سەعدوڵڵا نەسیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەعدوڵڵا نەسیری لە ساڵی ١٩٧٦ لە سنە لەدایکبووە. لە تەمەنی ٥ ساڵییەوە لەگەڵ دەف ئاشنا بووە و دەستی بە کاری مۆسیقا کردوە. ساڵی ١٩٩١، لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بە ھۆی ساز کردنی مۆسیقای شانۆگەریی "کچی هەتاو" خەڵاتی باشترین مۆسیقای شانۆیی لە فیستیڤاڵی شیراز بەدەستهێنا. دواتر ئەم دەستکەوتە مۆسیقاییانەی ئەو لە فێسیڤاڵی گوڵڕێزانی لاوانی ئێران بە ئاھەنگی شانۆی "مەهپارە" دووپات بووە. تا ساڵی ٢٠٠١ مۆسیقای بۆ زیاتر لە ٤٠ بەرهەمی شانۆیی لەوانە: (وور و سووگی سۆهراب، کوێستان، ناهید سەر، خیش و گوڵی سوور، نیفرینی دایک، ئافرەتی نان فرۆش، شەفای ئەوین)ساز کرد و مۆسیقایشی بۆ چەندین فیلم ساز کرد کە هەر کامەو بە ناونیشانێکەوە لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکاندا خەڵاتیان بەدەستهێنا. نەسیری تا ئێستا چەندین کۆنسێرتی لە زانکۆکانی ئێران لە سەر مۆسیقای کوردی ساز کردووە کە لەلایەن خوێندکارە کوردەکانی دانیشتووی تاران پێشوازی زۆر بەرچاوی لێ کراوە.لە چەندین فیستیڤاڵی گرینگی هونەری موزیکی لەوانە یەکەمین و دووەمین خولی فیستیڤاڵی موزیکی کوردی بەشداری کردووە و لە سێ بەشی گۆرانی و ئاواز، دیوان و دەف خەڵاتی تایبەتی بەدەستهێناوە. هەروەها لە ماوەی ساڵانی کار و چالاکی هونەریی خۆیدا چەندین کاسێت و ئەلبومی بە شێوەی فەرمی لە ناو ئێراندا بڵاو کردووەتەوە و چەندین کۆنسێرتیشی لە دەرەوەی ئێران بە ڕێوە بردووە. [١]

[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سەعدوڵڵا نەسیری. kurdipedia.org. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئایاری ٢٠٢١.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 27ی Augustی 2014. Retrieved 6ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)