سنە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
علاء (لێدوان | بەشدارییەکان) چاکسازیی ژمارەکان تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
No edit summary تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
||
ھێڵی ١٧: | ھێڵی ١٧: | ||
|longd=46|longm=59|longs=40|longEW=E |
|longd=46|longm=59|longs=40|longEW=E |
||
| جۆری دابەشکراو = وڵات |
| جۆری دابەشکراو = وڵات |
||
| ناوی دابەشکراو = {{ئاڵا| |
| ناوی دابەشکراو = {{ئاڵا| ئێران}} |
||
| جۆری دابەشکراو١ = [[پارێزگا]] |
| جۆری دابەشکراو١ = [[پارێزگا]] |
||
| ناوی دابەشکراو١ = [[پارێزگای کوردستان|پارێزگای کوردستانی ئێران]] |
| ناوی دابەشکراو١ = [[پارێزگای کوردستان|پارێزگای کوردستانی ئێران]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٢:٠٨، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
سنە | |
---|---|
سنە یەکێک لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای کوردستانی ئێران و هەروەها ناوەندی شارستانی سنەیە. سنە، لە باری ژمارەی دانیشتوانەوە، دوای کرماشان و ورمێ سێهەمین شاری گەورەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانه[١]. بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٦ ، ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارە نزیکەی ٤٠٠٫٠٠٠ کەسە [٢] و نزیکەی ١٥٠٠ میتر لە ئاستی دەریا بەرزترە.
خەڵکی شارەکە بە زاراوەی ئەردەڵانی (هێندێ پێی دەڵێن سنەیی) قسە دەکەن، کە لقێکە لە سۆرانی (بە ھەورامیش نزیکە)، هەروەها زۆرجار خەڵکی سنە و ئەو ناوچە بە سنە دەڵێن: کوردسان یان کورسان واتە کوردستان. هۆکاری ئەوەیە کە سنە هەر لە سەرەتای دامەزران تا ئەو ڕۆژەی کە قاجاڕەکان بە تەواوی خستیانە ژێر دەستەڵاتی ڕاستەوخۆی خۆیان، پایتەختی میرنشینی ئەردەڵان بووە و ئەردەڵانەکان بە حکومەتەکەی خۆیان دەیانگوت حکومەتی کوردستان.
مێژوو
بەر لە ساڵی ١٠٤٦ ک.م، سنە گوندێکی بچووک بووە کە تایفەیەک بە ناوی کەوش زێڕینە لەوێ نیشتەجێ بووون. سولەیمان خانی ئەردەڵان لە ساڵی ١٠٤٦ی کۆچی مانگی، بوو بە والیی کوردستان. بە فەرمانی پادشای سەفەوی (شاسەفی، شەشەمین پاشای سەفەوی)، قەڵاکانی زەڵم، حەسەن ئاوا و پاڵەنگانی وێران کرد و لە گوندێک بە ناوی سنە بارگەو و بنەی دامەزراند و کردیە پایتەختی کوردستان [٣]. ئەو سەرەتا، قەڵایەکی حکوومەتیی لە سەر تەپۆڵکەیەک بە بەرزی بیست میتر درووست کرد و لە دەرەوەی قەڵاکە دا، بازاڕ و مزگەوت و ماڵی کردەوە (جێگەی ئەو قەڵایە، ئەمرۆکە دەکەوێتە ناوەندی شار، ئەو شوێنەی کە خەڵکی سنە پێی دەڵین: بان باشگا. ھۆکەی ئەوەیە کە ئەو شوێنە لە زەمانی دەسەڵاتی پەھلەوی دا باشگای ئەفسەران بووە و ئێستاش بنکەی ناوەندیی بەسیجە). سولەیمان خان ناوی ئەو قەڵا نوێیەی نا «سنەدژ» (دژ یانێ قەڵا) کە عەرەبیکراوەکەی دەبێتە سنندج.
لە شەڕی نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان، میرنشینی ئەردەڵان تاوێک ھاوپەیمانی سەفەوییە بوو و تاوێک ھاوکاری عوسمانی دەکرد. لە ١٧٣٣دا کەریم خانی زەند سنەی داگیر کرد. دوای ماوەیە ئابلۆقە خەسرەوخان دەسەڵاتی ئەو بەشەی کوردستانی گرتە دەست. لە ١٧٩٩ تاکوو ١٨٢٤ ئەمانوڵاخان کوڕی خەسرەوخانی ئەردەڵان حوکمڕانی دەکرد لە سنەدا. ئەو ھەولێکی زۆردا بۆ درووستکردەنەوە و بەرەو پێشبردنی کاروباری شارەکە.
