شارستانی سەردەشت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سەردەشت (شارستان)ەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە شارستانی سەردەشت نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏سەردەشت (ڕوونکردنەوە).
جێگای شارستانی سەردەشت لەسەر نەخشەی پارێزگای ورمێ

شارستانی سەردەشت یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا کە لە دەوەری موکریان سەر بە پارێزگای ورمێ لە ئێران ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری سەردەشتە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارستانە ١٠٤،١٤٦ کەس بووە کە ٥٢،٤٩٤ کەس لەم ژمارەیە پیاو و ٥١،٦٥٢ کەسیان ژن بووە.[١]

شارەکان[دەستکاری]

گەشتیاری[دەستکاری]

بەھۆی ژینگە و سروشتی سەردەشت، ئەو شارە لەگەڵ دەوروبەری بووەتە ناوچەیەکی گەشتیاری و زۆر جاران وەکوو «بەھەشتی کوردستان» ناوی لێدەبەن.[٢][٣]

تاڤگەی شەڵماش[دەستکاری]

دیمەنێکی تاڤگەی شەڵماش

تاڤگەی شەڵماش یەکێکە لە گرنگترین تاڤگەکانی پارێزگای ورمێ کە لە شارستانی سەردەشت ھەڵکەوتووە. ئەم تاڤگەیە کە لە دۆڵێکی ئاوەدان و بە گژ و گیا و لە ناو دارستانێکی پڕ و سەرسەوزی نزیک شاری سەردەشتە و یەکێک لە لقەکانی ڕووباری زێی بچووک ھەژماردەکرێ.[٤] ئەم تاڤگەیە کە لەق. دۆڵێکی ئاوەدان و بە گژ و گیا و لە ناو دارستانێکی پڕ و سەرسەوزی نزیک شاری سەردەشتە و یەکێک لە لقەکانی ڕووباری زێی بچووک ھەژماردەکرێ.[٥]

چۆمی کەڵوێ[دەستکاری]

دیمەنێکی چۆمی کەڵوێ لە ناوچەی گۆمەشین

چۆمی کەڵوێ بەشێک لە زێی بچووکە، کە لە باشووری کوردستان بەرەو ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەڕوات و دواتر لەگەڵ ڕووباری دیجلە و کەنداوی فارس تێکەڵ دەبێتەوە. ئەم ڕووبارە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی شاری سەردەشت و دەوروبەرە. ھەروەوھا بەنداوی سەردەشت لەسەر ئەم ڕووبارە ساز بووە.

کانیاوی گڕاوان[دەستکاری]

کانیاوی گڕاوان
کانیاوی گڕاوان لە زستاندا

کانیاوی گڕاوان سەرچاوەیەکی ئاوی لە ناوچەی ڕەبەت لە شارستانی سەردەشتە کە بەھۆی تایبەتمەندیی دەرمانی و سروشتی سەرسەوزی دەوروبەری ناوبانگی ھەیە. گڕاوان لە دەشتێکی یەکدەست سەوز و سەرنجڕاکێش لە نزیک گوندی کانی گوێز لە مەودای دوو کیلۆمەتریی شاری ڕەبەت و لە دوازدە کیلۆمەتریی باکووری رۆژھەڵاتی شاری سەردەشت ھەڵکەوتووە کە خاوەن ئاوی کانیاوییە. ڕووباری زێی بچووک لە تەنیشت ئەو کانیاوە تێدەپەڕێت کە لە وەرزی بەھاردا یەکێک لە پڕئاوترین ڕووبارەکانی ناوچەیە. ئاوی ئەو کانیاوە دەڕژێتە ناو ڕووباری کەڵوێ کە بەشێک لە زێی بچووک دێتە ھەژمار.[٦] ھەروەھا گڕاوان کانیاوێکە ئاوەکەی کانزانییە و ھەڵگری خوێیە. ئەو کانیاوە ١٢٠٦ مەتر بەرزە لە ئاستی دەریا.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ پایگای ئینتەرنێتی ئاماری ئێران(فارسی).
  2. ^ سەردەشت بەھەشتی کوردستان. وەسوەکەل ھەواڵ (لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  3. ^ سەردەشت بەھەشتی کوردستان. تەبیان (لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئایاری ٢٠١٦). سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  4. ^ "Sardasht, a scenic city", Iran Daily (July 13, 2015).
  5. ^ "Shalmash Waterfall", Iran Tourism and Touring Online. Accessed July 30, 2016.
  6. ^ گڕاوانی ڕەبەت، سێحری سروشتی دڵڕفێن. سەحەری کوردی (لە ڕێکەوتی ١٤ی ئابی ٢٠١٨). سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  7. ^ کانی گڕاوان+وێنە. خاک تیڤی (لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠٢٠). سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]