ئێستا
- ئەدھەم بارزانی (١٩٦٢): ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
- مەسرور بارزانی(١٩٦٨): کوڕی مەسعود بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
- نێچیرڤان بارزانی: سەرۆکی ھەڕێمی کوردستان ٢٠١٩-ئێستا
- سیروان بارزانی: بازرگانی کورد
- مەنسوور بارزانی: پێشمەرگەی کورد
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "كۆنفدراسیۆنی هۆزەكانی بارزان". mergasor.net. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "قهزای مێرگهسۆر". www.hawlergov.org.
- ^ "مێژووی بارزان". mergasor.net.[بەستەری مردوو]