ناوی سنە
بیر و ڕاکان سەبارەت بەوەی ناوی سنە لە کوێوە ھاتووە جیاوازن:
- پێش دروستبوونی سنە وەک شارێکی بە مانا تەواو، ھەر لەو شوێنەدا گوندێک بووە بە ناوی «سینە» یان «سنە» ناوی سنە لەوێوە ھاتووە.
- وشەی سنە ناوێکی گەورە و پیرۆزە و لە زمانی ئەوەستایی کۆندا سنە بە مانای سەقرە (سەقر باڵندەیەکی نەچیرڤان، کە جەستەی وەک ھەڵۆ بەڵام زۆر چکۆلەترە)
- کاتێ سولەیمان خان ئەردەڵان ھەوڵی درووستکردنی شاری سنەی دا، لە نزیکی ئەو شوێنەدا گوندێک ھەبوو بە ناوی «سینە» کە دواتر شارەکە ھەر بەو ناو و سنە ناونرا.
سنە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا
کەش و ھەوا
کەش و ھەوای سنە لە ھاوین و بەھار دا دڵخواز و خۆشە. مامناونجی دەما لە بەھار دا ١٥٫٢٠، لە ھاوین دا ٢٥٫٢٠، لە پاییز دا ١٠٫٤٠ و لە زستان دا ١٫٦٠ پلەی سێلێسیوسە. لە لێکۆڵینەوەیەکی ٣٠ ساڵە کە لە سەر کەش و هوای سنە ئەنجام دراوە، زۆرینەی دەمای موتڵهق ٤٤ پلەی سێلێسیوس، کەمینەی دەمای موتڵهق ٣١- پلەی سێلێسیوس، و هەروەها مامناونجی دەمای ساڵانە ١٣٫١٠ پلەی سێلێسیوس بووە. مامناونجی تەڕایی نیسبی لە ٠٦:٣٠ کاتژمێر دا ٦٩٪ و لە ١٢:٣٠ کاتژمێر دا ٣٨٪ بووە. مامناونجی بارانبارینی ساڵانە ٤٩٧٫٣ میلیمیتر و زۆرینەی رۆژانە ٦٦ میلیمیتر بووە. مامناونجی ژمارەی رۆژگەلی سەهۆڵبەندان ١١١٫٤ رۆژ بووە و زۆرینەی کاتژمێرگەلی خۆرهەتاوی لە گشت ساڵ دا ٢٬٧٨٦٫٢ بووە. [٤]
شوێنی گەشتیاری
عیمارهتی سالار سهعید(مووزەی سنە)
ئەم عیمارهته لە شەقامی شاپوور( ئیمامی ئێستا)، کۆڵانی حەبیبیدا ھەڵکەوتووە. ئەم بینایە لە بەشی دەرەوەی عیمارەتی مەلا لوتفوڵا شەیخول ئیسلام(کە ئەمڕۆ بە ماڵی سالار سەعید بەناوبانگە) ھەڵدراوە و تێیدا شتومەک و ئاسەواری مێژوویی پیشان دەدرێت.
ئورووسییەکانی مووزەی سنە بەرھەمی دەستی ھونەرمەندانی سنەییە کە بە یەکێک لە ناوازەترین بەرھەمەکانی ھونەری ئورووسی دێتە ئەژمار. عیمارەتی سالار سەعید شوێنەواری سەردەمی قاجارە.
سەیرانگای ئاویەر
ئەم پارکە لە ڕۆژاوای شاری سنە و لە بناری کێوی ئاویەردا ھەڵکەوتووە، بەرزاییەکانی ئەم پارکە دیمەنێکی جوان و دڵڕفێن لە شار دەخاتە بەرچاو. ئەم پارکە چەندین باخ و کانی خۆشی تێدایە؛ باخی ئەمیرییە گەورەترین باخی بناری ئاویەرە کە لەخۆگری گەورەترین سینەمای کراوەی ئێرانە.
سەیرانگای ئاویەر لە مێژەوە شوێنی حەسانەوە و سەیرانی گەشتیارانە.
