قەڵای زێویە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە قەڵای زێویە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە قەڵا (ڕوونکردنەوە).

پۆتانەکان: 36°15′44″N 46°41′16″E / 36.26222°N 46.68778°E / 36.26222; 46.68778

قەڵای زێویە
کرمانجی: Qelay Zewiye, فارسی: قلعه زیویه
سەقز, ڕۆژھەڵاتی کوردستان, ئێران
قەڵای زێویە بە شەودا
وێنە بە شەودا
پۆتان36°09′14″N 46°24′40″E / 36.154°N 46.411°E / 36.154; 46.411
جۆرقەڵا
Site information
Controlled byحکوومەتی ئێران
Conditionنوێ کراوه
مێژووی پێگە
Battles/warsداگیرکردن بە دەس سەکاکان لە 700 پێش زایین
قەڵای زێویە

قەڵای زێویە قەڵایێکی مێژووییە کە لە ٥٥ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری سەقز و لە باکووری گوندی زێویە و لە سەر تەپۆڵکەێک ھەڵکەوتوە.

ڕووبەری ئەم قەڵا، پتر لە ٤ ھێکتارە و بەرزاییەکەی لە ئاستی زەوییەکانی دەوروبەری ٩٠ تا ١١٠ میتر دەبێت و ھەر ئەم ئاستی بەرز بوونە وایکردوە کە جوان بە چوار دەوری خۆیدا بڕوانێ و بەرجەوەنێکی جوان و سەرنج ڕاکێشی ھەیە.

مێژوو[دەستکاری]

زێویە بۆ سەدان ساڵ پایتەختی وڵاتی ماد و سەکا بووە و لەم شوێنەوە سەرانسر وڵات و حکومەتەکەیان بەرێوە ئەبرد. بەر لەوە هەتا سەدەی ھەشتەمی پێش زایینی مەسیح، پایتەختی مانناکان بووە کە لە کتێبە ئاشوورییەکان بە ناوی گەلی مێننی، ناوی لێبراوە وتێیدا ھاتوە کە ئەم شوێنە زۆر جار لە لایەن دەوڵەتەکانی ئاشوور و ئورارتوو، ھێرشی کراوەتە سەر، بەڵام ئەم گەلە ھیچکات نەبەزیوە و قەڵاکەی بە دەستەوە نەداوە. شایانی باسە کە یەکەم جار ناوی زێویە لە ساڵنامەی ئاشووری و لە کاتی دەسەڵاتداری سارگێنی دووھەمدا تۆمار کراوە.

ناوبراو پاش ھێرش کردن بۆ سەر ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ماناییەکان و پاش ئەوەی پێتەختی ماناییەکانی داگیر کرد و پاشاکەیانی بە ناوی ئیرانزوو بەزاند، دوو قەڵای گرینگی ناوەندی ھەرێمی مانای بە ناوی زیپیە (ئیزیپییە ئیزیپنا) و ئارماسیت، داگیر کرد.

لە‌وەیدا کە قەڵای زێویە، پایتەختی ماد و سەکا مانناکان بووە ھیچ شک و دوو دڵیێک لە نێوان شارەزایان و پسپۆڕانی بواری ئاسەوارە دێرینەکان نیە و تا ئێستا زۆربەی نووسەران و ئاسەوارناسان لە سەر قەڵای زێویە لێکۆڵینەوەیان کردووە و لەم بارەوە لێدوانیان داوە. یەکێک لەو کەسایەتییانە پرۆفسۆر گیرنێس، لێکۆڵەر و ئاسەوار ناسی بە ناوبانگی فەڕانسە‌یی و نووسەری پەرتووکی ھۆنەری ئێران لە دەورەی ماد و ھەخامەنشی، پێیوایە کە قەڵای زێویە، قەڵاێکی حوکمڕانی بووە و ناوبراو ھەموو ئەو ئاسەوارە مێژوویی و بە نرخ و بێ وێنانە کە لەم قەڵا پەیدا بوە بە میراتی پاشاێکی سەکایی دەزانێت کە بە حورمەتی ئەوەوە لە گەڵیدا لە گۆڕ نراوە.

دۆزینەوەی قەڵا[دەستکاری]

گرینگی و ناوبانگی جیھانی قەڵای زێویە بۆ کاتێک دەگەڕێتەوە کە ساڵی ١٩٤٧ (١٣٢٥ کۆچیی ھەتاوی)، بە ھۆی باران و لافاوەوە بەشێک لە قەڵاکە داد‌‌ڕووخێت و خۆی دەردەخات و بەم ھۆیەوە سەدان پارچە ئاسەواری دەگمەن و بە نرخ لەم قەڵادا پەیدا کرا. پاش ئەو ڕووداوە کەسێک بە ناوی ئەیووب ڕبنۆ کە د‌‌ەگوترێت جوولەکە بووە، ئیزنی دەرھێنان و گەڕان بە دوای ئاسەوارەکانی ئەم قەڵا لە دەسەڵاتدارانی رژیمی پەھلەوی وەردەگرێت و ناوبراو ٨ ساڵ بە شێوازی بەردەوام ٩٥٪ قەڵاکە و زەوییەکانی دەوروبەری و گۆڕستانی مێژوویی زێویە ژێر و ژوور دەکات و ھیچ ئاسەوارێک لەم قەڵا و لە پارچە ئاسەوارە بە نرخ و بێ وێنەکانی ئەم شوێنە ناھێڵێتەوە و بە ھاوکاری دەست و پێوەندەکانی خۆی ولە ژێر چاوەدێری کاربەدەستانی ڕژیمی پاشایەتیدا، ھەموو ئاسەوارە گرینگەکان لە کوردستان ئاودیوی دەرەوی وڵات دەکات و بە مۆزەخانەکانی بە ناوبانگی جیھانی دەفرۆشێت.

ھەنووکە ئاسەوارەکانی قەڵای مێژوویی زێویەی سەقز، ڕازێنەرەوەی مۆزەخانە بەناو بانگەکانی دنیا وەکوو: لووڤر لە فەڕانسە، مۆزەخانەی لەندەن، ڕمیتاژ لە لێنینگراد و مۆزەخانەی ئۆرشەلیم لە ئیسرائیل و مۆزەخانەی نیویۆرک، فیلادێلفیا و دەیان مۆزەخانەی گرینگی دیکە لە جیھاندان و تەنھا بەشێکی بچووک و کەم لە ئاسەوارە زێڕەکان، زێوەکان و قوڕینەکان لە دەستی ڕێکخراوەی میراتی کولتووری کوردستاندایە.

ئەیووب بەم کارە، زەبرێکی کاریگەری لە جەستەی مێژوو و ڕەسەنایەتی ناوچەی سەقز و کوردستان وەشاند و ھەنووکەش ئاسەواری کردەوە تێکدەرانەکانی ئەیووب پاش ئەو ھەموو ساڵە ھەرماوە و بە ھۆی ئەو کاول کاریانە، لە زۆربەی بەشەکاندا بە ھیچ شێوەێک ناتواندرێت درێژە بە لێکۆڵینەوە و گەڕان بدرێت و پرۆسەی دەرھێنانی ھەموو قەڵاکە لە گەڵ تەنگ و چەڵەمە بەرەو ڕوو دەبێت.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]