مزگەوتی دوومنارە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مزگەوتی دوومنارە
وێنەی مزگەوت لە دیوی دەرەوە
وێنەی مزگەوت لە دیوی دەرەوە
زانیاری گشتی
شار سەقز
وڵات  کوردستان ئێران
بنیاتنەری مزگەوت شێخ حەسەن مەولاناوا
مێژووی بیناکردن سەرەتای زەندییەکان
تایبەتمەندییەکان
ڕووبەر ٥٠٠ م٢

مزگەوتی دوومنارە لە بەشی کۆنی شاری سەقزدایە. مێژووی ئەم مزگەوتە نادیارە بەڵام دانیشتووانی ئەم بەشەی شار مێژووەکەی دەگەڕێننەوە بۆ ساڵانی کۆتایی ئەفشارییەکان و سەرەتای زەندییەکان. ئەم مزگەوتە دوو منارەی ھەیە بۆیە ھەر بەم ناوەش ناسراوە.

ئەم مزگەوتە لە ساڵی ٢٠٠١ زایینی لە لایەن رێکخراوەی میراتی کولتوریی ئێران بە ژمارەی ٢٦٠٠ بە ناوی یەکێک لە ئەسەوارە میللی و مێژووییەکانی وڵاتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کرا.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ماڵپەڕی فەرمانداریی شاری سەقز (بە فارسی) ٢ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.