بازاڕی سنە (گوزەر)
ئەم بازاڕە لەملاولای شەقامی سیرووسدایه و لە ساڵی ١٠٤٦ک.م و لەگەڵ بوونی سنه بە پایتەختی ئەردەڵانییەکان دروست کراوە. پلانی بازاڕی سنە بە شێوەی چوارگۆشێکی درێژۆکەیە کە شەقامی سیرووس بە ناوەڕاستیدا تێدەپەڕێ و بە دوو بەشی باکووری و باشووری دابەشی دەکا؛ بەشی باکووری بە ناوی بازاڕی سەنەندژی و بەشی باشووری بە ناوی بازاڕی ئاسف دەناسرێت. ئهم بازاڕه به شێوهی بازاری نهقشی جیهانی ئیسفههان دروست کراوه.
ئەمڕۆکە بازاڕی تازە و سەردەمییانەی زۆر دروست کراوە، بەڵام گوزەر ھێشتا برەوی ئابووری جارانی ماوە.
عیمارەتی ئاسف( یانەی کورد)
یانەی کورد ، مووزەی خەڵکناسی ناوچەکانی کوردستانە کە لە شەقامی شاپووردا ھەڵکەوتووە. ئەم مووزەیە لە نێو عیمارەتی ئاسفدا ھەڵدراوە کە بە گەورەترین عیمارەتی ئەعیانی شار دێتە ژمار. ئەم عیمارەتە ھەڵگری بایەخێکی زۆری نژیارڤانی لە بوارەکانی خشتکاری، گەچبڕی و ئورووسی سازییە و حەمامەکەی بە جوانترین حەمامی شار دەناسرێت. کردنەوەی یەکەمی ئەم عیمارەتە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوی و لە سەردەمی قاجار و پەھلەویدا تەواو کراوە.
ئەم مووزەیە لەخۆگری بەشی جۆراوجۆرە، وەک: بەشی ژیانی لادێ، ژیانی شاری، تەونگەری، نازک کاری، دیوەخان، پۆشاک، ناوداران، خشڵ و زەنباەر، قوتابخانە، ڕاو، پیشە سازی دەستی، کشتوکاڵ و ... .
مزگت جامیعە
ئەم مزگەوتە دەکەوێتە بەر گەڕەکی قەڵاچوارلانی شاری سنە، بەڵگەکان دەریدەخەن کە ھی سەردەمی قاجار و بە ئەمری ئەمانەڵا خان، والی کوردستان لە ساڵی ١٢٢٨ک.م. دروست کراوە.
ئەم مزگەوتە لەخۆگری دوو ھەیوان، حەوشەیەکی ناوەندی کە ١٢حوجرەی فەقێی لە دەوردا دروست کراوە، شەبستانێکی گەورە بە ٢٤ کۆڵەکە و ٣٦ گومەز کە ڕووکاری کۆڵەکە و ئەسپەرەکان بە ئایاتی قورئان ڕازاوەتەوە. دیوارەکانی مزگەوتی جامیعەی سنە بە کاشی حەوت ڕەنگ نەخشێنراوە و لە پادیورییەکاندا بەردی مەڕمەڕ بە کار ھاتووە.
عیمارەتی موشیر دیوان
ئەم عیمارەتە کەوتۆتە سەر شەقامی فەرەح( شوھەدای ئێستا) بریتییە لە حەوت حەوشەی پێکەوە لکاو و حەمامێکی تایبەتی، لە ھەموو حەوشەکاندا پلوورە ئاوی زۆر جوان ھەیە، ئەم عیمارەتە لە سەر دەستی میرزا یوسفی موشیر دیوان لە سەردەمی قاجاردا دروست کراوە. جوانترین ھەیوان بە شێوی کڵاوفەرەنگی لە شاری سنە لەم عیمارەتەدایە.
ئەم عیمارەتەش بە ئورووسی جوان، خشت ڕازێنی و گەچبڕی ڕازاوەتەوە.
حەمامی خان
ئەم حەمامە کەوتووەتە باکووری بازاڕی کۆنی شاری سنەوە، ئاھەکبڕی و نەخش و نیگاری سەر دیوارەکانی لە چەشنی خۆیادا ناوازە و نایابە. لە ساڵی ١٢٢٠ ک.م و بە ئەمری ئەمانوڵا خانی ئەردەڵان دروست کراوە. جوانترین حەمامی شارە و بەم زووانه دەبێتە مووزە.
