بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێشمەرگە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێشمەرگە
Pêşmerge
ژمارەیەک پێشمەرگە بە ئاڵای کوردستانەوە
لقسوپا، ھێزە چەکدارەکان
ڕۆڵپاسەوانی ھەرێمی، سوپا
دامەزرانسەرەتای دەیەی ١٩٢٠–١٩٤٦
٢٠٠٣–ئێستا
بنکەی سەرەکیھەولێر، ھەرێمی کوردستان
ھێمای نەتەوەییئەی ڕەقیب[١]
وێبگەوەزارەتی کاروباری پێشمەرگە
ئەندامان
تەمەنی سەربازی٢١-٤١
خزمەتی زۆرەملێنییە
ئەندامە چالاکەکان١٥٠٫٠٠٠[٢]
فەرماندەکان
فەرماندەی گشتینێچیرڤان بارزانی
وەزیری پێشمەرگەشۆڕش ئیسماعیل
دامەزرێنەران
ھاوپەیمانان
ھاوپەیمانان عێراق[٣]
 ئالبانیا[٤]
 ئوسترالیا[٥]
 نەمسا[٦]
 بەلجیکا[٧]
 بولگاریا[٨]
 کەنەدا[٤]
 کرواتیا[٤]
 قوبرس[٩]
 کۆماری چیک[١٠]
 دانمارک[١١]
 ئیستۆنیا[١٢]
 فینلاند[١٣]
 فەڕەنسا[٤]
 ئەڵمانیا[٤]
 یۆنان[١٤]
 مەجارستان[١٢]
 ھیندستان[١٥]
 ئێران[١٦]
 ئیسرائیل[١٦]
 ئیتاڵیا[٤]
 ھۆلەند[١٧]
 نیوزیلاند[١٨][١٩]
 نەرویژ[١٧]
 ڕۆمانیا[٢٠]
 ڕووسیا[٢١]
 سلۆڤاکیا[١٨]
 سلۆڤێنیا[٢٢]
 سوێد[٢٣]
 شانشینی یەکگرتوو[٤]
 ویلایەتە یەکگرتووەکان[٤]
مێژوویی:
 چێکۆسلۆڤاکیا[٢٤]
 یەکێتیی سۆڤیەت
[٢٤]
بەشدارییەکان
شەڕەکان

پێشمەرگە (بە کوردیی باکووری: Pêşmerge) وشەیەکی کوردییە بۆ شەڕکەرە کوردەکان کە ھەندێک بە شەڕکەرانی ئازادی ناویان دەبەن. وشەکە بە مانای «ئەوانەی کە مەرگی خۆیان پێش ھەموو شتێک خستووە لە پێناو پاراستنی نیشتیمان» دێت و ھێزەکانی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بە نزیکەیی لەو کاتەوە ھەیە کە جوڵانەوەی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی لە سەرەتای ساڵانی ١٩٢٠دا دەستی پێکردووە، ئەمەش دوا بەدوای ڕووخانی ھەردوو ئیمپراتۆریی عوسمانی و قاجاڕ بوو کە ناوچەکانی کوردستان لەژێر دەستیاندا بوو. ئەم ناوەش بۆ یەکەمین جار لەلایەن کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦ بۆ ناوی سەربازان و چەکدارانی کورد بەکار ھاتووە. کە لەلایەن چایچییەکەی قازی محەممەد پێشنیار کرا، پاشان بە ناوێکی گونجاو ھەڵبژێردرا.

ھێزەکانی پێشمەرگە ڕۆڵێکی بەرچاویان بینی لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان لە شەڕی دژی حکومەتی بەعس لە باشووری کوردستان؛ ھەروەھا ڕۆڵی سەرەکیی ھەبوو لە پاککردنەوەی عیراق و باشووری کوردستان لە داعش.

وشەناسی

[دەستکاری]

مێژووناسی کورد کەریم زەند دەڵێت:

لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا، بە فەرمانی پێشەوا قازی محەممەد لیژنەیەک دانرا بە مەبەستی دۆزینەوەی ناوێک بۆ ھێزی کوردیی، لیژنەکە بریتی لە ھەژار موکریانی، ھێمن موکریانی، محەمەد تۆفیق وردی و کەریم زەند بوو. ئەم لیژنەیە لە دانیشتنێکی تایبەتدا، گەلێک ناویان تاوتوێ کردووە. لیژنەکە ھەر لە مشتومڕدا بوون کە لە ناکاو خزمەتگوزارێک کە لەوێ بووە و بەردەستیی دەکردن و ناوی میرزای ڕەشیدی بوو گوتی: ئاغایان دەبینم ئێوە کاژێرێکی تەواو خەریکن کە ناوێکی شیاو بدۆزنەوە، لە کاتێکدا ئێمە ناوی پێشمەرگەمان ھەیە، لەمێژە بەکاربراوە. لیژنەکە ناوەکەیان بە شادومانییەوە وەرگرت و ناوی پێشمەرگەیان پێشکەشی پێشەوای مەزن کرد، ئەویش زۆر لای پەسەند بوو و ناوی پێشمەرگە بە فەرمیی ناسرا.

