ھەولێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هەولێرەوە ڕەوانە کراوە)
ھەولێر
أربيل - Hewlêr - ܐܲܪܒܝܠ
Hawler
لەسەرەوە بۆ خوارەوە و ڕاست بۆ چەپ:
پارکی شار و داون تاونی ھەولێر
منارەی چۆلی • دیمەنێکی سروشتی ھەولێر
مۆزەخانەی ڕستن و چنینقەڵای ھەولێر
کڵێسای قەشە یووسف • دیمەنێکی دەرەوەی قەڵای ھەولێر
Map
ھەولێر is located in ھەرێمی کوردستان
ھەولێر
ھەولێر
جێگەی ھەولێر لە حکوومەتی کوردستان
ھەولێر is located in عێراق
ھەولێر
ھەولێر
جێگەی ھەولێر لە عێراق
پۆتانەکان: 36°11′28″N 44°00′33″E / 36.191188°N 44.009189°E / 36.191188; 44.009189پۆتانەکان: 36°11′28″N 44°00′33″E / 36.191188°N 44.009189°E / 36.191188; 44.009189
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان[١]
پارێزگاھەولێر
قەزاناوەندی قەزای ھەولێر
دەسەڵات
 • جۆرئەنجومەن - بەڕێوەبەرایەتی
 • پارێزگاری ھەولێرئومێد خۆشناو
ڕووبەر
 • سەرجەم١١٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٤ میلی چوارگۆشە)
 • وشکایی١١٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٤ میلی چوارگۆشە)
 • ئاو٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٨ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٣٩٠ مەتر (١٬٢٨٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٥
(بەپێی Gol COSIT))
 • سەرجەم١،٨٥٢،٥٠٠[٢]
زمان و ئایین
 • زمانزۆرینە: کوردی (سۆرانی)
کەمینە: تورکمانی و ئاشووری
 • ئایینزۆرینە: ئیسلام (سوننە)
کەمینە: مەسیحییەت
ناوچەی کاتیUTCتێبینی نەکراوە (+٣)
 • ھاوین (DST)
پۆستاڵ کۆد
٤٤٠٠١
کۆدی تەلەفۆن٠٦٦
وێبگەپارێزگای ھەولێر

هەولێر ( بە عەرەبی: أربيل‎، لاتینی: Arbīl؛ [٣] بە سوریانی: ܐܲܪܒܹܝܠ، لاتینی: Arbel [٤] [٥] بە کوردیی باکووری: Hewlêr) شارێکی دێرینی باشووری کوردستانە، ئێستا ناوەندی پارێزگای ھەولێر و پایتەختی ھەرێمی کوردستانە. [٦] بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای هەولێر ساڵی ٢٠٠٩، ژمارەی دانیشتووانی هەولێر ١ ملیۆن و ٧١٣٤٦٤ كەسە كە دەكاتە ٣٢٢٧١٩ خێزان. هەولێر لە ١٠ شارۆچکە و ٣٧ شارەدێ پێک دێت و ٤١٠ گەڕەکی هەیە و نێو شاری هەولێریش ٨٠ گەڕەکی هەیە.[٧][٨]زۆرینەی دانیشتوانی شارەکە کوردن، جگە لە کەمینەکانی دیکەی وەک تورکمان و عەرەب و ئەرمەنی و ئاشووری.

شاری ھەولێر بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیھان دەژمێردرێت.[٩] ڕەنگە مێژووی نیشتەجێبوونی مرۆڤ لەم شارە بگەڕێتەوە بۆ هەزارەی پێنجەمی پێش زایین. [١٠] لە دڵی شارەکەدا قەڵای دێرینی هەولێر و منارەی چۆلی هەیە. لە نووسراوەکانی پاشای سۆمەری، سلووکی ناونراوە بە ئوربیلم، لە نووسراوەکانی بابلی و ئاشووری بە ئەربائیلۆ ناودەبرا، کە بە واتای چوار خودا دەھات، لە سەردەمی بابلی شوێنی پەرستنی عەشتار بووە. [١١] [١٢]لە هەزارەی ٣ی پێش زایین هەولێر زلهێزێکی سەربەخۆ بوو لە ناوچەکەی خۆیدا. بۆ ماوەیەک لەلایەن گۆتییەکانەوە داگیرکرا . لە کۆتایی هەزارەی دووەمی پێش زایین کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ئاشوورییەکان. دوابەدوای ئەمەش بەشێک بوو لە چەند ئیمپراتۆریەتێک بە نۆرە، لەوانە ئیمپراتۆریەتی ماد, ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی، شانشینی مەقدۆنیا, ئیمپراتۆریەتیی سلووکی, ئیمپراتۆریەتی ئەرمەنستان, ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی, ئاشووری ڕۆمانی و ئیمپراتۆریەتیی ساسانی, . هەروەها پایتەختی ویلایەتی لقەکەی ئادیابینە لە نێوان ناوەڕاستی سەدەی دووەمی پێش زایین و سەرەتای سەدەی دووەمی زایینی.لە سەدەکانی ناویندا شارەکە لەلایەن ئیمپراتۆریەتی سەلجوقی و عوسمانیەکانەوە حوکمڕانی کرا.[١٣]

