ویکیپیدیا:کۆلکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆلکە چییە؟[دەستکاری]

کۆلکە بە وتارێک دەوترێت کە تەنیا چەند ڕستەی دەقی تێدایە کە بۆ لەبەرگرتنی زانیارینامەیی لە بابەتێک زۆر کورتە.

ھەر کەسێک دەتوانێت کۆلکە وتارێک دەست پێ بکات بەڵام دەبێت ئەوەندە زانیاری لەو چەند ڕستەدا ببێت کە بەکارھێنەرانی دیکە بتوانن پەرە بدەن بە وتارەکە و فراوانی بکەن.

ویکیپیدیا فەرھەنگی وشە نییە. بۆ نووسینی واتای وشەکان ویکیفەرھەنگ بەکاربێنن.

دیاریکردنی کۆلکەوتارەکان[دەستکاری]

بۆ دیاریکردنی وتارە کورتەکان لە دوای دەقی وتارەکە {{کۆلکە}} یان {{کورت}} دابنێ. کە بەم شێوە نیشان دەدرێ:

لابردنی قاڵبی کۆلکە پێویستی بە ڕێپێدانی بەڕێوبەڕان یان بەکارھێنەرانی دیکە نییە. ئەگەر بە بیروڕای خۆت وتارەکە پەرەی پێدراوە و لە کۆلکەیی دەرچووە، لایبە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]