وتووێژی داڕێژە:کۆلکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

داواکردنی گۆڕینی ناو[دەستکاری]

بەڕێزان ئەمەوێ ناوو ناوەڕۆکی ئەم قاڵبە بگۆڕم بۆ (کۆڵکە)، چونکە زۆر هەڵەیە ناوی کورت. وەکو دەبینن لە ویکیپیدیای ئینگلیزی نووسراوە (stub) بە واتای کۆڵکە (دارێک کە هێشتا پێ نەگەشتووە یان دارێکی بچووک).(ئەتوانین پەڕەیەک بە ناوی (کورت short)ی بۆ ڕەوانە کەین).چی دەڵێن --barham ٠٠:٢٨, ١١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کارێکی بەجێیە. بەس کاتی گۆڕین و گواستنەوە وریا بە. ڕێــــز--MarMzok لێدوان-- ١٤:٣٩, ١١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سەبارەت بە دەقی قاڵب[دەستکاری]

کاک بەرھەم گیان فراوان وشەیەکی فارسییە. فارس دەڵێ فَراوان. کوردییەکەی دەبێتە فرەوان (فرە: زۆر + وان: پاشگر). فرا لە ھیچ کوێ نەبیسراوە. بڕوای ئێوە چییە؟--:)CalakLédwan ١٥:٠٣, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک چالاک پێت چۆنە پێشخستن لە فراوانکردن چاک تر نییە؟ بۆ وشەی فراوانیش سوپاس بۆ زانیارییەکە.--barham ٢١:١٥, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

پێش دەست پێکردنی ئەم باسە دەمەویست بزانم ئایا کۆڵکە لە مەڵبەندی ئێوە بە لی قەڵەوە؟--:)CalakLédwan ٢١:٥٥, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز من (بە بەردەوام) سوود لە فەرهەنگی (کوردی سویدی) وەردەگرم لێرەش واهاتووە ئەگەر لە خانەی نووسین بنووسی (stubbe). وابزانم ئەمیش زۆر باوە چونکە بە زۆری بەکاردێت.--barham ٢٢:٢٨, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڵام لە مەڵبەندی ئێمە ئەم وشەیە بە لی لاواز دێت یانی کۆلکە. کۆڵکە لە مەڵبەندی ئێمە بە شتێکی تر دەڵێن.--:)CalakLédwan ٢٢:٣٥, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێزان، بەڕای من فرەوان باشترە تا پێشخستن. کۆڵکەیەک چڵ ئەکێشێ، گەشە ئەکا، فرەوان ئەبێ، ناخرێتە پێشەوە!--Aza ٠٧:١٦, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بۆ کێشەی ل و ڵ، پێشنیار ئەکەم لەجیاتی کۆڵکە بێژین: شەتڵ؛ لە هەموو کوردستان (ئەوەننەی من بیستوومە) دەڵێن شەتڵ؛ تەنانەت کرماشانیش کە سۆرانی نین دەڵێن شەتل و کورمانجەکانیش دەڵێن شتل. ویکیپیدیای کورمانجیش هەر دایناوە شتل: Ev gotar şitlek e = ئەم وتارە شەتڵێکە.سپاس--Aza ٠٧:٢٩, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

شه‌تل عه‌ره‌بییه!!!mn la gal awada nim--barham ١٢:٢٢, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ڕاست ئەکەی. من نەمئەزانی. لێرەش نووسراوە.--Aza ١٢:٣٧, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

xwy la asla la srianyawa wargirawa balam esta har ba 3arabi banawbanga chonka awan zyaitir ba kari ahenn. bo peshxistin mnish la yakamda frawanm danabu .--barham ١٢:٤٤, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

فرەوان یان فراوان؟ فرەوان باشترە.--Aza ١٢:٥٣, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

داڕێژە (قاڵب) گەر مەبەست لە وشەی قاڵبە، ئەوا من داڕێژە پێسنیار دەکەم. --ئاراس نوری ١٤:١٥, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

