شۆڕش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شۆڕش (بە ئینگلیزی: Revolution وشەکە لە لاتینیدا بەمانەی وەرچەرخان دێ) جگە لە چەمک و واتای کۆمەڵناسی کە بریتیە لەگۆڕینی (ژێرخانی کۆمەڵایەتی = Structure sociale)، لە واتا سیاسیەکەیدا بریتیە لە گۆڕینی دامەزراوەی سیاسی و دەسەڵات. شۆڕش مافی دیاریکردنی دەسەڵات (فەرمانڕەوایی) و بەرپرسیاریەتیە. شۆڕش زۆر جار کاتێک ڕوو ئەدات کە خەڵکانێک هەبن وابزانن یان وادیاربێت ئەچەوسێنرێنەوە (لە ڕووی سیاسی، کۆمەڵایەتی یان ئابووریەوە).[١]

ئەرستۆ لە کتێبی چواری "پۆلیتیک"دا دوو جۆر شۆڕش دەستنیشان ئەکات:[٢]

١. گۆڕانکاری تەواو لە دامەزراوەیەک بۆ دامەزراوەیەکی تر

٢. گۆڕینی دامەزراوەی ئێستا

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ Bullock, Allan; Trombley, Stephen (1999). The New Fontana Dictionary of Modern Thought. Trombley, Eds. pp. 754–46.
  2. ^ "پۆلیتیک". زانکۆی ئێم ئای تی. ٣٥٠ پێش زاین. Retrieved 27-8-2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help) ٢ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.