ئاشوورییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئاشووریەوە ڕەوانە کراوە)
ئاشوورییەکان
لقیسامییەکان
بەشێکە لەسامییەکان
زمانی زگماکیChaldean Neo-Aramaic، Northeastern Neo-Aramaic، زمانی ئەکەدی
دانیشتووان١٬٢٣٠٬٠٠٠

ئاشوورییەکان (بە سوریانی: ܐܬܘܪ̈ܝܐ) کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی مەسیحی سامیین کە لە عێراق و سووریا و تورکیا و ئێران دەژین، ھەروەھا ژمارەیەکی بەرچاویان لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپادا ھەیە، بەتایبەت سوێد و ئەڵمانیا. ئەندامانی ئەم نەتەوەیە سەر بە چەندین کڵێسای مەسیحی سوریانین، وەک کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی سووریا، کڵێسای کاسۆلیکی، کڵێسای کلدانی و کڵێسای ڕۆژھەڵات. ھەروەھا بە زمانی دایکی خۆیان کە سوریانییە جیا دەکرێنەوە کە زمانێکی سامیی باکووری ڕۆژھەڵاتە و وەک یەکێک لە زاراوە ئارامییەکان لە شاری ڕحا سەرچاوەی گرتووە.[١]

ئاشوورییەکان لە باشووری کوردستان (دەشتی نەینەوا و پارێزگای دھۆککوردستانی باکوور (ھەکاری و توور)، ڕۆژھەڵاتی کوردستان (ورمێ) و ڕۆژاوای کوردستان (پارێزگاری حەسیچە). زۆرینەیان لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا بۆ ناوچەکانی دیکەی جیھان کۆچیان کردووە، لەوانە ئەمریکای باکوور، شام، ئوسترالیا، ئەورووپا، ڕووسیا و قەوقاز. کۆچەکە بەھۆی ڕووداوەکانی وەک کۆمەڵکوژییەکانی دیاربەکر، کۆمەڵکوژی ئاشوورییەکان (ھاوکات لەگەڵ کۆمەڵکوژی ئەرمەن و یۆنانییەکان) لە ماوەی جەنگی جیھانی یەکەمدا لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی، کۆمەڵکوژی سێمێل لە پارێزگای دھۆک لە ساڵی ١٩٣٣، شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ١٩٧٩، سیاسەتەکانی بەعس لە عێراق و سووریا، سەرھەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و دەستبەسەرداگرتنی زۆربەی دەشتی نەینەوا.[٢][٣][٤][٥]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]