گۆڕانکاری قاڵب[دەستکاری]

بەڕێزان زۆرم بیر لەم قاڵبە و ناوەکەی و دەقەکەی کردەوە و لە ئاکامدا بەوە گەیشتم کە دەیبینن. لە زمانی کوردیدا بۆ ئەوەی کە بڵێن شتێک ناتەواوە، وشەی کۆلکە لە سەرەتای وشەکەدا دەھێنن بۆ وێنە دەڵێن کۆلکەپیاو، کۆلکەمەلا و ... (چاو لە وشەنامەی کوردستانی مامۆستا گیوی موکریانی بکەن) و قەد ناڵێن فلان شت یا فلان کەس کۆلکەیەکە. وشەی کۆلکەش وشەیەکی موکریانییە و لە مەڵبەندی موکریاندا دەڵێن کۆلکە نەک کۆڵکە.بژین.--:)چالاکلێدوان ٢١:١٥, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

دوایین قسە[دەستکاری]

بەڕاستی من نازانم بۆ ھەندێک لە بەکارھێنەران نایانھەوێ قسەی بەڵگەدار بسەلمێنن و ھەر قسەی خۆیان دەکەن. من قسەی خۆم لە سەرێ نووسیوە ئەگەر ھەر کەس دژایەتییەکی ھەیە یا پێی وایە بە ھەڵە چوومە قسەی خۆی بکات دەنا گۆڕانکارییەکان پۆچەڵ دەکەمە.--:)چالاکلێدوان ١٩:٢٢, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

نازانم مەبەستت کێیە کە نایەوێ قسەی بەڵگەدار بسەلمێنێ؟؟ پێم وانییە کەس بۆ دژایەتیکردن هاتبێ بۆ ئێرە. دوای ئەوە تۆ لە هەموو باسەکانتا ئەڵێی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان واباوە. باشە گریمان وابوو ئەی ئەبێ باشووری کوردستان پشتگوێ بخەین؟ یان ویکیپیدیای سۆرانی بکەینە دوو بەشەوە بۆ ئەوەی هەرکەس بە پێی قسەکردنی خۆی بنووسێ؟ من پێم وایە کە باوترین ناو هەڵبژێردرێت باشترە و دورمان دەکاتەوە لە ناکۆکی بۆیە تاکو بەڵگەی تەواوت بەدەستەوە نەبوو کە زۆرینەی کورد کۆلکە بەکاردێنن پێم وانییە کە ئەنجامێکی باش لە گۆڕانی ناوەکە ئەبێ. فەرموو لێرە بنووسە stubbe بزان کۆڵکە چۆن ئەنووسری. ئەویش بەڵگەی من!!! لەگەڵ ڕێز --barham ٢٢:١٥, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بابە من جارێ وازم لە پیتی ل ھێنا. گۆرانکارییەکانی ترت کە ئاکامی لێکۆلینەوەکانی من بوو و سەرچاوەشان ھەبوو بۆ پووچەڵت کردەوە؟ (کۆلکەوتار -> کۆڵکە). بەڵگەی ئەم گۆڕانکارییە چ بوو؟--:)چالاکلێدوان ٢٢:٢٢, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بە ڕای من تێبینییەکانی چالاک جێگەی سەرنجن. بۆ نموونە بنووسین ئەمە کۆڵکەوتارێکە ڕەنگە جوانتر بێت؛ بەڵام لەگەڵ ئەوە نیم قاڵبەکە بگوازینەوە بۆ قاڵب:کۆڵکەوتار.سپاس--Aza ٠٧:١٧, ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

جارێ ھەندێک لەو شتانەی لە سەریان ھاودەنگین دەگۆڕم، ئەوانی تریش بۆ کاتێکی تر.--:)چالاکلێدوان ١٢:٥٠, ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

کۆلکە یا کۆڵکە؟[دەستکاری]

