کێو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە چیاەوە ڕەوانە کراوە)
Jump to navigation Jump to search
کێوی کی٢ لە وڵاتی پاکستان کە دووەمین کێوی بەرزی جیھانە

کێو، کێف یان چیا (بە ھەورامی: کاو) بەشێکە لە زەوی کە بەرزترە لە بەشەکانی دەوروبەری و شوێنێکی دیاری ھەیە کە پێی دەوترێت لووتکە. کێو لە تەپە بەرزتر و بەرەولێژترە. لە رووی جیۆپۆلەتیک شاخەکان لە گرد و گردۆڵکەکان جیادەکرێنەوە بەوەی شاخەکان بەرزی و مەزنایەتیی خۆیان بەسەر گردۆڵکەکاندا دەرخستووە، هەرچی چیاکانن بەوە ناسراون کە پێوەری جیاوازیان هەیە و لە رووی ئاستی بەرزییەوە لە شاخەکان بەرزترن.[١]

هەروەها لوتکەی چیاکان بەردەوام خاڵی جیاکەرەوەی نێوانیان بووە. بەرزترین لوتکە لە جیھاندا، لوتکەی کێوی ئیڤرستە.[٢]

چیا ھێما و تایبەتمەندییەکی جۆگرافی ژیانی کوردەکانە؛ ھەر بۆیە گوتراوە: "کورد دۆستێکی نییە، جگە لە چیا"، "Kurds have no friends but the mountains". چیاکانی جوودی و ئارارات (کە لە فۆلکلۆری کوردیدا دیارن)، زاگرۆس، شینگەر، قەندیل، شاھۆ، پیرمەگروون، و حەمرین، ناسراوترین کێوەکانی کوردستانن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Mountain»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢.
  2. ^ Highest Mountain Peaks of the World(en). سەردان لە ڕێکەوتی 2021-07-31.