ھاجەرە خاتوون
ئیمامزادە ھاجەرە خاتوون لە شەقامی سەلاحەدینی ئەیووبی و لە گەڕەکی سەرتەپۆڵەی شاری سنەدا ھەڵکەوتووە. بە گوێرەی ڕەوایات ئەم ئیمامزادەیە خوشکی ئیمام ڕەزا یە کە لە سەفەری خۆراساندا لە کوردستان کۆچی دوایی دهکا و لەم شوێنەدا ئەسپەردە دهکرێت. لە پەنا ئەم ئیمامزاەیە چەند گۆڕی مەشایخ و گەورەی شاری سنە بەدی دەکرێت.
ئیمامزادە پیر عومەر
ئەم ئیمامزادەیە کەوتۆتە لای باشووری شەقامی شاپوور( ئیمامی ئێستا) و مێژووی دروست کردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٠٤٦ ک.م . ئیمامزادە پیرعومەر بە کوڕی خودی حەزرەتی عەلی دەزانن. ئەم قسنە بە ئورووسی و گەچبڕی زۆر جوان ڕازاوەتەوە. بە ھۆی کۆنییەوە لە ساڵی ١٣٧٢ک.ھنۆژەن کراوەتەوە.
ئیمامزادە پیر موحەممەد
ئەم بارەگایە لە مەیدانی نەبوەتی سنە، لە سەر گردێ کە گۆڕستانی کۆنی شاری سنەی لێیه، ھەڵکەوتووە. ئەم بینایە شوێنی نێژرانی ئیمامزادە موحەممەدی کوڕی یەحیا، بەناوبانگ بە پیر موحەممەدە.
عیمارەتی خەسراوا
ئەم عیمارەتە لە شەقامی خەسراوادا ھەڵکەوتووە. لە چەشنی خۆیدا شتێکی ناوازەیە و ساڵانێکی زۆر ناوەندی حکوومەتی میرانی ئەردەڵان بە تایبەت خەسرەوخان بووە. لە چواربەشی سەرەکی پێکھاتووە:
- کۆشک بە دەرگانەی کۆڵەکەداری ڕازاوەوە لە لای ڕۆژاوا
- بینای ڕۆژھەلات بە کۆمەڵێک خوڵام گەردش و ھەیوانی کۆڵەکەداری زاڵ بە سەر پانایی عیمارەت
- بەشی دەرەوەی بینا لەخۆگری حەمام، ژووری قاپی چییان و خزمەتکاران و ...
- باخ
عیمارەتی وەکێڵ
ئەم عیمارەتە گەورەیە کەوتۆتە سەر شەقامی وەکێڵ(کشاوەرزی ئێستا) و لەخۆگری سێ حەوشە ههرکام بە بینای تایبەتەوە، حەمامێکی تایبەتی لە ناو عیمارەت و حەمامێکی گشتی لە دەرەوە.
بەشی سەرەکی عیمارەتی وەکێڵ لە سەردەمی زەندییە دروست کراوە و بەشەکانی تری بەرھەمی سەردەمی قاجارە. ئەم کۆمەڵە ڕازاوەیە تژی لە کاری ھونەرمەندانەی وەک خشت ڕازێنی و ئورووسی تۆکمەیە .حەوشەی ناوەندی میچێکی شیروانی شێوە کڵاوفەرەنگی له سهره.
ئاویەر (ئابیدەر)
ناوی کێوێکی بەرزە لە ڕۆژئاوای شاری سنەدا کە بە ھۆی کەش و ھەوای باش و سەوزەڵانی ئەو شوێنە، بووەتە سەیرانگای خەڵکی سنە و دەور و پشتی. کاربەدەستانی شار ئەگەرچی زۆر کەم، بەڵام ئاسانکارییان کردە بۆ خەڵک تاکوو ڕۆژانی پشوودانێکی خۆشیان ببێت لەو شوێنەدا. ئاویەر ناوێکی ناسراو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوێکی تایبەتە بۆ خەلکی سنە. گەورەترین سینەمای کراوەی ئێران (تایبەتی ھاوین) لەم شوێنەدایە.
