چلچەمە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زنجیرە چیای چلچەمە
بەرزایی٣١٧٣ م (١٠٬٤١٠ پێ)
شوێن
Map
شوێنڕۆژھەڵاتی کوردستان
بەشێک لە زنجیرە چیایزاگرۆسکوردستان
پۆتانی شوێن35°57′20″N 52°06′36″E / 35.95556°N 52.11000°E / 35.95556; 52.11000
سەرکەوتن
Easiest routeئیساقاوا، کانامەت و بست

زنجیرە چیای چلچەمە بەشێکە لە چیاکانی زاگرۆس کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە نێوان شارەکانی سەقز و دیواندەرە و مەریوان ھەڵکەوتووە. بەرزترین لوتکەی چلچەمە کە ھەر بە ناوی چلچەمە مەنشوورە، ٣١٧٣ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە کە لە نزیک گوندەکانی ئیساقاوا و کانامەت لە ٥٦ کیلومەتری باشووری ڕۆژئاوای سەقزدایە.[١][٢][٣]

لوتکە بەناوبانگەکان[دەستکاری]

ئەم زنجیرە چیانە بێجگە لە چلچەمە، ٢٠ لوتکەی دیکەی ھەیە بە ناوەکانی[٤] شانشین، داڵاش، دوبرا، سوڵتان، باینچۆپ، ئەفراسیاو، کانی میران، مزگەوت و میرزا، باشوورتی و کەڵ کوژ و زۆرێکی دیکە. خودی لوتکەی چلچەمە چەنین یاڵی بە ناوەکانی کەڵ با، ملەکەوە، کانی زڵێخا، گاوە ڵاڵ، بەردە قیبلە، شانشین، کاڵ کاڵی، دڵو، ئەستێرە ڕەش لە خۆ گرتووەتە بەر.[٥]

ئەم زنجیرە چیانە بە تەواو گوندەکانی دەور و بەر لە ساردترین جێگە و ئەترافی کوردستانن کە ساڵانە بەفرێکی زۆر لەوێ دەبارێ و بەفر بە درێژایی ساڵدا لوتکەکان دادەپۆشێ.

گوندەکانی ئەتراف[دەستکاری]

لە بناری چیاکانی چلچەمە گوندەکانی ئیساقاوا، کانامەت، بست، دەرەھووان، دەرەگاوان، سۆڵە و نەرگسەڵە ھەن کە شاخەوانەکان دەتوانن بۆ سەر کەوتن بە چلچەمە لە ڕێگەی ئیساقاوا و کانامەت و بست بە ڕێ کەون.

گژ و گیا و گیانەوەر[دەستکاری]

لە بەرزایییەکانی چلچەمە گژ و گیای کێوی جۆراوجور دەڕوێ وەک سولان، کاشمە، لووشە، پسل، سموور، ڕێواس، مەنێ، سوورەبنە، گونی، کنیواڵ، پیچک، برزا، سنوبەر، سالمە، بەنەوشە و زۆرێک گیای کێوی دیکە کە لە بێ وێنەترین دەستەی گیا کێویەکانی کوردستان و ئێرانن.[٦] چلچەمە ژینگەی سروشتیی کۆمەڵێک گیانەوەرن وەکوو ورچ، ڕێوی، گورگ، کەو و کەروێشک.

چەم و ڕووبارەکان[دەستکاری]

لە داوێن کێوەکانی چلچەمە ڕووبارەکان بە چکۆلە و گەورەوە خوڕ دەبنە خوارەوە کە دواتر دەبنە سەرچاوەی ڕووبارە بە ناوبانگەکان وەک قزڵ ئەوزەن، سیروان، خوڕخوڕە و جەغەتوو و دەرژنە ناو دەریای قەزوین و ورمێ و کەنداو.

ھەوار و کانی ئاوەکان[دەستکاری]

بە ناوبانگترین کانی لە داوێن کێوەکانی چلچەمە کانی چاورەشە کە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی لوتکەی چلچەمە ھەڵکەوتووە. ھەر بەم جۆرە، ھەوار گەرمە، ھەوار قوڵەنگ ئەحمەد خدر، میکائیل کوێرە، کانی چاورەش، جمێن، کانی زڵێخا و مستەفاخان لە بە ناوبانگترین ھەوارەکانی داوێنی زنجیرە چیاکانی چلچەمەن.

تاشەوانەکان دەزانن کە ڕێگەکانی ناو بەرزایەکانی چلچەمە لە وەرزی زستاندا زۆر نائەمنن و دەبێ بۆ سەرکەوتن لە ھەر یەک لە لوتکەکانی چلچەمە لە ڕێنموونەکانی شاخەوانە شارەزاکان کەڵک وەر گرن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ کوه چهل چشمه کردستان ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، وب سایت صدا و سیمای مرکز کردستان
  2. ^ چهل چشمه، نمای ایران
  3. ^ کوه چهل چشمه و قله شاه نشین کردستان، ئێران هوتیل، ١٣٩٩ هەتاوی
  4. ^ کوه چهل چشمه، ماڵپەری کوردستان بارانی نیوز
  5. ^ چهل‌ چشمه، قودس گەشت
  6. ^ چهل چشمه و سارال دیواندره از قاب دوربین ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، کوردتودی،