پێکھاتە

[دەستکاری]

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان

[دەستکاری]

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش، پارتە کوردستانییەکان لە وشەی پێشمەرگە بۆ ھێزە چەکدارەکانیان کەڵک وەردەگرن. بە شێوەی دیاریکراو لە ئێستاکەدا، بە ھێزە چەکدارەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی ئازادیی کوردستان، حیزبی ڕزگاری، سوپای ڕزگاریی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوەی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان پێشمەرگە دەوترێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە وشەی گەریلا کەڵک وەردەگرێت.

لە سەربزێویی کوردانی ڕۆژھەڵات لە ساڵی ١٩٧٩دا، ھێزەکانی دو ڕێکخراوی چەکداری فیدایی، واتە چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران (ئەرتەشی ڕزگارکەری گەلانی ئێران)[٢٧] و ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران-کەمینە[٢٨] لە وشەی پێشمەرگەیان کەڵک وەردەگرت و ناوی پێشمەرگەی فیدایییان لە سەری ھێزە چەکدارانی خۆی دانابوو.

پلە سەربازییەکان

[دەستکاری]
پلە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە
جێدار جێداری یەکەم پێشەنگ پێشڕەو پێشکار
سەرھەنگ سەرتیپ سالار سەردار سەرداری یەکەم

چەک و کەرەستەکان

[دەستکاری]
تفەنگ و دەمانچە و زریپۆش و کۆپتەر
تفەنگ و دەمانچە وڵاتی بەرھەمھێنەر وێنە
ئەی کەی ئێم یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتیی سۆڤیەت
ئێم٤ کاربین ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
ئەی کەی-٤٧ یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتیی سۆڤیەت
گلۆک نەمسا نەمسا
تفەنگی ئێم ١٦ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
ھێکلەر و کۆخ جی٣٦ ئەڵمانیا ئەڵمانیا
ھێکلەر و کۆخ جی٣ ئەڵمانیا ئەڵمانیا
ئێم ٩ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
دۆشکە یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتیی سۆڤیەت
زرێپۆش و تانک وڵاتی بەرھەمھێنەر
تانکی تی-٧٢ یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتیی سۆڤیەت
تانکی تی-٥٥/٥٦ یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتیی سۆڤیەت
تانکی تی-٦٢ یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتیی سۆڤیەت
هەمەڕی ھامڤی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەڤێنجەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
تانکی تایپ-٦٩ چین چین
زریپۆشی بی ئێم پی-١ یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتیی سۆڤیەت
زریپۆشی بی ئێم پی-٢ یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتیی سۆڤیەت
زریپۆشی ئی ئی-٩ کاسکاڤێل بەڕازیل بەڕازیل
زریپۆشی باشماستەر ئوسترالیا ئوسترالیا
زریپۆشی ئەی تی ئێف دینگۆ ئەڵمانیا ئەڵمانیا
زریپۆشی کۆوگار ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
زریپۆشی ئی ئی-١١ ئوروتو بەڕازیل بەڕازیل
تۆپهاویژ
تۆپھاوێژی ھاویتزەر ئێم١١٩ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
تۆپهاوێژی خۆهەڵگر (خۆبزوێنەر)ی ٢س١ گڤۆزدیکا یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتیی سۆڤیەت
تۆپھاوێژی دی-٢٠ یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتیی سۆڤیەت
تۆپھاوێژی دی-٣٠ یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتیی سۆڤیەت
تۆپھاوێژی ئیم-٤٦ یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتیی سۆڤیەت
تۆپھاوێژی تایپ-٥٩ چین چین
کۆپتەر و فڕۆکە
ئی سی-٢٢٥ یەکێتیی ئەورووپا یەکێتیی ئەورووپا
ئی سی-١٣٥ یەکێتیی ئەورووپا یەکێتیی ئەورووپا
ئی سی-٦٣٥ یەکێتیی ئەورووپا یەکێتیی ئەورووپا
ئی سی-٧٢٥ یەکێتیی ئەورووپا یەکێتیی ئەورووپا
میل مای-١٧ یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتیی سۆڤیەت
میل مای-٨ یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتیی سۆڤیەت
سێسنا-٢٠٨ کەرەڤان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
ستۆڵ چ-٧٠١ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
بلاک شەیپ پرایم ئیتاڵیا ئیتاڵیا
ئیکاروس سی-٤٢ ئەڵمانیا ئەڵمانیا
بێل-٥٨ کیۆوا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
سیکۆرسکی ئێس-٣٣٣ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
ئەی ئێس-٣٥٠ یەکێتیی ئەورووپا یەکێتیی ئەورووپا