لە ھێڵکارییەکی خەتی بزماری ناسراو بوو بە (ئای کشان کلاما) واتە (ماڵی خاتوونی ھەرێمەکە)، ھەروەھا پەرستگایەک بوو بۆ پادشای ئاشورییەکان کە پەیکەرێکی پادشای پانیپاڵ و پەیکەری خواوەندی عەشتار کە لە بڕۆنز دروست کرابوو دۆزراوەتەوە.بەھۆی گرنگی ئەم شارە، پادشای ئاشوری، سەنحاریب ھەستا بە پەنگاوکردن (خزن) ی ئاو لە تونێل (نۆین) ی دروستکراو بە بەردی مەڕمەڕ، کە لە گوندی مورتکیانی بەستۆڕە دەست پێدەکات تا دەگاتە ھەولێر، کە درێژی ئەم نۆینە (تونێلە) ٢٢ کیلۆمەترە لەژێر زەوی لێدراوە، شارەکە لەلایەن ئەنجومەنی گەشتیاری عەرەبیەوە وەک پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠١٤ دەستنیشانکرا. [١٤] [١٥] لە مانگی تەمموزی ٢٠١٤ قەڵای هەولێر وەک میراتی جیھانیی یوونێسکۆ دیاریکرا.[١٦]

جوگرافیا[دەستکاری]

شاری ھەولێر دەکەوێتە ناوەڕاستی باشووری کوردستان و شوێنێکی گرنگ بووە لە کۆنەوە تا ئێستا. زۆربەی ناوچەکانی زەویی بەپیتن بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری دەست دەدات. کەشوھەوایەکی چواروەرزەی ھەیە. ھاوینی گەرمە و زستانی سارد..

دانیشتووان[دەستکاری]

زۆربەی دانیشتوانی ھەولێر کوردن، کەمینەی دانیشتوان عەرەب و تورکمان و ئاشووری و ئەرمەنین ، بەڵام بە کوردی قسە دەکەن. بەپێی ئامارەکانی ٢٠١٤ بێت ١٫٧٥ میلیۆن کەس لە ھەولێر دەژین.[١٧]

مێژووی ھەولێر[دەستکاری]

مێژووی شاری ھەولێر کۆنە و تا ئێستا دیار نییە بۆ کەی دەگەڕێتەوە بەپێی گێڕانەوەکان بێت مێژووەکەی بۆ سنووری (٦٠٠٠) ساڵ بەر لە زایینەوە نشینگەیەکی ئاوەدان دەگەڕێتەوە و تا ئەمڕۆش ھەر بەردەوامە.

"مێژووی‌ هه‌ولێر به‌ هۆی‌ ئه‌نجام‌ نه‌دانی‌ کنه‌ و پشکنینی‌ شوێنه‌واریه‌وه‌ ئه‌سته‌مه‌ بتواندرێت‌ له‌م کاته‌دا مێژووی‌ دروستکردنی‌ هه‌ولێر‌ به‌شێوه‌یه‌کی‌ زانستیانه‌ بخرێته‌ به‌ر چاو. سه‌رچاوه‌کانی‌ نووسینه‌وه‌ی‌ مێژووی‌ هه‌ولێر‌[١٨]، که‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌کارده‌هێندرێن‌ بریتین‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی‌ مێژووی‌ ده‌ره‌کی‌، واته‌ ئه‌و تۆمارانه‌ی‌ له‌لایه‌ن‌ ئه‌وانی‌ دیکه‌وه‌ ده‌رباره‌ی‌ ئه‌م شاره‌ نووسراون‌ و له‌ شوێنی‌ جوگرافیایی‌ دیکه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه‌، هۆکاری‌ ئه‌مه‌ش‌ ئه‌نجام‌ نه‌دانی‌ کنه‌ و پشکنینی‌ شوێنه‌وارییه‌ له‌ قه‌ڵای‌ هه‌ولێردا[١٩].[٢٠] ئه‌وه‌ی‌ شایانی‌ ئاماژه‌پێدان بێت‌ ئه‌وه‌‌یه‌، گردی‌ قالنیچ ئاغا، که‌ به‌ دووری‌ کیلۆمه‌ترێک‌ ده‌که‌وێته‌ باشوری‌ قه‌ڵای‌ هه‌ولێره‌وه، ده‌کرێت‌ سه‌ره‌ داوێکمان‌ له‌باره‌ی‌ مێژووی‌ نیشه‌جێبوون‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بدات گردی‌ قالنج‌ ئاغا که‌ کنه‌و‌ پشکنینی‌ تێدا ئه‌نجامدراوه‌ و‌ ئه‌نجامه‌کانی‌ کنه‌و پشکنین‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن‌، که‌ ئه‌م شوێنه‌‌ شوێنه‌واریه‌ له‌ نێوان‌ سه‌رده‌می‌ حه‌له‌ف‌ و جه‌مده‌ت‌ نه‌سردا ئاوه‌دان‌ بووه‌. لێ‌ له ‌ده‌سپێکی‌ هه‌زاره‌ی‌ سێیه‌می‌ به‌ر له‌ زایندا دانیشتوانی‌ گردی‌ قالنج‌ ئاغا ده‌ست‌ به‌رداری‌ شوێنه‌که‌ بوونه‌".[٢١]

پێش زایین[دەستکاری]

لە ساڵەکانی (٢٣١٦ تاوەکوو ٢٣٧١ پێش زایین) بەمەبەستی دەست بەسەرداگرتنی داھات و فرە سامانێتی دەڤەرەکە، پەلاماری ھێرشەکانی سەرگۆنی ئەکەدی گەیشتوونەتە ھەولێر و دەستی بەسەرداگیراوە. دواتر لە ساڵانی (٢١٥٠ تاوەکوو ٢٠٥٠پێش زایین) بووە بە بنکەیەکی سەرەکی لە دەوڵەتی گوتییەکان کە لە نەتەوە دێرینەکانی زاگرۆسن؛ و لە ساڵانی (٢٠٥٠ تاوەکوو ١٩٥٠ پ. ز) کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی خانەوادەی سێھەمی ئیمپراتۆریەتی ئووری سوومەرییەوە. لە ساڵی (١٦٠٠ پ. ز) و دواتر کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی کاشییەکانەوە، کە مەزەندە وایە لە ھۆزە دێرینەکانی کورد بووبن. ھاوکات دەوڵەتی ئاشووریش لە باکوور دامەزرا و چەند ھۆزێکی تری وەکو میتانی و خۆرییەکان دەسەڵاتیان لەو ناوەدا پەیدا کرد لە ناوچەکانی ئاشوور و ھەولێر و کەرکووک لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی میتانییەکاندا بوون.

