تۆپاغاج
تۆپاغاج | |
---|---|
توپآغاج - Tup Aghaj | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | سنە |
شارستان | بیجاڕ |
ناوچە | ناوەندی شارستانی بیجاڕ |
گوندەوار | سێڵاوتان |
بوون بەشارەدێ | ٢٠١٣ |
بەرزایی | ١٦٤٠ مەتر (٥٬٣٨٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١،٦٤٥ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (گەڕووسی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٨٧ |
تۆپاغاج شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری سێڵاوتان، ناوچەی ناوەندی شارستانی بیجاڕ، شارستانی بیجاڕ، پارێزگای سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[١] ئەم شارەدێیە ناوەندی گوندەواری سێڵاوتانە. (٣٥کم) لە شارۆچکەی بیجاڕەوە دوورە.
ناو
[دەستکاری]پێشینان وا دەگێڕنەوە کە لە شوێنی ئەم شارەدێیەدا کانیاوێکی سارد و سوک و ئاو خۆش ھەبووە، لەسەر ئەم کانیاوە دارێکی گەورە و بەدیمەن و جوان و چەتردار ھەبووە، ئەم دارە وێنەی تۆپ خڕ و پڕ و بە بەرگ ە گەڵا بووە، کاتێک بەردی بناغەی ئەم شارەدێیەیان داناوە نازناوی (تۆپ ئاغاج)یان بۆ ھەڵبژاردووە، وشەی (تۆپ) بە واتای خڕ دێت و کوردییە و (ئاغاج) بەواتای دار دێت و ئازەرییە، خەڵکی ئەم شارەدێیە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە و زۆرتریان شیعە مەزھەبن و ھەردوولا بە زمانی کوردی و ئازەری دەدوێن و لە ڕاستیدا کوردن و ئازەری فێربوون.
مێژوو
[دەستکاری]جوگرافیا
[دەستکاری]تۆپاغاج ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
- لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی کوێھویل.
- لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی خوڕخوڕە.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی قەرەجەلی.
- لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی چارلی بولاخ.[٢]
دانیشتووان
[دەستکاری]- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (١٫٦٤٥)کەس و (٥١١)خێزان بووە.[٣]
- دانیشتووانی شارەدێکە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە.
- بە کوردی شێوەزاری (گەڕووسی) و ئازەری دەدوێن. [٤]
ئایین
[دەستکاری]بەروبوومی کشتوکاڵ
[دەستکاری]ھەبوونی زەوی کشتوکاڵی بەراو و دێمی بەپیت و بوونی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاوھەوای کوێستانی و دابارینی بارانی گونجاو ساڵانە، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی کە بەرووبوومێکی باش بەرھەم بێت لە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و ماش و پەتاتە و تووتن و ھتد لەم شارەدێیەدا.
ھەروەھا کەش و ھەوای گونجاوی ئەم شارەدێیە وەھایە کە دەست بدات بۆ رەز و باخ کە لە باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد. وەچەندەھا دارو درەختی خۆڕسکی بەردار و بێبەر لە ناوچەکەدا ھەیە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترsێکی نەناسراوی ھەیە:|نووسەرەکانیتر=
و|قاڵب=
(یارمەتی) - ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترsێکی نەناسراوی ھەیە:|نووسەرەکانیتر=
و|قاڵب=
(یارمەتی) - ^ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١».
- ^ جەلالەدین شافیعی کورد. «جوغرافیای تاریخی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترsێکی نەناسراوی ھەیە:|نووسەرەکانیتر=
و|قاڵب=
(یارمەتی) - ^ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». «فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا)» (بە فارسی).
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترsێکی نەناسراوی ھەیە:|نووسەرەکانیتر=
و|قاڵب=
(یارمەتی); نرخی|نووسەر=
بپشکنە (یارمەتی)
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- شارستانی بیجاڕ
- گوندەکانی ئێران بەپێی شارستان
- گوندەکانی کوردستان بەپێی شارستان
- گوندەکانی شارستانی بیجاڕ
- گوندەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- شارەکانی پارێزگای کوردستان