کۆمپانیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمپانیا
لقیcommercial organization، کەسی یاسایی
لێکۆڵینەوە لەلایەنئابوورناسی، business studies، interaction science
کۆد (٢٠١٢)10011152
ناسنامەی زاراوەی NCIC54131

کۆمپانیا یان بەشگە یەکێک لە شێوەکانی ڕێکخستنی کارە بازرگانییەکانە.[١][٢][٣] مێژووی دروستبوونی کۆمپانیا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی زوو و ئەوەی بەنوسراو گەیشتبێتە ئەم سەردەمە کۆنترینیان یاسای حاموڕابی بووە، واتە پێش ڕۆمانییەکان لەوێ باس لە عقدی شەراکەت کراوە، بیێگومان جیاوازبووە لەم شێوازەی ئیستا، دواتر لە سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی قانونی ڕۆمانی باس لە کۆمپانیا دەکات، بەڵام لەم سەردەمیش کەسییەتی واتایی (الشخصیەی المعنویە) بۆ دروست نەبووە، لەبەر ئەوەی لە ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی پێگەی کۆمەڵایەتی کەسەکان بە دەوڵەمەندی و پارەداریان دیاری دەکرا بۆیە کاتێک کەسەکە دەمردو میراتەکەی دابەش دەکرا، ئەستۆ دارایەکەی کە پێگە کۆمەڵایەتییەکەی پێ دیاری کرابوو دابەش دەبوو بەسەر میراتگرەکانی لێرەدا پارەکە کەم دەبۆوەو بەم ھۆیەش پێگەی کۆمەڵایەتی میراتگرەکانی دادەبەزی بۆ ئاستیێکی نزمتر بۆیە قانونی ڕۆمانی ڕێگەی دابوو کە ئەو میراتگرانە واتە ئەو پارەیەی کە بۆیان دەماوە لە باوکیان دابەشی نەکەن بەڵکو بە گرێبەستێکی شەراکەت بھێڵێنەوە و پارێزگاری لێ بکەن بۆئەوەی پێگەی کۆمەڵایەتیان وەک خۆی بمێنێتەوە وپارێزگاری لێ بکەن بۆیە لە قانونی ڕۆمانی باس لە شێوازێکی شریکە کراوە بەڵام شخصیەتی معنوی بۆ دروست نەبووە بەڵکو وەک ماڵی ھاوبەش بووە بە گرێبەستێکی ڕەزامەندانە.

دوای ھەرەس ھێنانی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی ودروست بوونی دەوڵەتۆچکەکان ئیتالیا (کۆمارەکانی ئیتالیا) دروست بوو. لەسەدەکانی ناوەراست، کەسییەتی واتایی بۆ کۆمپانیا دروست بوو لە دامەزراندنی یەوە ئەستۆی دارایی جیابوو (ذمە مالییە مستقلە) لە ئەستۆی دارایی ئەو کەسانەی پێکیان دەھێنا. وەکۆمپانیای کەسییەکان (شرکات الاشخاص)یەکەمین کۆمپانیابوون کە ھاتنە کایەوە و دروستبوون پیێش کۆمپانیا مالییەکان (شرکات الاموال).

دوای سەرھەڵدانی شۆڕشی فەرەنسی و کاریگەری لەسەر بواری بازرگانی وڵاتانی ئەورووپا، ھاتنی سەردەممی سەرمایەداری، بۆئەوەی ھاوردەی کەرەستە سەرەتایییەکانیان بکەن لە ولاتانی تر پێویستیان بەسەرمایەی زۆربوو بۆ پرکردنەوەی ئەم پێویستیانە باشترین ڕێگە بۆ کۆکردنەوەی ئەم سەرمایە، دامەزراندنی کۆمپانیای ھاوپشکی بوو (شرکات المساھمە).[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ root. Limited Liability Company (LLC) Definition - Investopedia. Investopedia.
  2. ^ Companies Act 2006, Section 1 3 October 2012[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ {{cite web}}: Empty citation (help)
  4. ^ نور, مكتبة. "الموجز في الشركات التجارية". www.noor-book.com (بە عەرەبی). Retrieved 2022-01-26.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]