حەسەن یووسف زەمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە حەسەن یۆسف زەمانیەوە ڕەوانە کراوە)

حەسەن یووسف زەمانی (لەدایکبووی ١٩٣١، سنە – مردووی ١٦ی ئابی ٢٠٠٩، کەنەدا) ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنی کوردە. یووسف زەمانی لە ساڵی ١٩٣١ لە سنە لەدایک بوو و لە کەنەدا لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەمەنی دوایی ھات. ئەو ژمارەیەکی زۆر مۆسیقای بۆ ھونەرمەندانی بەناوبانگی کورد و فارس دروست کردووە. بڕێک لەو گۆرانیبێژانەی یووسف زەمانی کاری مۆسیقایی بۆ دروست کردوون بریتین لە مەزھەر خالقی،[١] عەلائەدین باباشەھابی، شارام نازری، سیما بینا و محەممەدڕەزا شەجەریان. حەسەن یووسف زەمانی برای حوسێن یووسف زەمانییە.[٢][٣] سازە ئەسڵییەکانی حەسەن یووسف زەمانی، وەک ژەنیار، ساکسفۆن و کلارینێت (قەرەنەی) بوون، بەڵام ڤیۆلۆنیشی لێ دەدا.

گۆرانییە بەناوبانگەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "پی یوو کەی میدیا: خالقی: با منداڵه‌کانمان له‌ ناونانه‌وه‌ تا په‌روه‌رده‌کردن به‌که‌له‌پوری کوردی گۆش بکه‌ین". Archived from the original on 14ی Septemberی 2015. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "ڕۆژنامەی ھەمشەھری ئانلاین: ژیاننامەی حەسەن یۆسف زەمانی (بە فارسی)". Archived from the original on 1ی Octoberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ "جامی کوردی: بیرئانینی دوو گەورە مۆسیقاری کورد لە تاران".[بەستەری مردوو]