لە ڕۆژگاری فەرمانڕەوایی ئاشوورییەکانەوە لە (٢٥٠٠ تاوەکوو ٦١٢ پ. ز) ھەولێر لە ئەوپەڕی گەشەسەندن و پێشکەوتنی دابوو، ئەوکاتە پایتەختی ئایینی ئاشوورییەکان و تەختی خوداوەندی عەشتار (عەشتار ئەربیلا) پەرستگای ئاشوورییەکان بووە، ناوی ھەولێر لە نووسراوە مێخییەکانەوە بە شێوەی (ئی کشان کلاما) ھاتووە کە دەکاتە (ماڵی خانمەکەی ھەرێم) کە سەرچاوە و ھێمای سەرکەوتن بووە و (عەشتاری نەینەوا) ش خوداوەندی ئەڤین و ڕابواردن بووە.

ساڵانی (٧٠٥*٦٨١ پ. ز) , لە دوای سەرگونی ئەکەدی سەنحاریبی کوڕی بووە بە فەرمانڕەوا، ئەو پادشایە لە دووری (٢٠) کیلۆمەترەوە لە ڕووباری بەستۆڕەوە ئاوی بۆ شار و قەڵای ھەولێر ڕاکێشاوە، کە بە جۆگەی سەنحاریب ناسراوە و بۆ ئەو سەردەم کارێکی دەگمەن و مەزن بووە. دواتر لە ساڵی (٦١٢پ. ز) ئیمپراتۆریەتی ماد دامەزرا و ھەولێریش کەوتە نێو ئەو ئیمپراتۆرییەتەوە و بووە بە بەشێک لە بنکە و ناوەندی دەسەڵاتی ئەو ئیمپراتۆرییە. دوای ئەمە ھەولێر بووە بە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی.

لە ساڵی (٣٣١پ ز) و بە فەرماندەی ئەسکەندەری مەزنی مەکدۆنی و لە شەڕی (ئەربیلا) یان گوگمەلا (Gaugamela) کە ھەڵکەوتەکەی نزیکەی سەد کیلۆمەتر لە ڕۆژاوای ھەولێر مەزەندە دەکرێت نزیک ڕووباری گۆمەلی ناوچەی گۆرانەتی، ئیمپراتۆریەتی یۆنانی بەسەر دارای شای ھەخامەنییەکان زاڵبوون و ھەولێر بووە بەشێک لە مولکەکانی ئەو ئیمپراتۆرییەتە. لە پاش مردنی ئەسکەندەر لە ساڵی (٣٢٣*پ. ز) لە شاری بابل، ھەولێر (تێکڕای عێراق و سووریا) ش کەوتنە ژێر دەسەڵاتی (سلۆقس) کە یەکێک بووە لە فەرماندەکانی ئەسکەندەر، ئەم فەرمانڕەوایە ھەولێری زۆر ئاوەدانکردۆتەوە و خزمەتی کردووە. لە ساڵانی (١٤٨. پ. ز*٢٢٦ز) فارسەکان توانیان بەسەر سلوقییەکاندا زاڵ بن کە بەر لەوکاتە حوکمڕانی ھەولێر بوون، ئەم فارسانە دەوڵەتێکی فیدراڵییان دامەزراند کە لە چەند میرنشینێک پێکھاتبوو وەک میرنشیینەکانی (رەھا (ئورفا),تەدمور، شنگار، حەزەر (ھەترا), دواتریش حەدیاب (ئەدیابین))، ھەولێر گرنگترینی شارەکانی میرنشینی حەدیاب بووە. ئەم میرنشینە (لە نێوان ھەردوو زێی گەورە و گچکە دامەزراوە) میرەکەی (ئیزات) بووە، لە میرە بە ناو و مەزنەکانی فارسان بووە، مافی لەسەرکردنی تاجی بەرز و خەوتنی نێو چوار پایەی زێڕینی ھەبووە، ئەم پلە و پایەی بە خەڵات پێدرابوو لەلایەن پادشا (ئورتەبانی سێیەم), کە ھاوکاریی بووە بۆ گەیشتن بە تەختی پادشایی. ساڵی (٨٣پ. ز) و بۆ ماوەی (١٠) ساڵێک لە ڕۆژگاری (تیگران شا) ی ئەرمەنی ھەولێر کەوتە ژێر ڕکێفی سوپای ئەرمەنەوە.

ساڵانی ١٢٥٨–١٢٥٩ گرتنی ھەولێر لەلایەن ئیلخانییەکانی ئیمپڕاتۆری مەغۆل.

دوای زایین و ھاتنی ئیسلام[دەستکاری]

لە ساڵی ٤٤ زایین ھەولێر بووە پێتەختی ئەدیابین و شاژن ھیلین کە ئایینی جوولەکەیان پەرەو دەکرد. لە دوای چەن پەلامار و ھێرشێکی ڕۆمانەکان و بەناوبانگترینیان ھێرشی پادشا (کەراکولا) بوو ساڵی (٢١٦٧ز) ھەولێر داگیرکراو، فارسەکانی وەدەرناو لە ناوی بردوون، ئەو پادشایە ستەمکارە ئەوەندە دڵڕەق بوو گۆڕی میر وپادشاکانی فارسەکانیشی ھەڵتەکاندوون، ساڵی (٢٢٦ز) لە ڕۆژگاری (شا ئەردە شێر) ی ساسانی، لە مەدائینەوە پەلاماری ھەولێر درا و، ھەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی ساسانییەکان و پەرستگای ئایینی زەردەشتیی لێ درووستکرا.

