سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی
سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی (١٨٨٢ لە سنە - ٤ی شوباتی ١٩٣٧ لە سنە) گۆرانیبێژ و مەقامبێژێکی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. ڕەگەز و ڕیشەی بنەماڵەی سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی دەچێتەوە سەر سەید عەلی ھەمەدانی، برای بابا تاھیری ھەمەدانی شاعیری ناسراوی کورد.[١]
ژیان
[دەستکاری]عەلی ئەسغەر کوڕی سەید نیزامەدین کوڕی سەید جامی کوڕی سەید محەممەد جەواد کوڕی سەید ئیبراھیمە، لە ساڵی ١٨٨٢ لە گوندی سەڵوات ئاوای نزیک شاری سنە لەدایکبووە. نازناوی کوردستانیش لە ناوی دا، مەبەست شار و پارێزگای سنەیە.[٢] لە تەمەنی نزیک ٢٠ ساڵی ھاوسەرگیری لەگەڵ ماھشەرەف خانم کردوە؛ بەرھەمی ھاوسەرگیرییان سێ کوڕ بە ناوەکانی عەبدولئەحەد، سەید مەسیح و سەید عەلی ئەسغەر، و دوو کچ بە ناوەکانی زارا و شەرافەت دەبێت.
سەید عەلی ئەسغەر لە ٤ی شوباتی ساڵی ١٩٣٧ کۆچی دوایی کردوە و لە گۆڕستانی سەڵوات ئاوا نێژراوە.