پیرتاج
پیرتاج | |
|---|---|
| پیرتاج - Pir Taj | |
![]() | |
| وڵات | |
| پارێزگا | سنە |
| شارستان | بیجاڕ |
| ناوچە | چەنگ ئەڵماس |
| گوندەوار | پیرتاج |
| بوون بەشارەدێ | ٢٠١٣ |
| بەرزایی | ١٧١٢ مەتر (٥٬٦١٧ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
| • سەرجەم | ١،١٩٩ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | ئازەری |
| • ئایین | ئیسلام(شیعە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٨٧ |
پیرتاج شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری پیرتاج، ناوچەی چەنگ ئەڵماس، شارستانی بیجاڕ، پارێزگای سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[١] ئەم شارەدێیە ناوەندی گوندەواری پیرتاجە.
ناو
[دەستکاری]لە بەشی باکووری ئەم شارەدێیەدا کێوێک بە ناوی (پولەک عەنبەر) ھەیە، کە لەسەر لوتکەی کێوەکە بەردێ بە شێوەی تاج ڕاوەستاوە بەم ھۆیە ئەم شارەدێیە نازناوی (پیرتاج)ی لێنراوە
مێژوو
[دەستکاری]جوگرافیا
[دەستکاری]پیرتاج ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
- لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی نەریمان قشلاق.
- لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی شاھوار.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی ڕۆستەماباد.
- لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی ئاغبولاغ چەنگ ئەڵماس.[٢]
دانیشتووان
[دەستکاری]- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (١٫١٩٩)کەس و (٣٦٢)خێزان بووە.[٣]
- دانیشتووانی شارەدێکە لە ئازەرییەکان پێکھاتووە.
- بە ئازەری دەدوێن. [٤]
ئایین
[دەستکاری]بەروبوومی کشتوکاڵ
[دەستکاری]ھەبوونی زەوی کشتوکاڵی بەراو و دێمی بەپیت و بوونی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاوھەوای کوێستانی و دابارینی بارانی گونجاو ساڵانە، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی کە بەرووبوومێکی باش بەرھەم بێت لە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و ماش و پەتاتە و تووتن و ھتد لەم شارەدێیەدا.
ھەروەھا کەشوھەوای گونجاوی ئەم شارەدێیە وەھایە کە دەست بدات بۆ رەز و باخ کە لە باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد. وەچەندەھا دارو درەختی خۆڕسکی بەردار و بێبەر لە ناوچەکەدا ھەیە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١».
- ↑ جەلالەدین شافیعی کورد. «جوغرافیای تاریخی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». «فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا)» (بە فارسی).
{{cite web}}: نرخی|نووسەر=بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو]
