ئیسماعیل سابووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیسماعیل سابووری
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونئیسماعیل محەممەد ساڵح
لەدایکبووی١٩٥٦
کرماشان
مردووی١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩(٢٠١٩-٠٦-١٦) (٦٢–٦٣ ساڵ ژیاوە)
سلێمانی

ئیسماعیل محەممەد ساڵح ناسراو بە ئیسماعیل سابووری (لەدایکبووی ١٩٥٦ لە کرماشان - مردووی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە سلێمانی) ھونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی شاری کرماشان بوو کە بە شێوەزارەکانی کوردیی باشووری و کوردیی ناوەندی گۆرانیی گۆتووەتەوە.

ژیان[دەستکاری]

ئیسماعیل سابووری لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی لەو شارە تەواو کرد و بۆ خوێندنی باڵا چوو بۆ شاری تارانی پێتەختی ئێران و لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران دەستی کرد بە خوێندنی ھونەر.[١] براکەیش بە ناوی «فەیروز سابوور» گۆرانیبێژ بوو و لە ڕادیۆ کرماشان چالاکیی دەکرد، و بەم ھۆیە ئیسماعیل سابوور لە ساڵی ١٩٧٠ ڕووی کردبوو بە ڕادیۆ و چڕینی گۆرانی. سابوور خوێندنەکەی لە تاران لە ساڵی ١٩٧٩ ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی ئێران تەواو کرد و گەڕاو بۆ کرماشان.[٢] لە ماوەیک کە لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا بوو، ١٠٥ گۆرانیی و ئەڵبوومێکی بە ناوی "سەفەرنامە" تۆمار کرد.[٣] لە ساڵی ٢٠٠٣ ھاوکات لەگەڵ داکەوتنی حکۆمەتی سەدام لە عێراق و کرانەوەی چاندی و سیاسی لە باشووری کوردستان، ئیسماعیل سابووریش ڕووی کرد بە باشوور و تا کۆتایی تەمەنی بە ماوەی ١٦ ساڵ لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان نیشتەجێ بوو. لە سەردەمە سەرقاڵی کارکردن وەکوو فەرمانبەر لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایتیی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری سلێمانی بوو. ھەروەھا ئەڵبوومێکی دیکەی بە ناوی «بیرەوەری» بڵاوکردەوە.[٣]

ئیسماعیل سابوور لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بەھۆی جەڵتەی دڵ خۆی گەیاندەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی و بە دوای چەند سەعات کۆچی دوایی کرد. ڕۆژی دوایش لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ڕێوڕەسمێک لە گردی سەیوان بە ئاخ سپێردراو.[٢]

ئەلبومەکان[دەستکاری]

  • سەفەرنامە
  • بیرەوەری

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "کۆچی دوایی گۆرانیبێژی ناسراوی کرماشانی" (بە فارسی). ڕۆژنامەی دونیای ئابووری. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١. Retrieved 15ی Juneی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  2. ^ ئ ا جام کوردی: ئیسماعیل سابووری خاوەنی ھونەرێكی بێ خەوش و خۆرسک بوو، نووسینی جەمالی دەلاک، نووسراو لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢٤ی حوەزیرانی ٢٠١٩.
  3. ^ ئ ا ماڵپەڕی ئاسارە: مامۆستا ئسماعیل سابوور کۆچی دوواییکرد، نووسراو لە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٠١٩؛ ٢٥ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٤ی حوەزیرانی ٢٠١٩.