گەڕەکەکان
گەڕەکە کۆنەکان
شاری سنە تا بەر لە شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی ئێران ٢٩ گەڕەکی بووە. ئەمانە ناوەکانیانن: [٥]
گەڕەک و شارۆچکە نوێکان
ئەم گەڕەکگەلە دوای ئینقلابی ساڵی ٥٧ کراونەتەوە یان پەرەدراون:
- شاروچکه ی مه وله ووی(سنه)
- شاروچکه ی ٥آزه ر(سنه)
- شاروچکه ی زاگروس (سنه)
- شاروکه ی ویلا شار(سنه)
- شاروچکه ی په ردیس (سنه
- شاروچکه ی ساحیلی (سنه)
کەسانی ناودار
مۆسیقا
- سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی، گۆرانیبێژ و مەقامزان
- خەلیفە میرزا ئاغەی غەوسی، دەفژەنی بەناو بانگ و گەورەی پێشووی تەکیەی قادرییەی کەسنەزانی
- مەزھەر خالقی، گۆرانیبێژ و مەقامزان
- حەسەن یۆسف زەمانی، مۆسیقار
- ناسر رەزازی، گۆرانیبێژ و پێشمەرگە
- نەجمەدین غوڵامی، گۆرانیبێژ و پێشمەرگە
- عەلی زەندی، گۆرانیبێژ
- ئیسماعیل سابووری، گۆرانیبێژ
- فەتانە وەلیدی، گۆرانیبێژ
- حسەین شەریفی، گۆرانیبێژ و مەقامزان
- شەھین تاڵەبانی، گۆرانیبێژ
- عەباس کەمەندی، گۆرانیبێژ و شاعیر
- سدێق تەعریف، گۆرانیبێژ و مەقامزان (شارەزای مووسیقای ئێرانی)
- عەلائەدین باباشەھابی، گۆرانیبێژ
- سەعید فەرەج پووری، مۆسیقار و کەمانچەژەن
- بەراتعەلی نوورانی (کا بەرات)، دەھولژەن
- ھۆشەنگ شگرف، گۆرانیبێژ
- شەھرام عەلیموحەمەدی، دیوانژەن
- ئازاد ئازادپۆور، گۆرانیبێژی ڕەپ
- سەعدوڵڵا نەسیری، دیوانژەن
- بنەماڵەی کامکار، بنەماڵەیەکی مووسیقار
- بنەماڵەی عەندەلیبی، بنەماڵەیەکی مووسیقار
شانۆ
سینەما
وێژە
- مەستوورەی ئەردەڵان
- عەلائەدین سەججادی
- شەریف
- موحیەدین حەقشناس
- بابا مەردۆخ رۆحانی
- موحەممەد ماجد مەردۆخ رۆحانی
- ئایەتوڵڵا مەردۆخ
- ئەھوەن (موحەممەد ئینسافجوویی)
- سیمین چایچی
- جه لا ل مه ڵه کشا
ئایین
نیگارکێشی
دهسهڵات
زانستگاکانی سنە
- زانستگای کوردستان
- زانستگای زانستە پزشکییەکانی کوردستان
- زانستگای ئازادی ئیسلامی (لقی سنە)
- زانستگای پەیامی نوور (ناوەندی سنە)
وێنە
-
سەیرانگەی ئەمیرییە لە ئاویەر
-
سنە
-
پەیکەرەی مەولەوی لە مەیانێک لە شاری سنە.
پەراوێزەکان
- ^ ورمێ لە سنە گەورەترە، بەڵام شاری ورمێ بەتەواوی کوردنشین نییە، تورکی ئازەربایجانیش لە ورمێ نیشتەجێن.
- ^ "سەرژمێری فەرمیی ساڵی ٢٠٠٦". Archived from the original on 30ی Juneی 2013.
{{cite web}}
: Check date values in:|archivedate=
(help)، سەرچاوەی ئامارەکانی ویکیپیدیا - ^ مەستوورەی ئەردەڵان، "مێژووی ئەردەڵان"، لێکدانەوە و وێرگێڕانی هەژار، ناوەندی چاپ و بڵاو کردنەوەی تازه نگاه، تاران، 1381 ک.ه.
- ^ ویکیپێدیای ئینگلێزی
- ^ ناصر شعبانی، "سیمای شهر سنندج"، انتشارات هژار، 1381
سەرچاوەکان
- Pages using infobox settlement with missing country
- Pages using infobox settlement with no map
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- ناوەندەکانی پارێزگاکانی ئێران
- شوێنە ئاوەدانەکانی شارستانی سنە
- شارستانی سنە
- شارەکانی ئێران
- کوردستان
- سنە
- شارەکانی پارێزگای کوردستان
- شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- شوێنە ئاوەدانەکان، دامەزرانی ١٦٣٦