ساڵی (٦١٢ ز) لەگەڵ ھاتنی سوپای ئیسلام، ساسانییەکان مەدائین و ھەولێر و زۆربەی ناوچەکەیان جێھێشت. ساڵی (١٦ی کۆچی) و لە ڕۆژگاری (خەلیفە) جێنشین (عومەری کوڕی خەتاب) بە فەرماندەی (عوقبەی کوڕی فەرقەد) لەشکری ئیسلام گەیشتە ئەو ھەرێمە و ھەولێر و نەینەوا و زۆربەی ھەرە زۆری ناوچەکانی دەورووبەر کەوتنە ژێر ئاڵای دەوڵەتی ئیسلام. ساڵی (١٣٢ی کۆچی) و لە نزیک ھەولێر و لە شەڕی (زاب) ی یەکلاکەرەوە، عەباسییەکان سەرکەوتن بەسەر ئەمەویەکاندا و ھەولێر کەوتە ژێر فەرمانڕەوایی عەباسییەکانەوە. لە ڕۆژگاری دەسەڵاتدارێتی بوەیھییەکان لە بەغدا (٣٣٣*٤٤٧ی کۆچی) کوردە ھەزبانییەکان توانیان میرنشینێکی بەدەسەڵات لە ھەولێر دابمەزرێنن، ھەولێر لەم سەردەمەدا پێگە و بایەخی شایستەی خۆی وەرگرتەوە و پەیوەندی دۆستایەتی و ئاڵووێری بازرگانیی پتەوی لەگەڵ میرنشینەکانی حەمەدانییەکان و عوقێڵییەکاندا لە موسڵ و شام ھەبوون. ئەم میرنشینە درێژەی کێشا تا ھەڵکەوتنی (عیمادەدینی زەنگی) لە موسڵ لە ساڵی (٥٢١ی کۆچی) کە توانی کۆتایی بەم میرنشینە بھێنێت و تەواوی ناوچەکەی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە. ساڵی (٥٣٩ی کۆچی/١١٤٤ی زایینی) زێنەدینی عەلی کوچک کوڕی بەکتەکین کە فەرمانداری قەڵای موسڵ بوو لە سایەی عیمادەدینی زەنگی، توانی میرنشینێکی سەربەخۆ لە ھەولێرو دەورووبەریدا دابمەزرێنێت و بە میرنشینی بە کتیکی ناسرا. لە ساڵی (٥٦٣ی کۆچی/١١٦٨ی زایینی) زێنەدین عەلی کوچک کۆچی دوایی کردو کوڕە بچووکەکەی (زێنەدین یوسف) دەسەڵاتی وەرگرت، پاشتر لە ساڵی (٥٦٨ی کۆچی/١١٩٠ی زایینی) موزەفەرەدینی گورگە بۆری کوکبری برای بوو بە فەرمانڕەوای میرنشینی ھەولێر، لە سایەی حوکمڕانی میر مزەفەری ئەتابەگ میرنشینی ھەولێر بوو بە بەھێزترین و ناودارترینی میرنشینەکانی ئیسلامی و ئەو پەڕی پێشکەوتن و گەشەی زانستی و ئاوەدانی و دەسەڵاتی ھەبوو، ماوەی حوکمڕانییەتی لە نێوان (٥٨٦ک*٦٣٠ک/١١٩٠ز *١٢٣٣ز) درێژەی کێشا، مزەفەرەدین بەیعەتی دا بە پێشەوای کوردیی سەلاحەدینی ئەیوبی و پتر لێی نزیک بۆوە بە خواستنی (رەبیعە خاتوون) ی خوشکی سەلاحەدین، لە ڕۆژگاری شا موزەفەردەین فەرماندارێتی میرنشینی ھەولێر گەیشتە ئەوپەڕی ھێز و دەسەڵات و تەواوی ناوچەی شارەزوور کەوتنە نێو دەسەڵاتی ئەو میرنشینە کە ھەر لە زێی گەورەوە تا سلێمانی و داقوق دەگرێتەوە. سوڵتان موزەفەر پیاوێکی خێرخواز و زانست پەروەر و دادپەروەرێکی لە خواترس وخزمەتکاربووە، لە ڕۆژگاری ئەودا یادە ئاھەنگەکانی مەولوودی پێغەمبەر کراوە و شەوانە تا بەرەبەیان چراخان ھەڵکراون و ئاھەنگ و خێروشادی بەردەوام بووە، ھەولێر بووە بە ڕووگەی زانا و دانا و ھزرەوان و پیاوانی زانست و فەلسەفە و مێژووناسان و دەیان فێرگە و قوتابخانە و فەرمانگەی خزمەتگوزاری و چاودێری کۆمەڵایەتیلەو شارەدا کراوەتەوە، خزمەتێکی زۆری ھەولێر کراوە و ئەو پەڕی ئاوەدانی و پێشکەوتنی بەخۆوەبینیوە، ھەولێر لەو ڕۆژگارەدا لە چەرخی زێڕینیدا بووە. دیاریترین شوێنەوارەکانی ئەو سەردەم منارەی چۆلی و قوتابخانەی موزەفەرییە و بازاڕگاکانی قەیسارییەی ھەولێرن.

