زانستگای کوردستان (سنە)
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
زانستگای کوردستان دانشگاە کردستان | |
---|---|
![]() | |
بە لاتینی: University Of Kurdistan | |
دامەزراندن | ١٩٧٤ ١٩٩١ سەربەخۆبوون لە زانکۆی ڕازی |
جۆر | میللی، حکومی |
سەرۆکی زانکۆ | ڕەحمەت سادیقی |
خوێندکاران | ٩٤٤١ (٢٠١٩–٢٠٢٠) |
شوێن | سنە, پارێزگای کوردستان, ئێران |
کامپ | ناو شار |
نازناو | UOK |
ماڵپەڕ | https://www.uok.ac.ir/ |
زانستگای کوردستان (بە ئینگلیزی: University Of Kurdistan) گەورەترین زانستگای پارێزگای کوردستانی ئێرانە کە لە باشووری شاری سنە ھەڵکەوتووە. ساڵی ٢٠٠٧–٢٠٠٨ ی ئاکادێمیک، زانستگای کوردستان پلەی ھەشتەمی لە نێوان زانستگاکانی ئێران دا بە دەست ھێنا کە لە ڕووی چەندێتی و چۆنێتی چالاکییە تۆژینەوەیییەکانیان دا ڕیزبەندی کرابوون. ھەروەھا لە ساڵی ئاکادێمیکی ٢٠٠٦–٢٠٠٧ دا، وەکوو یەکەمین زانستگای ئێران کە زۆرترین گەشەی بووە ڕیزبەندی کراوە.
مێژوو[دەستکاری]
زانستگای کوردستان، بۆ جاری یەکەم، لە نیوساڵی یەکەمی ساڵی ئاکادێمیکی ١٣٥٣–١٣٥٤ ک. ە (١٩٧٤ ز) بە ناوی یانەی زانستی باڵای سنە گرێدراو بە زانستگای پەروەردەی مامۆستای تاران (بە فارسی: دانشسرای عالی سنندج وابستە بە دانشگاە تربیت معلم تھران)، لە ڕشتەی مامۆستایی بیرکاری، خوێندکاری وەرگرت. لە نیوساڵی یەکەمی ساڵی ئاکادێمیکی ١٣٥٦–١٣٥٥ ک. ە (١٩٧٥٤ ز)، دوای کەوتنەیەکی لەگەڵ زانستگای رازیی کرماشان، وەکوو یەکێک لە بەشەکانی ئەو زانستگایە، بە ناوی زانستگەی پەروەردەی مامۆستای سنە، جگە لە ڕشتەی مامۆستایی بیرکاری، لە ڕشتەگەلی شیمی و زمانی ئینگلیزیشدا خوێندکاری وەرگرت و بەم جۆرە چالاکییە فێرکارییەکانی درێژەپێدا. لە ساڵی ١٣٧٠ ک. ە وەزارەتی فەرھەنگ و خوێندنی باڵای ئەو کاتە، سەربەخۆ کارکردنی ئەو زانستگەیەی لەژێر ناوی زانستگای کوردستان دا پەسەند کرد. لەو کاتە بە دوا، گەلێک ڕشتەی جۆربەجۆر بە کۆی ڕشتەکانی زانستگای کوردستان ئیزافە بووە. زانستگای کوردستان ئێستاکە زیاتر لە ١٠٠٠٠خوێندکاری ھەیە کە لە زۆرتر لە ٨٠ ڕشتە، لە ٧ زانکۆ، بە ٣ شێوەی ڕۆژانە، شەوانە و نیوە حوزووری خەریکی خوێندنن. لە ساڵی٢٠١٥ (١٣٩٤ ی ھەتاوی) لەم زانستگا دا بۆ یەکەم جار لە ئێران ڕشتەی ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگرتنی ٣٠ خوێندکار دەستی بە کار کرد
زانکۆکانی زانستگای کوردستان[دەستکاری]
زانستگای کوردستان ئەم حەوت زانکۆیەی خوارەوەی ھەیە:
- زانکۆی زانستەکان
- زانکۆی زانستە مرۆڤی و کۆمەڵایەتییەکان
- زانکۆی کشت و کاڵ
- زانکۆی سەرچاوە سروشتییەکان
- زانکۆی ئەندازیاری
- زانکۆی وێژە و زمانە بیانییەکان
- زانکۆی ھونەر و تەلارسازی (معماری)
زانستگاگەلی دیکەی شاری سنە[دەستکاری]
- زانستگای ئازادی ئیسلامی لقی سنە
- زانستگای زانستە پزیشکیەکانی کوردستان
- زانستگای پەیامی نووری ناوەندی سنە
- زانستگای مامۆستایانی سنە
- زانستگای تەکنیکی سنە
- زانستگای زانست و بەکارھێنانی سنە