دھۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە دهۆکەوە)
Jump to navigation Jump to search
دهۆک
شار
City of Duhok.jpg

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Location_map لە ڕیزی 502:Unable to find the specified location map definition: "Module:Location map/data/Kurdistan" does not exist.جێگەی لە کوردستاندا

پۆتانەکان: 36°52′08″N 42°59′51″E / 36.86889°N 42.99750°E / 36.86889; 42.99750پۆتانەکان: 36°52′08″N 42°59′51″E / 36.86889°N 42.99750°E / 36.86889; 42.99750
 کوردستانکوردستان
پارێزگاپارێزگای دهۆک
شارستاندهۆک
بەرزایی٥٤٢ مەتر (١٬٧٧٨ فووت)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٢)
 • سەرجەم١٢٣٢٥٤٣
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کرمانجی)
 • ئایینسونی

دھۆک (بە ئارامی: ܢܘܗܕܪܐ، خوێندنەوەی: ناھۆدرا) شارێکی گەورەی باشووری کوردستان و ناوەندی پارێزگای دھۆکە و لە ناوچەی بادینان ھەڵکەوتووە. خەڵکەکەی بە شێوەزاری کورمانجی( بادینی) قسە دەکەن. دانیشتوانی ئەو پارێزگایە بە گشتی بە ١٬٢٣٢٬٥٤٣ کەس مەزەندە دەکرێت، و ھەروەھا خەڵکی شارەکە خۆی بە ٢٨٤٫٠٠٠ کەس خەمڵێندراوە.

ناوی دھۆک[دەستکاری]

لە بارەی ناوی دھۆک بۆچوونی جیاواز ھەیە، بەڵام ئەوەی کە لە ھەموویان بەناوبانگترە ئەوەیە کە (دھۆک) بە مانای (دوو چیا، یان دوو ھێلکە) دێت. ناوی ئاشوری شارەکە نوھەدرایە.

دیموگرافیا[دەستکاری]

لە ناو ئەم شارە دا کەم نەتەوەی ئاشوریش نیشتەجێن. ئەم شارە لە کۆندا یەکێک لە ناوچە بازرگانیەکانی ئاشوریەکان بووە و کەوتبووە ناو سنووری دەسەڵاتی ئاشوریەکان. دواتر بە ھێواشی خەڵکی ئێرانی نەژاد لەم ناوچەیەدا جێگیر بوون و پێکھاتەی لە ساژیەکان بۆ ئێرانیەکان گۆڕدڕا[ژێدەر پێویستە]. ئەمڕو دھۆک ناوچەی زاراوەی بادینیە. خەڵکەکەی سەر بە ئایینی ئیسلام، مەسیحی و یەزیدین. دەوڵەتی عێراق وێستگەی چەکی ئەتۆمی بەجێماوەکەی لە دەوروبەری دھۆک کە لە ساڵی ١٩٨١ لەلایەن ئیسرائیل بۆمباران کرابوو بە شێوەیەکی نھێنی و لە ئۆپەراسیۆنێکی درێژخایەن دا بە کۆمپانیایەکی کەنەدی فروشت. لە سەرەتای مانگی نیسانی ١٩٩١ لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانیەکانی عێراقی بۆ سەر ناوچەکە، ھەموو دانیشتووانی شاری دھۆک لە شارەکە ھەڵاتن. لە دوای ئەوەی کە ناوچەی دژەفڕین لە لایەن ھێزەکانی ئەمریکا لە باکووری عێراق دانرا، لەبەر ئەوەی کە دھۆک نەدەکەوتە ئەم ناوچەیە، خەڵکی ئەم ناوچەیە بە ھێواشی بۆ ناوچەکەیان دەگەڕانەوە.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]