بەڕێز کاک بەرھەمی خۆشەویست بەداخەوە ئەم وشەنامە ئانڵاینەی ئێوە کەڵکی لێ‌وەردەگرن لێرەدا بە ھەڵە چووە و کەوی لێ کردوویە زڕەکەو. وا دیارە ئەم وشەیە لە مەڵبەندی ئێوەدا باو نییە دەنا ئاماژەت بەم وشەنامە ئانڵاینە نەدەکرد و یەکڕاست دەتکوت لێرە ئەم جۆرە باوە. بەڵام کاک بەرھەم گیان ئەمە وشەیەکی موکریانی و لێرە دەڵێن کۆلکە و کۆڵکە بە شتێکی تر دەڵێن. کۆڵکە ھەر ئەم شتەیە کە بانەییکان دەڵێن کوڵک و بۆ وێنە بە کەسێکی کە بەدەنی پڕ لە موو بێ دەڵێن کوڵکن. تۆ ئەگەر چاو لە وشەنامەی «ھەنبانە بۆرینە»ی مامۆستا ھەژار و وشەنامەی «کوردستان»ی مامۆستا گیوی موکریانی بکەی ئەم وشەیە ھەر بە «کۆلکە» نووسراوە. ھەر چی وشەنامەی تریشم لە لا بوو پشکنیم و ھەر ئاوایان نووسیبوو. بۆ وێنە:

  • وشەنامەی ئەستێرەگەشە (کوردی – عەڕەبی)

کۆلکەدار/ قرمة خشب کۆلکەزێرینە/ ... کۆلکەمەلا/ ...

  • وشەنامەی فواد (کوردی – ئینگلیزی)

کۆلکەدار: lump of wood

  • وشەنامەی شێخانی (کوردی – کوردی)

کۆلکەخوێندەوار: ... کۆلکەمەلا: ... کۆلکەدار: کۆلکە کۆلکەزێڕینە: ...

لە یەک وشەنامەشدا «کۆڵکە» نەھاتووە. ئەمانە ھەموو بەڵگەیەکن بۆ سەلماندنی دروستبوونی وشەی «کۆلکە» و نادروستبوونی وشەی «کۆڵکە». جا ئەگەر ھێشتاش پێتان وایە «کۆڵکە» ڕاستترە٬ پێم‌خۆشە ئاگادارم کەیەوە دەنا ئەم قاڵبە دەگۆڕم.--:)چالاکلێدوان ٠١:٠٠, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)


فرەوان یان فراوان[دەستکاری]

کاک چالاک سڵاو. بەخێرهاتنت دەکەمەوە جارێکی تر بۆ ویکیپیدیا، کاک چالاک من لەم ماوەی ڕابردوو دا زۆر کتێب و فەرهەنگی کوردیم خوێندووە هەمووی تەنها فراواونی تیادا نووسراوە، تەنانەت یەک جاریش وشەکەم بەم شێوەیە نەبینی (فرەوان). ئەگەر تۆ ڕایەکی ترت هەیە لێرە بینووسە، من زۆر بە دوای ئەمە گەڕاوم لە فراوان زیاترم نەبینیوە و ئەگەر هەبێتیش ئەوە وەکو فراوان باونییە. لەگەڵ ڕێز --barham ١٠:١٩, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

زۆر سپاست دەکەم بەقوربان، ساڵی تازەی زایینیشت لە وڵاتی غوربەتدا لێ پێرۆز بێ. ئەم وشەیە بە ھەر دووک جۆر لە ناو وشەنامەکاندا نووسراوە و راستییەکەی ئەمەیە کە فراوان باوترە بەڵام زۆر شت ھەیە لە ناو کورداندا باوە بووە بەڵام نادروستە. بۆ وێنە وشەی «زانکۆ» کە ئێستا بە ھەر کەس بڵێی ھەڵەیە شێتیشت دەکا. من کوتم فرەوان چونکوو زۆرتر لە کوردی دەچوو دەنا بۆ من چ جیاوزییێک لە نێوان فراوان و فرەواندا نییە.--:)چالاکلێدوان ١٠:٥٧, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)