دوای وەفاتی موزەفەرەدین کۆکبری لە ساڵی (٦٣٠ی کۆچی/١٢٣٣ی زایینی) میرنشینی ھەولێر چووەوە ژێر سایەی خەلیفە موستەنسیر بیلای عەباسی و لە ساڵی (١٢٣٥ی زایینی) لەشکرێکی بە فەرماندەیی (ئەبوفەزیل ئیقبالیشەڕابی) ناردە سەر ھەولێر و داگیری کرد. ھەولێر لە ڕۆژگاری موزەفەردەین و لە دوای وەفاتیشی دوچاری پەلاماری مەغۆلەکان بووە. دواتر لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی عەباسی بەدەست مەغۆلەکانەوە، لە ساڵی (٦٥٦ی کۆچی/ ١٢٥٨ی زایینی) ئیتر ھەولێر کەوتە ژێر فەرمانڕەوای مەغۆلەکانەوە. لە ساڵی (١٣٣٧ی زایینی) کەوتە ژێر دەسەڵاتی مەغۆلە ئیلخانییەکانەوە دواتریش جەلائیرییەکان. پاشان کەوتە ژێر ڕکێفی فەرمانڕەوایانی قەراقویونلو (کە ئالاکەیان وێنەی بەرخی ڕەشی لەسەر بوو) و ئینجا لە ساڵی (١٤١٠ی زایینی) کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئاق قویونلو (خودان ئالای بەرخە سپی) ئەمانەش لەو ھۆزە تورکمانانە بوون کە لایەنگر و جێگرەوەی مەغۆلەکان بوون.

ساڵی (١٥٠٨ی زایینی) کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی سەفەوییەکان، تا شکانی سوپای فارس لە بەرامبەر ھێرشی سوپای سوڵتان سەلیمی دووەمی عوسمانلی. ساڵی (١٥١٤ی زایینی) لە دوای شەڕی چالدێران و سەرکەوتنی لەشکری سوڵتان سەلیمی دووەمی عوسمانلی، ھەولێر و ئینجا ھەموو عێراق کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانلییەوە. حوکمڕانی ھەولێر بۆ ماوەیەک بە فەرمانی سولتانی عوسمانی درا بە میر حوسێن داسنی میری شێخان. دواتر میرانی سۆران بوون بە حوکمران. دوای ١٨٨١ لە دەورانی سوڵتان عبدالمجید ھەولێر بوو بە سنجاق (لیوا) لە سنووری ویلایەتی موسل و یەکەم شارەوانی تێدا دامەزراو و فەرمانگەی تاپۆ و گومرگ پێکھێنران تورکی عوسمانی کرا بە زمانی ڕەسمی لە دەزگاکانی دەوڵەت. ئەم ھەرێمانە تاساڵی (١٩١٧ی زایینی) لەژێر دەسەڵاتی عوسمانلییەکان مانەوە.

مێژووی نوێ[دەستکاری]

منارەی چۆلی

لە سەردەمی عوسمانییەکان ھەولێر قەزایەک بووە سەر بە لیوای موسڵ، بەڵام دوای نەمانی ئەوان و ھاتنی ئینگلیز بۆ ناوچەکە، ئالوگۆڕ بەسەر شێوەی فەرمانداری دامو دەزگاکان ھاتووەو جۆری بەڕێوەبەربردنی نوێ ھاتووەتە ئاراوە. دیارە ھەولێریش سەردەستەی ئەم گۆڕانکاریانە بوو، لە سەردەمی ئینگلیزەکان (حاکم سیاسی) لە لیواکان کاریان کردووە، یاریدەدەری دادوەری ڕامیاریش واتە (مساعد لحاکم السیاسی) لە قەزایەکان دانیشتوون (دەبلیو- ئار-ئێچ) کە ئەفسەرێکی ئینگلیزە، یەکەم یاریدەدەری دادوەری ڕامیاری بووە لە ھەولێر، پاشان کە ھەولێر بووەتە پارێزگا ھەر بەخۆی بووە بە دادوەری ڕامیاری ئەم شارە، لە پەرتووکی (دوو ساڵ لە کوردستان) کە بیرەوەرییەکانی خۆیەتی ئاماژە بەوەدەکات ھەولێر ڕۆژی (١/١١/١٩١٩) بووەتە پارێزگا و بەگوێرەی ئەم کتێبە بێت (دەبلیۆ-ئار-ئێچ) یەکەم پارێزگاری ھەولێر بووە لەپاش نەمانی دەسەڵاتی عوسمانلییەکان، بەڵام دووای پێکەوەنانی دەوڵەتی عێراق و لکاندنی کوردستان بەعێراقەوە کەسانی شارەکە یان عێراقی ئەو پلەیان وەرگرتووە.

لە دوای ھەڵگیرسانی شەڕی جیھانیی یەکەم و لەپاش پەیمانی سایکس*پیکۆ و لە بەھاری ساڵی (١٩١٦ی زایینی) بە فەرماندەیی لیوا (پاراشۆف) ھێزەکانی ڕوسیای ھاوپەیمانی لە ڕێگەی خانەقین و ورمێ بە مەبەستی داگیرکردنی بەغدا، ڕەواندزیان داگیر کرد. پاشان بەھۆی ھەڵگیرسانی شۆڕشی تشرینی یەکەم لە ڕوسیا لەو ھەرێمە کشانەوە. ساڵی (١٩١٨ی زایین) و لەدوای داگیرکردنی بەغدا لەلایەن ئینگلیزەوە ھەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئینگلیز و کاپتن ھای بوو بە حوکمڕانی ھەولێر. بەلام ڕەواندز دووبارە کەوتەوە دەست ھێزی عوسمانییەکانەوە بۆ دوو ساڵ بووە پێگەی سەربازی ئەفسەرێکی تورک بە ناوی ئۆزدەمیر. ساڵی (١٩٢١ی زایین) لە دوای دروستبوونی حکومەتی عێراق و لکاندنی کوردستانی باشوور بە دەوڵەتی عێراق، ھەولێر کرایە موتەسەرفییەت و (ئەحمەدە فەندی عوسمان) یەکەم موتەسەریف (پارێزگار) ی ھەولێر بووە. ساڵی (١٨٥٨ی زایینی) شارەوانی ھەولێر دامەزراوە و یەکەم سەرۆکی شارەوانی (حاجی ئەحمەد ئاغای عەبدولوەھاب) بووە.

