بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شارستانی میراوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ناوچەی وەزنێەوە ڕەوانە کراوە)
شارستانی میراوە
وڵات ئێران
پارێزگاورمێ
ناوەندمیراوە
ناوچەکانناوەندی و زاب
دامەزراندن١٥ی ئابی ٢٠٢٣
دەسەڵات
  فەرماندارحوسێن خزری
بەرزایی
١٤٧٠ مەتر (٤٬٨٢٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٦)
  سەرجەم٢٢،٧٠٠
زمان و ئایین
  زمانکوردی (سۆرانی)
  ئایینئیسلام (سوننە)
کۆدی تەلەفۆن٠٤٤

شارستانی میراوە یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانە کە لە باشووری ڕۆژاوای ئەم پارێزگایەدا ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری میراوەیە. ژمارەی دانیشتووانی شارستانی میراوە لە ساڵی ٢٠١٦، بەرامبەر بە ٢٢،٧٠٠ کەس بووە.[١][ئ] ئەم شارستانە پێشتر لەژێر ناوی ناوچەی وەزنێ، یەکێک لە ناوچەکانی شارستانی سەردەشت بوو کە لە ڕێکەوتی ١٥ی ئابی ٢٠٢٣، لە سەردەشت جیا کرایەوە و بووە شارستانێکی سەربەخۆ.[٢]

جوگرافیا

[دەستکاری]

شارستانی میراوە لە باکوور لەگەڵ شارستانی پیرانشار، لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ شارستانی مەھاباد، لە باشوور لەگەڵ شارستانی سەردەشت و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ قەزای پشدەر لە پارێزگای سلێمانی و ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە.

گەشتیاری

[دەستکاری]

پردی قەڵاتاسیان

[دەستکاری]

پردی قەڵاتاسیان پردێکی مێژوویی لە نەبیاوە لە شارستانی میراوەیە کە لە سەردەمی قاجاڕەکاندا ساز کراوە. ئەو پردە لەسەر ڕێگای کۆنی میراوە و مەھاباد لە بەشی باکووری ڕووباری زێی بچووک جێی گرتووە. ناوی ئەو پردە لە گوندی قەڵاتاسیانەوە وەرگیراوە.[٣] پردی قەڵاتاسیان لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠، وەکوو یەکێک لە ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران بە ژمارەی تۆمارکردنی ٢٩٢٢ ناسێندرا.[٤] ئەو پردە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی سەردەشت ھەژمار دەکرێت.[٥]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ئەم ئامارە سەبارەت بە ناوچەی وەزنێ (سەر بە شارستانی سەردەشت) بووە کە دواتر لە ساڵی ٢٠٢٣دا بووەتە شارستانی میراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «سەرژمێریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٣٩٥ (٢٠١٦)». کۆماری ئیسلامیی ئێران. {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە: |نووسەرەکانی تر=، |مانگ=، و |ناونیشانی نووسەر= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |قاڵب= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  2. سامانه ملی قوانین و مقررات جمهوری اسلامی ایران (٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «منتزع شدن شهر نلاس از بخش وزینه و الحاق به شهرستان سردشت در استان آذربایجان غربی مصوب ۱۴۰۱/۰۵/۲۴ با اصلاحات و الحاقات بعدی» (بە فارسی). Qavanin.ir.
  3. «پل قلاتاسیان - نمایش محتوای تولیدات ویژه - صدا و سیمای مهاباد (بە فارسی)». دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەھاباد. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. «پل تاریخی قلاتاسیان (پردی مێژوویی قه‌ڵاتاسیان)». جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی سەردەشت. ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. «پل قلاتاسیان سردشت (بە فارسی)». وێبگەی گەشتیاریی ئێران. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]