بووشێھر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بووشێھر
بووشێر، بەندەری بووشێھر، بێھئەردەشێر
بەستێنەکانی کەنداوی فارس لە بووشێھردا
بەستێنەکانی کەنداوی فارس لە بووشێھردا
وڵات کوردستان  ئێران
پارێزگابووشێھر
شارستانبووشێھر
بەرزایی
٠-٤٠ مەتر (−١٣٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٢٣٬٥٠٤[١]
نەتەوە و ئایین
 • نەتەوەکورد
 • ئایینئیسلام (شیعە) (سوننە)
کۆدی تەلەفۆن٠٧٧
وێبگەwww.bushehrcity.ir

بووشێھر یان بۆشار (بە فارسی: بوشھر‎) ھەروەھا بە بەندەری بووشێھریش ناسراوە، ناوەندی پارێزگای بووشێھری ئێرانە. لە ساڵی ٢٠١٦ حەشیمەتی شاری بووشێھر ٢٢٣٬٥٠٤ کەس بووە.

شاری بووشێھر شارێکی سەر بە بەندەرە کە لە دەشتێکی ھەراو لە بەستێنەکانی کەنداوی فارس لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتی ئێران داکەوتووە. شاری بووشێھر لە نزیکیی شارە کۆنینەکەی ڕیشار (یان ڕیشەھر) کە لە سەردەمی ساسانییەکان ناوی ریڤ ئەردەشێر بووە سازراوەتەوە. شارەکە ھەروەھا بەندەرێکی سەرەکی لە ئێران و ھەروەھا ناوەندێکی بەڕێوەبەراتیی پارێزگای بووشێھر بە ئەژمار دێت. دووریی شاری بووشێھر لە تارانی پێتەختی ئێران ١٬٢١٨ کیلۆمەترە و کەشوھەوای گەرم و بیابانییە.

بووشێھر لە سەدەکانی ڕابردوودا ناوەندێکی بازرگانی لە ئێران بووە. پێکھاتەی شاری بووشێھر لە سەر داب و نەریتی کۆنە. بووشێھر بە ھۆی نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی ئازوگۆزی ڕەیلیی ناو وڵاتەکە و ھەروەھا قووڵاییی کەمی لەنگەرگاکە لە ساڵانی پێشوو جێگەی خۆی وەکوو بەندەری سەرەکیی باشووری ئێرانی لە دەست داوەتەوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]