بەنداوی دووکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەنداوی دووکان
بەنداوی دووکان is located in عێراق
بەنداوی دووکان
ھەڵکەوتەی بەنداوی دووکان
شوێنپارێزگای سلێمانی
پۆتان35°57′15″N 44°57′10″E / 35.95417°N 44.95278°E / 35.95417; 44.95278پۆتانەکان: 35°57′15″N 44°57′10″E / 35.95417°N 44.95278°E / 35.95417; 44.95278
ڕەوشکار دەکات
دەستپێکردنی سازکردن١٩٥٤
ڕێکەوتی کردنەوە١٩٥٩
کارگێڕ(ەکان)وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، U.S. Army Corps of Engineers
بەنداو و ساڕێژگە
جۆری بەنداوCylindrical arch
Impoundsزێی بچووک
بەرزایی116.5 m
درێژی360 m
Elevation at crest516 m
پانایی (پۆپنە)6.2 m
پانایی (بن)34.3 m
قەبارەی بەنداو370,000 m3
ساڕێژگە٢
جۆری ساڕێژگەService: Tunnel
Emergency: Bell-mouth
دەفرایەتیی ساڕێژگەService: 2450 m3/s
Emergency: 1860 m3/s
ھەماری ئاو
دروست دەکاتدەریاچەی دووکان
سەرجەمی دەفرایەتی6,970,000,000 m3
دەفرایەتیی چالاک6,100,000,000 m3
دەفرایەتیی ناچالاک790,000,000 m3
Catchment area11,690 km2
ڕووبەر270 km2
Normal elevation511 m
وێستگەی وزە
ڕێکەوتی ڕاسپاردن١٩٧٩
Hydraulic head95 m (rated)
تورباینەکان5 x 80 MW Francis-type
دەفرایەتیی دامەزراو400 MW

بەنداوی دووکان لە ساڵانی ١٩٥٤ تا ١٩٥٩ لەسەر ڕووباری زێی بچووکدا و لە پارێزگای سلێمانیی کوردستاندا دروست کراوە، ئەم بەنداوە٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی و نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لەشاری کەرکووکەوە دوورە.

بەردی بناغەی ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٥٤ لە لایەن مەلیکی عیراق مەلیک فەیسەڵەوە دانرا، لە بناغەی ئەم بەنداوەدا مەلیک فەیسەڵ فلسێکی عێراقی دانا وەک ھێمایەک بۆ ئەو سەردەمە کە بچووکترین دراوی ئەوسەردەمە بوو، ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٥٤ دەستی پێ کرد و لە ساڵی ١٩٥٩ تەواو بوو کە لەلایەن کۆمپانیای دۆمیز بالوتی فەرەنسییەوە ئەنجام درا بە سەرپەرشتی ھەردوو کۆمپانیای بنی دیکن و کۆرلی. ئەم بەنداوە بڕی ١٤ میلیۆن دیناری ئەو سەردەمەی تێ چوو لە کاتێکا کە ڕۆژانەی کرێکارێکی ئەو سەردەمە ٢٥ فلس بوو.

شێوازە ھونەریەکانی ئەم بەنداوە[دەستکاری]

  • بەرزی دیواری بەنداوەکە ١١٦٫٥ مەترە.
  • درێژی بەنداوەکە ٢٦٠ مەترە.
  • بەرزی بەنداوەکە لە ئاستی ڕووی زەریاوە ٥١٦ مەترە.
  • ڕووبەری ئەو زەوییەی کە بەنداوەکە ئاوی ئەدات ١١٦٩٠ کیلۆمەتر دووجایە.
  • توانای ھەڵگرتنی بڕی ٦٫٨ میلیارد مەتر سێ جا ئاوی ھەیە.
  • ئەستوورایی بەنداوەکە لە بنکەکەیدا ٥٤ مەترە و لە بەشی سەرەوەی ٦٫٢٠ مەترە.
  • وێستگەی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبای تێدا دروست کراوە لە لایەن کۆمپانیای H.P.S) Hydro Power Station) ڕووسیاوە لە ساڵی ١٩٧٠.

بەنداوی دووکان بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە بەکار دەھێنرێ[دەستکاری]

  • ھەڵگرتنی ئاوی باراناو.
  • بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا بە بڕی ٤٠٠ مێگاوات بەھۆی ٥ تۆرباینەوە.
  • ئاودانی ڕووبەرێکی زەوی بە بڕی ١،٥٠٠،٠٠٠ دۆنم لە دەشتەکانی ناوچەی ھەولێرو کەرکووک.
  • بەخێوکردنی ماسی.
  • کەم کردنەوەی مەترسی لافاو.

پێشانگا[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]