بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەھواز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەھواز
اھواز
دیمەنێکی پردی نێو شاری ئەهواز
دیمەنێکی پردی نێو شاری ئەهواز
وڵات ئێران
پارێزگاخووزستان
شارستانئەهواز
بەرزایی
١٧ مەتر (٥٦ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١١)
  شار١،١١٢،٠٢١
  گەورەشار
٣٬٥٣٢٬٩٦٥
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (IRST)
  ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (IRDT)
کۆدی تەلەفۆن(+٩٨) ٦١١
وێبگەwww.ahvaz.ir

ئەھواز یان ئەحواز ناوی یەکێکە لە شارەکانی وڵاتی ئێران و ناوەندی پارێزگای خووزستانە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ١٬١٠٠٬٠٠٠ کەسە.[ژێدەر پێویستە]

مێژوو

[دەستکاری]

سەدەی ٢٠ەم

[دەستکاری]

لە سەدەی ١٩ەمدا، «ئەھواز تەنھا شارۆچکەیەکی بچووک بوو کە زیاتر سابیئەکانی تێدا نیشتەجێ بوون (١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠ دانیشتووان بەپێی ئەینسوۆرس لە ١٨٣٥دا؛ ٧٠٠ کەس بەپێی کورزۆن لە ١٨٩٠دا).»[١]

لە ١٨٨٠کاندا، لە کۆتایییەکانی قاجاڕی ئێران، کاروون قووڵ کرایەوە و بۆ بازرگانی کرایەوە. ھێڵێکی ئاسنی تازە دروستکراو لە ئەھواز بەسەر کارووندا پەڕییەوە. شارەکە دیسانەوە بوو بە ڕێیانێکی بازرگانی و ھاتوچۆی ڕووبار و ھێڵی ئاسنی پێکەوە بەستەوە. دروستکردنی کاناڵی سوێس زیاتر بازرگانیی ھان دا. شارێکی بەندەری لە نزیک گوندە کۆنەکەی ئەھواز دروست کرا و بە ڕێزی ناسرەددین شا قاجاڕ ناوی نرا «بەندەری ناسری».

نەوت لە سەرەتای سەدەی ٢٠ەمدا لە نزیک ئەھواز دۆزرایەوە، و شارەکە جارێکی دیکە گەشەی کرد و گەشایەوە لە ئەنجامی ئەم سەروەت و سامانە نوێیەدا. لە ١٨٩٧–١٩٢٥، شاری ئەھواز لەژێر کۆنترۆڵی شازادەیەکی قاجاڕدا بوو کە وەک پارێزگار خزمەتی دەکرد، و ڕەزا قولی خان سەرهەنگ، فەرماندەی سوپای خووزستان بوو. خەزعەل ئەلکەعبی لەلایەن موزەفەرەدین شا قاجاڕ وەک فەرمانڕەوای میراتیی میرنشینی محەمەرە ناسێنرا، سەردار ئەسعەد بەختیاری، وەک بەھێزترین ڕێبەری گەلی بەختیاری. ئەو دەسەڵات و فەرماندەیی بەسەر زۆربەی ناوچەکانی خووزستاندا ھەبوو، وەک دەزفوول، شووشتەر، ئیزە، تەنانەت ئەھواز و ئەمیر موجاھید بەختیاری لە ڕامھورموز و بەھبەھان. لەم کاتەدا، ئەھوازە تازە دامەزراوەکە بە ڕێزی دامەزرێنەرەکەی ناسرەدین شا قاجاڕ ناوی نرا «ناسری». دواتر، لە کاتی پەھلەوی ئێران، گەڕایەوە سەر ناوە کۆنەکەی خۆی، «ئەھواز». حکوومەتی پارێزگای خووزستان لە ١٩٢٦دا لە شووشتەرەوە بۆ ئەوێ گوازرایەوە. ھێڵی ئاسنی سەرانسەری ئێران لە ١٩٢٩دا گەیشتە ئەھواز و تا کاتی جەنگی جیھانیی دووەم، ئەھواز ببوو بە ناوچەی سەرەکیی ئاوەدانکراوەی ناوخۆی خووزستان. جیاکاریی پیشەیی لە نێوان گرووپە جیاوازەکاندا لەو ماوەیەدا کە ھێشتا بە لاوازی تێکەڵ بووبوون بە دیاریکراوی مابووەوە: فارسەکان، ژێرگرووپەکانی فارس و عەرەبەکان. دانیشتووانی ڕەسەنی پارێزگای ئەسفەھان پێگەیەکی گرنگیان لە بازرگانیی تاکفرۆشیدا ھەبوو، وەک خاوەن کافێ و ھۆتێلەکان، و وەک پیشەگەرەکان.[٢]

لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا، لە تەممووزی ١٩٤٢دا، کەمپێک بۆ پەنابەرانی پۆڵەندی لە ئەھواز دامەزرا.[٣] نزیکەی ٤،٠٠٠ پۆڵەندی لە ئایاری ١٩٤٣دا لەوێ نیشتەجێ کرابوون.[٣]

عێراق لە ١٩٨٠دا ھەوڵی دا خووزستان و ئەھواز بلکێنێت، کە بووە ھۆی جەنگی ئێران و عێراق (١٩٨٠–١٩٨٨). ئەھواز لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ نزیک بوو و لە کاتی جەنگدا زیانی زۆری بەرکەوت. عێراق ھیوای خواستبوو گرژییە نەتەوەیییەکان زیاد بکات و پشتگیریی جەماوەری بۆ داگیرکەران بەدەست بھێنێت. زۆربەی گێڕانەوەکان دەڵێن کە عەرەبەکانی خووزستان بەرگرییان لە بەرامبەر عێراقییەکان کرد نەک وەک ڕزگارکەر پێشوازییان لێ بکەن. ھەرچۆنێک بێت، ھەندێک لە عەرەبە ئێرانییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە وەک کەمینەیەک، ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە؛ ئەوان بۆ مافی پاراستنی جیاوازیی کولتووری و زمانی و سەربەخۆیی زیاتری پارێزگاکە خەبات دەکەن. بڕوانە ڕامیاریی خووزستان.

لە ١٩٨٩دا، دامەزراوەی پۆڵای فوولادی ئەھواز لە نزیک شارۆچکەکە دروست کرا. ئەم کۆمپانیایە بە یانەی تۆپی پێی یانەی فوولاد ناسراوە کە کۆمپانیاکە سەرپەرشتی دەکات، کە لە ٢٠٠٥دا بووە پاڵەوانی خولی نایابی تۆپی پێی ئێران.

لە ٢٠٠٥دا، شارەکە شاھیدی زنجیرەیەک تەقینەوە بوو. زۆرێک لە سەرچاوە حکوومەتییەکان ئەم ڕووداوانە بە پەرەسەندنەکانی عێراقەوە دەبەستنەوە، و حکوومەتە بیانییەکان بە ڕێکخستن و دابینکردنی بودجە بۆ گرووپە جوداخوازە عەرەبەکان تۆمەتبار دەکەن. بزووتنەوەی خەبات بۆ ڕزگاریی ئەھواز بەرپرسیارێتیی چەندین تەقینەوەی گرتە ئەستۆ، لەوانە چوار بۆمب لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٥دا، کە کوژرانی ٨ کەسی لێ کەوتەوە.[٤] چەکدارەکان لانی کەم ٢٩ کەسیان لە ھێرش بۆ سەر نمایشی سەربازیی ئەھواز لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨دا کوشت.[٥]

دیمۆگرافیا

[دەستکاری]

باوە کە لە کاتی پیاسەکردن بە شەقام و بازاڕەکانی ئەھوازدا ڕووبەڕووی خەڵکی سەر بە گرووپە نەتەوەیییە جیاوازەکان ببیتەوە.[٦]

