زانکۆی ڕاپەڕین
زانکۆی ڕاپەڕین | |
---|---|
دروشم | uor |
دامەزراندن | ٢٠١٠ |
شوێن | ڕانییە, عێراق |
ماڵپەڕ | https://www.uor.edu.krd/ |

زانکۆی ڕاپەڕین یەکێکە لە زانکۆیەکانی باشووری کوردستان کەدەکەوێتە ڕانیە. ئەم زانکۆیە لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٠ دامەزراوە. کەمپی سەرەکی زانکۆکە لە ڕانیەیە و کەمپێکی دیکەشی ھەیە لە قەڵادزێ. ناوی زانکۆکە لە ڕاپەڕینی بەھاری ١٩٩١ ھاتووە کە لە ڕانیە سەری ھەڵدا.[١][٢]

پێکھاتەی زانکۆ[دەستکاری]
لە ئێستادا لە ٥ کۆلێژ و بەشێک پێکدێت:
- کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت.
- کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان.
- کۆلێژی زانست.
- کۆلێژی پەرستاری.
- کۆلێژی پەروەردە /قەلادزێ
- کۆلێژی زانستە ئەندازیارە کشتوکاڵییەکان
- بەشی ئەندازیاری شارستانی
١- کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی کە ئەویش لە ٦ بەش پێکدێت:
- بە شی ماتماتیک
- بەشی کۆمپیوتەر
- بەشی کوردی
- بەشی عربی
- بە شی باخچەی ساوایان
- بەشی ئینگلیزی
٢ - کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، کە ئەویش کە لە چوار بەش پێکدێت:
- بەشی فەلسەفە
- بەشی مێژوو
- بەشی جوگرافیا.
- بەشی یاسا
٣- کۆلێژی پەروەردەی /قەلادزێ تەنھا لە سێ بەش پێکدێت:
- بەشی ئینگلیزی
- کوردی
- عربی
٤- کۆلێژی زانست:
- بەشی فیزیا
- بەشی کیمیا
- بەشی زانستی تاقیگە پزیشکییەکان
- بەشی شیکاری تاقیگە
٥- کۆلێژی پەرستاری
- بەشی پەرستاری
٦- کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵییەکان
- بەشی باغداری
- بەشی سامانی ئاژەڵ
٧- بەشی ئەندازیاری شارستانی
سەرۆکایەتی زانکۆ[دەستکاری]
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین لە چەند نووسینگە بەڕێوبەرایەتییەک پێکھاتوە. ھەروەھا سەنتەری توێژینەوە و سەنتەری ھەلی کار لەخۆ دەگرێت.
کۆلێژی زانست[دەستکاری]
ئەم کۆلێژە لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراو لە سەرەتادا سێ بەشی بەناوەکانی فیزیا، کیمیا و زیندەزانی لەخۆ گرتبوو. دواتر بەشی زیندەزانی گۆڕانکاری بەسەرھات و بەناوی زانستی تاقیگە پزیشکییەکان بنیادنرایەوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 8ی Julyی 2019. Retrieved 22ی Februaryی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) - ^ rawand-faraidun <201.rawand@gmail.com>. "زانکۆی ڕاپەڕین". Xwendkaran (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-05-21.