ھەڵۆ خانی ئەردەڵان
ھەڵۆ خانی ئەردەڵان یەکێک لە بەناوبانگترین و بەدەسەڵاتترین میرەکانی میرنشینی ئەردەڵانە کە لە سەدەی شانزە و حەڤدەدا ژیاوە. کوڕەکەی ھەڵۆخان واتە خان ئەحمەد خان زاوای شا عەباسی سەفەوی بووە. ھەڵۆ خان لە ماوەی ساڵانی ١٥٩١ تا ١٦١٩ دا والیی ئەردەڵان بووە و بە بەھێزترین حاکمی ئەردەڵان دەناسرێت. یەکێک لە بنکەکانی حکوومەتەکەی ھەڵۆ خان لە قەڵای مەریوان بووە. قەڵای حەسەن ئاوا کە لەسەر کێوێکی بەرز بووە کردی بە پایتەختی خۆی و هەرسێ قەڵای زەڵم و مەریوان و پاڵنگانیشی سەرلەنوێ نۆژەن کردووەتەوە
چالاکییەکان
[دەستکاری]ھەڵۆ خان ھەوڵی زۆری لە پێک ھێنانی سوپا و سەروازاندا دەدا و ھەوڵی دەدا کە بە پشت گوێ خستنی دوو دەوڵەتی عوسمانیی و سەفەوی بە جۆرێکی سەربەخۆ بە سەر کوردستاندا حکوومەت بکات.[١] ئەو ھەروەھا فەرمانی نۆژەن کردنەوەی قەڵای مەریوان و کردنەوەی مزگەوتی سووری دا. مەلا ئەبووبەکری چۆڕی کە لە مزگەوتە سوورەدا دەرسی دەوتەوە ئەم دێڕە شێعرەی بۆ مزگەوتەکە نووسیوە:
مسجدعالی هلو خانی
حیفش این است که میشود فانی[٢]
واتە: مزگەوتە بەرزەکەی ھەڵۆ خانی؛ زۆر حەیفە کە دەبێ فانی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- جایگاه و وضعیت حکمرانی والیان اردلان در دوره صفوی/ مطلب مطلبی:کتابخانه مجلس شورای اسلامی[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ↑ http://www.ical.ir/index.php?option=com_k2&view=item&id=7622%5B%5D
- ↑ توداری، سید عبدالصمد، "نورالانوار فی کرامات ذراری سیدالمختار،" سنندج، ۱۳۶۹.