دانیشتووانی مێژوویی
ساڵدان.±% p.a.
1956١٢٠٬٠٩٨    
1966٢٠٦٬٣٧٥+5.56%
1976٣٣٤٬٣٩٩+4.94%
1986٥٧٩٬٨٢٦+5.66%
1991٧٢٤٬٦٥٣+4.56%
ساڵدان.±% p.a.
1996٨٠٤٬٩٨٠+2.12%
2006٩٦٩٬٨٤٣[٧]+1.88%
2011١٬١١٢٬٠٢١+2.77%
2016١٬١٨٤٬٧٨٨+1.28%
سەرچاوە:[٨][٩]

زمانەکان

[دەستکاری]

فارسی وەک زمانی فەرمی کار دەکات و بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سەرانسەری ئەھوازدا قسەی پێ دەکرێت.[٦] زۆرێک لە ئەھوازییەکان دووزمانەن، ھەم بە فارسی و ھەم بە یەکێک لەم زمان یان شێوەزارانەی خوارەوە دەدوێن. ئەو عەرەبییەی لە ئەھوازدا دەئاخێورێت جۆرێکە لە عەرەبیی خووزستانی.[١٠][١١][١٢] بەشێکی تری ئەھوازییەکان بە شێوەزاری بەختیاری قسە دەکەن.[١٣][١٤][١٥] نیۆ-ماندایی، یەکێک لە زمانە ئارامییە نوێیەکان، ھەروەھا لە نێوان ماندایییەکانی ئەھوازدا دەئاخێورێت. ئەم زمانە نەوەیەکی «زمانی ماندایییە» و تا ڕادەیەک لەژێر کاریگەریی فارسیی خووزستانیدایە.

دانیشتووان

[دەستکاری]

ژمارەی دانیشتووانی شاری ئەھواز لە ساڵی ٢٠١٦ دا زۆرتر لە ١٫٠٠٠٫٠٠٠ کەس بووە کە زوربەیان لە فارس، عەرەب و بەختیاری پێک ھاتوون. ھەموو نەتەوەکانی ئەھواز لە خوارەوە نوسراون:

[ژێدەر پێویستە]
دانیشتووانی ئەھواز
نەتەوە ڕێژە لەسەد
بەختیاری
 
٤٤٫٨٪
عەرەب
 
٣٥٫٧٪
فارس
 
١٥٫٨٪
ئازەری
 
٢٫٣٪
کورد
 
٠٫٩٪
ئەوانەی دیکە
 
٠٫٥٪


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Encyclopædia Iranica, p.690, see entry: Ahvaz
  2. Ibid, p.690
  3. 1 2 Wróbel، Janusz (٢٠٠٣). Uchodźcy polscy ze Związku Sowieckiego 1942–1950 (بە پۆڵەندی). Łódź: Instytut Pamięci Narodowej. لاپەڕە ٦٢. ژپنک ٩٧٨-٨٣-٧٦٢٩-٥٢٢-٠.
  4. Arab Struggle Movement for the Liberation of Ahvaz MIPT Terror Knowledge Base
  5. «29 killed, 60 injured in Iran military parade attack on Revolutionary Guards». english.alarabiya.net. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨.
  6. 1 2 «Iran's Ahvaz; Land of water and sun». Mehr News Agency (بە ئینگلیزی). ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  7. «سەرژمێریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٣٨٥ (٢٠٠٦)» (ئێکسڵ). ناوەندی ئاماری ئێران. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  8. «Iran: Provinces, Major Cities & Towns - Population Statistics, Maps, Charts, Weather and Web Information». www.citypopulation.de.
  9. «Cities with a population of 100,000 and more (1956-2006 census)» (XLS). irandataportal.syr.edu. Iran data portal. لاپەڕە ١. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  10. Iranian Arabs parsine.com Retrieved 24 June 2018
  11. Khuzestani Arabs ٣ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. aparat.com Retrieved 24 June 2018
  12. Khuzestani Arabic isna.ir Retrieved 24 June 2018
  13. Bakhtiari tribes 2 August 2020 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. kojaro.com
  14. Bakhtiari 2018-07-25 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. aparat.com
  15. Arab Kamari/Arab-Bakhtiari 2018-07-24 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. rangvarehayeyekrang.ir