بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەلی تەتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلی تەتەر

لەدایکبوون١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨
نەتەوەکورد

عەلی تەتەر تۆفیق محەممەد ئەمین (لەدایکبووی ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨ لە ناحیەی ( نێروە - ڕێکان، ئامێدی[١]) سیاسییەکی کوردە لە حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان. لەوەتەی حوزەیرانی ٢٠٢٠ەوە پارێزگاری دھۆکە.[٢]

سەردانی شاندی پارێزگای دھۆک بە سەرۆکایەتیی پارێزگاری د‌‌ھۆک دکتۆر عەلی تەتەر بۆ ئەمریکا.

عەلی تەتەر لەگەڵ خێزانەکەی لە ١٩٧٥ ئاوارەی ئێران بووە و لە شارەکانی مەشهەد، یەزد و ورمێ قۆناغەکانی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی تەواو کردووە. لە ئاداری ١٩٧٩ بووەتە ئەندامی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان لە شاری یەزد و تا ٢٠١١ ئەندام بووە تێیدا و پلەی ئەندامێتی لیژنەی ڕاپەراندن و بەرپرسی لقی پارێزگاکانی دهۆک ـ نەینەوای وەرگرتووە . لە ساڵی ٢٠٠٢ بووەتە کارگێڕی لقی پارتی لە پارێزگای دھۆک و بەرپرسی دەزگای پاراستن لەو پارێزگایە. لە ٢٠١١ تاوەکو ٢٠١٧ بەرپرسی لقی ١٠ی پارتیی دیموکراتی کوردستان بووە لە سۆران. لە ٢٠١٧ەوە بووە بەرپرسی لقی ھەشتی پارتی لە زاخۆ.[٣] لە کۆنگرەی ١٣ی ساڵی ٢٠١٠ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی ئەو حیزبە و دووبارە لە کۆنگرەی ۱٤ پارتی لە ساڵی ۲٠۲۲ بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەلبژێردراوەتەوە.[٤] لە ۲٥ حوزەیرانی ۲٠۲٠ لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە تێکرای دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن، بووە بە پارێزگاری پارێزگای دهۆک و بە هۆی زوری پرۆژە خزمەتگوزاریەکان لە سەردەمی ئەودا بە (پارێزگاری ئاوەدانی) ناوی دەرکردووە.

بەرهەمەکانی:

عەلی تەتەر دکتۆرای لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ ھەیە و ماوەی ۱۸ ساڵ ماموستای زانکۆ بووە. لە بەشی مێژووی زانکۆی دھۆک لە ٢٠١٨ پلەی پرۆفیسۆری وەرگرتووە.[٥] لە ھەردوو بواری سیاسی و مێژوویی خاوەنی ۱٦ کتێبە کە هەندێک لە کتێبەکانی بە زمانی ئینگلیزی، فارسی، تورکی و عەرەبیش وەرگێراون.[ژێدەر پێویستە]

لە ساڵی ۱۹۸٥ لە ده‌سته‌ی نووسینی گۆڤار (ده‌نگی قوتابیان) کاری کردووە‌. بە ده‌یان کور و سمینار و ورکشوپی پێشکەش کردووە‌. زیا‌تر لە ٦۳ لێکولینه‌وه‌ی زانستی لە بوارەکانی مێژووی سیاسی کورد و میتۆلوژیا لە گوڤارەکانی هه‌رێمی کوردستان بڵاوکردووتەوە.

لە سه‌ته‌لایتی کوردستان و که‌نالێ دهوک کاری کردووه و پرۆگرامی "کورد و مێژوو"ی ئامادە و پێشکەشکردووە.

بەرهەمە چاپکراوەکانی:

- ژیانا سیاسی ل کوردستانێ ۱۹۰۸ - ۱۹۲۷.

-  بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ کوردستانی عێراق له‌ ساله‌کانی جه‌نگی عێراق. ئێراندا ۱۹۸۰-۱۹۸۸.

- الحیات سیاسیه‌ فی کوردستان.

- المیترائییه‌ التاریخ و المعتقد.

- کورد و مێژوو چه‌ند ڤه‌کولینه‌ک ل دور مێژوویا که‌ڤنا کورد و کوردستانێ.

- کورد و مێژوو چه‌ند  ڤه‌کولینه‌ک ل دور مێژوویا نوو و هه‌ڤچه‌رخا کورد و کوردستانێ.

- سیاسه‌تی حکومه‌تی عێراق لە کوردستان لە سایه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمیەکاندا ۱۹۷٥-۱۹۸٦ به‌رگی یەکەم.

- سیاسه‌تی حکومه‌تی عێراق لە کوردستان لە سایه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌  فه‌رمیەکاندا ۱۹۸۷ـ ۱۹۸۸ به‌رگی دووەم.

- مێژوویا ئیرانێ ژ دامه‌زراندنا ده‌وله‌تا سه‌فه‌وی تا دووماهیا جه‌نگێ جیهانیێ ئێکێ ۱٥۰۱-۱۹۱۸.

ـ چەند ڤەکۆلینەک ل دۆر مێژوویا کورد و کوردستانێ.

- مێژوویا میرێن ئێزدینان ل ده‌ڤه‌را نێروه‌ ژ دامه‌زراندنێ تا سێداره‌دانا ته‌ته‌ر به‌گێ کورێ عه‌لی به‌گێ سه‌دێ ۱۳ێ تاکو ۱۹۱٥ێ.

- ئه‌میرخانێ له‌پ زێرین و که‌ڵا دمدم د ناڤبه‌را مێژوو و ئه‌فسانێدا.

- کوردستانا دێرین چه‌ند ڤه‌کولینه‌ک لدۆر ده‌وله‌ت، نه‌ژاد، کولتۆر و دینێن کوردستانا که‌ڤن.

-کوردستان دمێژوویا نوو دا.

- کوردستان دمێژوویا هەڤچەرخ دا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «عەلی تەتەر بە پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژێردرا». kurdistan24.com.
  2. ^ «پارێزگاری دهۆک هەڵبژێردرا». speemedia.com. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «عه‌لی ته‌ته‌ر به پارێزگاری نوێی دهۆك هه‌ڵبژێررا». zamenpress.com.
  4. ^ «عەلی تەتەر بە پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژێردرا». kurdistantv.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ «عەلی تەتەر، دهۆک دەکات بەقەتەر». awene.com.