بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناوچەی وەزنێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شارستانی میراوەەوە ڕەوانە کراوە)
شارستانی میراوە
وڵات ئێران
پارێزگاورمێ
ناوەندمیراوە
ناوچەکانناوەندی و زاب
دامەزراندن١٥ی ئابی ٢٠٢٣
دەسەڵات
 • فەرماندارحوسێن خزری
بەرزایی
١٤٧٠ مەتر (٤٬٨٢٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٦)
 • سەرجەم٢٢،٧٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام (سوننە)
کۆدی تەلەفۆن٠٤٤

شارستانی میراوە یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانە کە لە باشووری ڕۆژاوای ئەم پارێزگایەدا ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری میراوەیە. ژمارەی دانیشتووانی شارستانی میراوە لە ساڵی ٢٠١٦، بەرامبەر بە ٢٢،٧٠٠ کەس بووە.[١][ئ] ئەم شارستانە پێشتر لەژێر ناوی ناوچەی وەزنێ، یەکێک لە ناوچەکانی شارستانی سەردەشت کرایەوە کە لە ڕێکەوتی ١٥ی ئابی ٢٠٢٣، لە سەردەشت جیا بووە و بووە شارستانێکی سەربەخۆ.[٢]

جوگرافیا

[دەستکاری]

شارستانی میراوە لە باکوور لەگەڵ شارستانی پیرانشار، لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ شارستانی مەھاباد، لە باشوور لەگەڵ شارستانی سەردەشت و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ قەزای پشدەر لە پارێزگای سلێمانی و ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە.

گەشتیاری

[دەستکاری]

پردی قەڵاتاسیان

[دەستکاری]

پردی قەڵاتاسیان پردێکی مێژوویی لە نەبیاوە لە شارستانی میراوەیە کە لە سەردەمی قاجاڕەکاندا ساز کراوە. ئەو پردە لەسەر ڕێگای کۆنی میراوە و مەھاباد لە بەشی باکووری ڕووباری زێی بچووک جێی گرتووە. ناوی ئەو پردە لە گوندی قەڵاتاسیانەوە وەرگیراوە.[٣] پردی قەڵاتاسیان لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠، وەکوو یەکێک لە ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران بە ژمارەی تۆمارکردنی ٢٩٢٢ ناسێندرا.[٤] ئەو پردە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی سەردەشت ھەژمار دەکرێت.[٥]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئەم ئامارە سەبارەت بە ناوچەی وەزنێ (سەر بە شارستانی سەردەشت) بووە کە دواتر لە ساڵی ٢٠٢٣دا بووەتە شارستانی میراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ سەرژمێریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٣٩٥ (٢٠١٦) (ئێکسڵ). کۆماری ئیسلامیی ئێران.
  2. ^ سامانه ملی قوانین و مقررات جمهوری اسلامی ایران (لە ڕێکەوتی 2023-09-28). منتزع شدن شهر نلاس از بخش وزینه و الحاق به شهرستان سردشت در استان آذربایجان غربی مصوب ۱۴۰۱/۰۵/۲۴ با اصلاحات و الحاقات بعدی(fa). Qavanin.ir.
  3. ^ پل قلاتاسیان - نمایش محتوای تولیدات ویژه - صدا و سیمای مهاباد (بە فارسی). دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەھاباد. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢.
  4. ^ پل تاریخی قلاتاسیان (پردی مێژوویی قه‌ڵاتاسیان). جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی سەردەشت (لە ڕێکەوتی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢.
  5. ^ پل قلاتاسیان سردشت (بە فارسی). وێبگەی گەشتیاریی ئێران. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]