لە ساڵی ١٩١٨ز سوپای بەریتانیی ھاتە ناو شاری ھەولێر. دواتر لە ساڵی ١٩٢٥ ھەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی قەزائی بەغدا. لە ساڵی ١٩٧٤ ھەولێر بوو بە پایتەختی حوکمی زاتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩١ پاش شکانی سوپای ڕژێمی بەعس و کشانەوەیان لە ناوچەکانی کوردستان، ھەولێر بوو بە پایتەختی کوردستانی عێراق. ساڵی ٢٠١٤ز لە ئێستادا ھەولێر بووە بە پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبیی و لە سەرجەم وڵاتانەوە ڕوو لە ھەولێر دەکرێ بەمەبەستی گەشت و بازرگانیی.

کەش و ھەوا[دەستکاری]

زانیاریی کەشوھەوا بۆ «ھەولێر»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
نێونجی بەرزترین پلە ١٢٫٤
(٥٤)
١٤٫٢
(٥٨)
١٨٫١
(٦٥)
٢٤٫٠
(٧٥)
٣١٫٥
(٨٩)
٣٨٫١
(١٠١)
٤٢٫٠
(١٠٨)
٤١٫٩
(١٠٧)
٣٧٫٩
(١٠٠)
٣٠٫٧
(٨٧)
٢١٫٢
(٧٠)
١٤٫٤
(٥٨)
٢٧٫٢
(٨١)
نێونجی ڕۆژانە ٧٫٤
(٤٥)
٨٫٩
(٤٨)
١٢٫٤
(٥٤)
١٧٫٥
(٦٤)
٢٤٫١
(٧٥)
٢٩٫٧
(٨٥)
٣٣٫٤
(٩٢)
٣٣٫١
(٩٢)
٢٩٫٠
(٨٤)
٢٢٫٦
(٧٣)
١٥٫٠
(٥٩)
٩٫١
(٤٨)
٢٠٫١٨
(٦٨٫٣)
نێونجی کەمترین پلە ٢٫٤
(٣٦)
٣٫٦
(٣٨)
٦٫٧
(٤٤)
١١٫١
(٥٢)
١٦٫٧
(٦٢)
٢١٫٤
(٧١)
٢٤٫٩
(٧٧)
٢٤٫٤
(٧٦)
٢٠٫١
(٦٨)
١٤٫٥
(٥٨)
٨٫٩
(٤٨)
٣٫٩
(٣٩)
١٣٫٢٢
(٥٥٫٨)
نێونجی باران بارین میلیمەتر ١١١
(٤٫٣٧)
٩٧
(٣٫٨٢)
٨٩
(٣٫٥)
٦٩
(٢٫٧٢)
٢٦
(١٫٠٢)
٠
(٠)
٠
(٠)
٠
(٠)
٠
(٠)
١٢
(٠٫٤٧)
٥٦
(٢٫٢)
٨٠
(٣٫١٥)
٥٤٠
(٢١٫٢٥)
نێونجی ژمارەی ڕۆژە باراناوییەکان ٩ ٩ ١٠ ٩ ٤ ١ ٠ ٠ ١ ٣ ٦ ١٠ ٦٢
نێونجی ژمارەی ڕۆژە بەفراوییەکان ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١
نێونجی شێی ڕێژەیی (٪) ٧٥ ٧٠ ٦٥ ٥٩ ٤٢ ٢٩ ٢٥ ٢٨ ٣١ ٤٤ ٦١ ٧٦ ٥٠٫٤
سەرچاوەی یەکەم: Climate-Data.org,[٢٢] My Forecast for records, humidity, snow and precipitation days[٢٣]
سەرچاوەی دووەم: What's the Weather Like.org,[٢٤] Erbilia[٢٥]
ساڵ نزمترین پلەی گەرمیی بەرزترین پلەی گەرمیی
٢٠٠١–٢٠٠٢ -١٫٢ ٤٨
٢٠٠٢–٢٠٠٣ ٠٫٤ ٤٥٫٦
٢٠٠٣–٢٠٠٤ ٠٫٩ ٤٩٫٧
٢٠٠٤–٢٠٠٥ -٤٫٦ ٤٦٫٣
٢٠٠٥–٢٠٠٦ -٠٫٩ ٤٦٫٦
٢٠٠٦–٢٠٠٧ -١٫٦ ٤٤٫٢
بەرەنجام -١٫٤٢ ٤٧
وەرزی باران باران\ملم بەفر\سم
٢٠٠١–٢٠٠٢ ٣٤٣٫٤ -
٢٠٠٢–٢٠٠٣ ٥٤١٫٢ -
٢٠٠٣–٢٠٠٤ ٤٩٦٫٣ -
٢٠٠٤–٢٠٠٥ ٤٢٧ ١٥ سم
٢٠٠٥–٢٠٠٦ ٤٢٧٫٥ ١٢
٢٠٠٦–٢٠٠٧ ٤٢٣٫٤ -
٢٠٠٧ ٣٨٤٫٢ -

گرنگی ھەولێر[دەستکاری]

ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستانە و ناوەندی ڕامیاریی ھەرێمەکەیە. کۆمەڵێک ڕێکخراو و دەزگای ناحکومی و نێودەوڵەتیی لێیە و ھەروەھا بارەگای ڕێکخراو و کونسڵخانەی وڵاتانی لێیە. لەڕووی جووگرافیشییەوە دەکەوێتە ناوەڕاستی باشووری کوردستان و شارەکانی دھۆک، کەرکووک و سلێمانی بە یەک دەبەستێتەوە. کۆمەڵێک شوێنەواری گرنگی تێدایە، گرینگترینیان قەڵای ھەولێرە کە شوێنێکی گەشتیاری و مێژوویییە. لە ھەولێر کۆمەڵێک نەتەوە و ئاینی تێدایە وەکو کورد، ئاشووری، تورکمان، موسڵمان و کرستیان.. ھەموو سەندیکاکانی تایبەت بە مامۆستایان، ئەندازیاران، جوتیاران، ھونەرمەندان… تاد، تێدایە؛ و زانکۆی گەورەی تێدایە، زانکۆی سەلاحەددین و زانکۆی پزیشکیی ھەولێر،[٢٦] ھەروەھا چەند پەیمانگەیەکی لێیە بە ھەموو بەشەکانییەوە. چەندین باڵاخانەی ڕۆشنبیری و ھونەری لێیە وەکو ھۆڵەکان و سینەما و کۆشکی ھونەر و کتێبخانە و ھەروەھا ژمارەیەکی زۆری ڕۆژنامە و گۆڤار بە ھەر چوار زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و تورکمانی دەردەچێت. کۆمەڵێک یەکەی تەندروستی و نەخۆشخانەی گەورەی لێیە، ھەروەھا چەندین کۆگای دەرمان و پێداویستی تەندروستی لێیە. بوونی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێر بۆ گواستنەوەی ئاسمانی. بوونی پڕۆژەی بازرگانی زیاتر بەراورد بەشارەکانی دیکەی ھەرێم.

چاندی ھەولێر[دەستکاری]

ھەولێر چەندین چالاکی کەلتووری و ئایینی و نەتەوەیی لە خۆدەگرێت. لەوانە لە ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ئاھەنگی مەولوود ساز دەکرێت. تێیدا شیرینی دابەش دەکرێت و سروودی ئایینی دەگوترێت و دەف لێدەدرێت، ئەمەش ھەر لەدێر زەمانەوە لە ھەولێر لەلایەن سوڵتان موزەفەر یادی کراوەتەوە، لە ئێستاشدا ساڵانە ئەم یادە دەکرێتەوە. لە بواری میوزیکیش ھەولێر کەلتووری خۆی ھەیە بەتایبەت لە جۆری حەیران کە ناوبانگی خۆی ھەیە بەتایبەت لە ناوچەکانی (دەشتی ھەولێر، قەراج، کەندێناوە، ملکیە، شەمامک، بەڕانەتی) و لە ھەولێر چەندین حەیرانبێژی ناسراو ھەن، لەوانە حەسەن حەیران و عوسمان حەیران و حەسەن سیساوەیی و خدر حەیران. لەم دواییانە لە ھەولێر چالاکی ھونەری وەک فیستیڤاڵێ نوێدەوڵەتی فیلم، شانۆگەری، ماراسۆن و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.

قەڵای ھەولێر[دەستکاری]

قەڵای ھەولێر

قەڵای ھەولێر تەپۆڵکەیەکی بازنەیی ڕووتەختە بە ڕووبەری ١٠٢٫١٩٠ مەتری چوارگۆشە لە ناوەڕاستی شاری ھەولێر، کە لە کۆنەوە ناوەندی شاری ھەولێر بووە.[٢٧][٢٨][٢٩][٣٠]

چایەخانە و قاوەخانە کۆنەکانی ھەولێر[دەستکاری]

قە‏ڵای ھەولێر و چایەخانەی مە‌چکۆ

لە کۆنەوە لە ھەولێر کەسانێکی زۆر ھەن پێیان خۆش بووە جێگا و شوێنێک ھەبێت بۆ ئەوەی پشوویەکی تێدا بدەن و لە ھەمان کاتیش خۆشەویست و ئازیزانی تێدا ببینن، جا باشترین شوێنی جارانیش چایخانە و قاوەخانە بووە، بۆیە ھەر لەو سەردەمەدا چەندین شوێنی دیاریکراو لە شێوەی چایخانە و قاوەخانە بە شەو و ڕۆژ دەرگایان بە ڕووی خەڵکی شارەکە و میوانان کرایەوە لەوانە: چایخانە و قاوەخانەکانی عەبۆ، چایخانە و قاوەخانەکانی حاجی مستیل، چایخانە و قاوەخانەکانی بایز، چایخانە و قاوەخانەکانی عەلی فلەیح، چایخانە و قاوەخانەکانی مەچکۆ و چایخانەی مام خەلیل، چایخانە و قاوەخانەکانی دیکەی ھەولێر و جگە لەوانەش چەندین چایخانە و قاوەخانەی دیکە ھەبوون وەک چایخانە و قاوەخانەی کەوبازان و لەیالی ھەولێر (شەوانی ھەولێر) و تاقی و عەنتەر و قەرداران و قەمیش و سەید کەریم و باکوور و چەندین قاوەخانە و چایخانەی دیکە.

فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێر[دەستکاری]

تەلاری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر

فڕۆکەخانەی ھەولێر گەورەترین و فروانترین فڕۆکەخانەی کوردستانە.[٣١] کە دەکەوێتە پارێزگای ھەولێر و بە دووری حەوت کیلۆمەتر لە (قەڵای کۆنی ھەولێر)ەوە دوورە لە باکووری ڕۆژھەلاتی شارەکە. لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێڕاق لە ٢٠٠٣، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکات کە ببێتە دەروازەیەک بەرەو جیھان.