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Hundreds of Christians join Peshmerga». Kurdistan24. ١٩ی شوباتی ٢٠١٦. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. «Iraq»، The World Factbook (بە ئینگلیزی)، Central Intelligence Agency، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  3. «Iraq supplies Kurds with ammunition in unprecedented move, U.S. says». Reuters (بە ئینگلیزی). ٩ی ئابی ٢٠١٤. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. 1 2 3 4 5 6 7 8 «The Status of Western Military Aid to Kurdish Peshmerga Forces». Jerusalem Center for Public Affairs. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. Pollard، Ruth (١١ی ئەیلوولی ٢٠١٤). «Australian-supplied weapons have reached the Kurdish frontline». The Sydney Morning Herald (بە ئینگلیزی). لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  6. «Austria to provide Peshmerga with medical support». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  7. «L'aide belge aux Peshmergas est prête à partir vers l'Irak». RTBF Info (بە فەرەنسی). ٢٤ی شوباتی ٢٠١٦. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. «България е изпратила на кюрдите в Ирак автомати и патрони за 6 млн. лева». Mediapool.bg (بە بۆلگاری). ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  9. «Cyprus could send more light arms, ammunition to Kurdistan: FM». Kurdistan24 (بە ئینگلیزی). ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. «Czech Rifles and Ammunition for the Peshmerga. Prague Supporting the Fight Against Daesh Again – Defence24.com». www.defence24.com (بە چێکی). ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  11. «Forsvarsavisen 01» (PDF) (بە دانماركی). Ministry of Defense. لاپەڕە ٣. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  12. 1 2 Jan Joel Andersson and Florence Gaub (2015). «Adding fuel to the fire? Arming the Kurds» (PDF). Issue Alert. ٣٧. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  13. «Finland increases military support to Kurdistan». Kurdistan24 (بە ئینگلیزی). ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  14. «Greece to send ammunition to Iraqi Kurds». لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  15. «Assistant Head of DFR and Indian Ambassador discuss areas of cooperation». dfr.gov.krd. ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  16. 1 2 Arash Reisinezhad (2018). The Shah of Iran, the Iraqi Kurds, and the Lebanese Shia. لاپەڕە ١١٥. ژپنک ٩٧٨-٣٣١٩٨٩٩٤٧٣.
  17. 1 2 «Dutch and Norwegians train Peshmerga on basic soldier skills». www.centcom.mil. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  18. 1 2 Guido Weiss (٨ی تەممووزی ٢٠١٥). «Global Support for Peshmerga Forces». Kurdstrat. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  19. Mosul، Martin Chulov near (٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦). «Kurdish forces vow no retreat until Nineveh plains are retaken from Isis». The Guardian. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  20. Hasan، H. A. (٢١ی ئایاری ٢٠١٦). «Romania Pledges Continuous Support for Peshmerga». www.basnews.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  21. Litovkin، Nikolai (١٨ی ئازاری ٢٠١٦). «Russia delivers first weapons supplies to Iraqi Kurds». Russia Beyond. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  22. «Inherent Resolve in northern Iraq». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  23. «Sweden will continue support for Peshmerga forces in Kurdistan: Defense Minister». Kurdistan24 (بە ئینگلیزی). ١٠ی ئایاری ٢٠١٨. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  24. 1 2 The Mitrokhin archive. II : the KGB and the world. London: Penguin. 2014. ژپنک ٩٧٨-٠١٤١٩٧٧٩٨٠.
  25. کوردستان واچ: تێڕوانینێکی گشتی بۆ ھێزە چەکدارەکانی ھەرێمی کوردستان: پێکھاتە، وەفادارییەکان، و ژمارەکان (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٤.
  26. کوردپرێس: پێکھاتەی ھێزە ئەمنی-سەربازییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق (بە فارسی)، نووسراو لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٤.
  27. دگەرگوونی: چریکی فیداییی گەل ھەڤال فیرووز ئاقامیرزادە (بە فارسی)، نووسینی یووسێف زەرکار، نووسراو لە حوزەیرانی ٢٠١٦؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢١ حوزەیرانی ٢٠١٩.
  28. سیاھکەل: وەتووێژ لەگەڵ ھەڤال سیامەک سەبارەت بە کتێبی "یادی ھەڤالان بەرز ڕابگرێنەوە" (بە فارسی)، نووسراو لە پەیامی فیدایی، ژمارەی ١٤٦، گەڵاوێژی ١٣٩٠=ئابی ٢٠١١؛ ١٣ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢١ حوزەیرانی ٢٠١٩.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]