وەرزش[دەستکاری]

لە شاری ھەولێر چەندین یانەی جۆراوجۆر ھەیە بەتایبەت لە یارییەکانی تۆپی پێ، تۆپی سەبەتە، تۆپی دەست و یاری دیکەش. لە ھەولێر تۆپی پێ بەربڵاوترین یارییە. یانەی ھەولێر یانەی سەرەکی شارەکەیە کە چوار جار بووەتە پاڵەوانی خولی یانە نایابەکانی عێراق،[٣٢] جگە لەوەش پلەی دووەمی لە جامی یەکێتیی یانەکانی ئاسیا بەدەستھێناوە. لە ھەولێر بینەرێکی زۆری یاری تۆپی پێ ھەیە کە خولیایان لە بینینی یاری یانە ئەورووپییەکانە.[٣٣]

پێشانگا[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 5ی Februaryی 2011. Retrieved 18ی Julyی 2010. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ "أربيل". Aljazeera (بە عەرەبی). Retrieved 28 December 2019.
  4. ^ "Search Entry". www.assyrianlanguages.org. Retrieved 2021-05-26.
  5. ^ Khan, Geoffrey (1999). A Grammar of Neo-Aramaic: The Dialect of the Jews of Arbel (بە ئینگلیزی). BRILL. p. 2. ISBN 978-90-04-30504-5. There are a number of variant forms of the name Arbel. The form Arbel, which is used throughout this book, is the Neo-Aramaic form of the name. The Arabic-speaking Jews of the town refer to it as Arbīl or Arwīl. In Classical Arabic sources it is known as Irbīl. The Kurds call it Hawler, which appears to have developed from the form Arbel by a series of metatheses of consonants. The name appears to be of non-Semitic origin. It is first found in cuneiform texts dating to the third millennium B.C., where it usually has the form Urbilum.
  6. ^ Danilovich, Alex (2018-10-12). Federalism, Secession, and International Recognition Regime: Iraqi Kurdistan (بە ئینگلیزی). Routledge. ISBN 9780429827655.
  7. ^ "دانیشتوانی هه‌ولێر". www.hawlergov.org (بە كوردى). Retrieved 2023-06-01.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link) CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ "ژمارەی دانیشتووان" (PDF). حکوومەتی هەرێمی کوردستان: 2.
  9. ^ Centre, UNESCO World Heritage. "Erbil Citadel". UNESCO World Heritage Centre (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-09.
  10. ^ Novice, Karel (2008). "Research of the Arbil Citadel, Iraq, First Season". Památky Archaeological (XCIX): 259–302.
  11. ^ Villard 2001
  12. ^ Hamblin, William J. (2006). Warfare in the Ancient Near East to 1600 BC. Routledge. p. 111. ISBN 0-415-25589-9.
  13. ^ Georges Roux – Ancient Iraq
  14. ^ Erbil named 2014 Arab Tourism Capital Error in webarchive template: Check |url= value. Empty..
  15. ^ "Erbil: Kurdish City, Arab Capital", Rudaw.
  16. ^ Centre, UNESCO World Heritage. "Erbil Citadel". UNESCO World Heritage Centre (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-10-28.
  17. ^ ئاماری دانیشتوانی پارێزگاکانی عێراق, ماڵپەڕی citypopulation.
  18. ^ "مێژووی هه‌ولێر". www.hawlergov.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-09. ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ "قەڵای هەولێر". www.hawlergov.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-09.
  20. ^ مەلا قادر, ئاسۆس محه‌مەد (٢٩.٠١.٢٠١٠). "بەرکوڵێک لەبارەی مێژووی کۆنی هەولێر". Retrieved https://doktorasossqader.blogspot.com/2010/06/blog-post_29.html. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help); External link in |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  21. ^ "به‌رکوڵێک له‌باره‌ی مێژووی‌ کۆنی‌ ‌‌هه‌ولێر" (بە ئەڵمانی). Retrieved 2022-02-18.
  22. ^ "Climate: Arbil – Climate graph, Temperature graph, Climate table". Climate-Data.org. Retrieved 13 August 2013.
  23. ^ "Irbil, Iraq Climate". My Forecast. Retrieved 14 July 2013.
  24. ^ "Erbil climate info". What's the Weather Like.org. Retrieved 14 July 2013.
  25. ^ "Erbil Weather Forecast and Climate Information". Erbilia. Archived from the original on 9 July 2013. Retrieved 14 July 2013. ٩ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ کە ھەڵەیەکی زمانی کوردییە ئەو زانکۆیە ناوبنێن زانکۆی ھەولێری پزیشکی و نەک پزیشکیی ھەولێر
  27. ^ ناسا: قەڵای هەولێر کۆنترین شوێنە لە جیهان تاکو ئێستا ژیانی تێدا بێت
  28. ^ "قەڵای هەولێر | كوردستانی سەرسوڕهێنەر- وێبسایتی فەرمی دەستەی گشتی گەشت و گوزار". bot.gov.krd. Retrieved 2023-09-09.
  29. ^ "مێژووی هه‌ولێر". www.hawlergov.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-09. ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  30. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "قەڵای هەولێر". Kurdipedia.org. Retrieved 2023-09-09.
  31. ^ سەرچاوە:http://www.erbilairport.com/ku/ABUT01/F_ABUT01_03_01.aspx
  32. ^ ھەولێر پاڵەوانی عێڕاقە بۆ ٢٠١٢، زێتر لە ١٠٠ وێنە[بەستەری مردوو], لەلایەن شاھین برادۆستی لە ٢٠١٢/٠٨/١٧.
  33. ^ کلاسیکۆ لە ئیسکان بە خۆشی کۆتایی نەھات ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., لەلایەن محەممەد کارێزی ٣/٤/٢٠١٦

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]