یاسووکەند
یاسووکەند | |
|---|---|
| یاسوکند - Yasukand | |
![]() | |
| وڵات | |
| پارێزگا | سنە |
| شارستان | بیجاڕ |
| ناوچە | کوڕانی |
| گوندەوار | کوڕانی |
| بوون بەشارەدێ | ١٩٩٤ |
| دەسەڵات | |
| • شارەدار | ئەندازیار تەھا ئەحمەدوەند |
| بەرزایی | ١٦٧٣ مەتر (٥٬٤٨٩ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
| • سەرجەم | ٣،٤٩٠ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (گەڕووسی)، ئازەری |
| • ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٨٧ |
یاسووکەند یان حەسەناوای یاسووکەند شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری کوڕانی، ناوچەی کوڕانی، شارستانی بیجاڕ، پارێزگای سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[١] ئەم شارەدێیە ناوەندی ناوچەی کوڕانیە. ئەم شارەدێیە ناوەندی کارگێڕی، پەیوەند، ڕامیاری، بازرگانی، ئابووری و ڕۆشنبیری ناوچەی کوڕانیە. شارەدێی یاسووکەند (١٧٩)ھێکتار ڕووبەرەکەیەتی. بەدووری (٦٥کم) لە شارۆچکەی بیجاڕوە دوورە، وە بەدووری (١٨کم) دەکەوێتە سەروو ڕێگای بیجاڕ ـ زەنگانەوە. یاسووکەند دوای بیجاڕ دووەم شارەدێی گەورەیە لە شارستانی بیجاڕ لە ڕووی دانیشتووانەوە. یاسووکەند لە مێژووی خۆیدا ڕووبەڕووی چەندان سەرکەوتن و شکست بووەتەوە، گەواھیدەری مێژووی ئەم شارەدێیە لەداگیرکاری بێگانە و ڕووداوی سروشتی وەک بوومەلەرزە ھەیە. دروستکردنی یاسووکەند دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی زەندییەکان.[٢]
ناو
[دەستکاری]نزیکی ھەزار ساڵ لەمەوبەر گوندێک ھەبووە بەناوی (گوشادەدێ) کە نیشتمانی کوردان بووە، گوندەکە بە بوومەلەرزە وێران بووە، خەڵکەکەی لە جێگەیەکی تردا جێگە خۆش دەکەن و گوند دروست دەکەنەوە و ناوی دەنێن (ئاشاغەکەند) پاشان ئەم شوێنەشیان پێخۆش نابێت و دەگوێزنەوە جێگەیەکی تر و ناوی دەنێن (یاسی کەند) واتای خودایە سێھەمین گوندمام لێ پیرۆزبێت و ئیتر سەرمان لێنەشێوێ، پاشان لەسەردەمی ناسرەدین شای قاجاڕەکاندا، ئەمیر نیزامی گەڕووسی(حەسەن عەلیخانی گەڕووسی) دانیەر و فەرمانڕەوای ناوچەی گەڕووس، ئەم گوندە دەکڕێت و ئاوەدانی دەکاتەوە، بەم ھۆیە پێی دەڵێن (حەسەناوای یاسی کەند). بەرەبەرە یاسی کوردی بە شێوەی یاسووی ئازەری دەردەبڕێت و دەبێتە (حەسەناوای یاسووکەند) کەتاوەکو چەند ساڵ لەمەوپێش خەڵکەکەی کوردی سوننە بوون، دوای فەرمانڕەوایی ئەمیر نیزامی گەڕووسی کەبووە شیعە، خەڵکەکەشی کەم کەم لە بەرەوە بوونە شیعە و خەڵکی ئازەرییەکانیان تێکەڵ بوو، ئێستا خەڵکەکەی بە ھەردوو کوردی و ئازەری قسەدەکەن و زۆرینەشیان شیعە مەزھەبن، بەڵام لە بنەچەدا کوردن.
مێژوو
[دەستکاری]جوگرافیا
[دەستکاری]یاسووکەند ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
دانیشتووان
[دەستکاری]- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (٣٫٤٩٠)کەس و (٥١١)خێزان بووە.[٤]
- دانیشتووانی شارەدێکە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە.
- بە کوردی شێوەزاری (گەڕووسی) و ئازەری دەدوێن. [٥]
ئایین
[دەستکاری]بەروبوومی کشتوکاڵ
[دەستکاری]ھەبوونی زەوی کشتوکاڵی بەراو و دێمی بەپیت و بوونی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاوھەوای کوێستانی و دابارینی بارانی گونجاو ساڵانە، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی کە بەرووبوومێکی باش بەرھەم بێت لە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و ماش و پەتاتە و تووتن و ھتد لەم شارەدێیەدا.
ھەروەھا کەشوھەوای گونجاوی ئەم شارەدێیە وەھایە کە دەست بدات بۆ رەز و باخ کە لە باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد. وەچەندەھا دارو درەختی خۆڕسکی بەردار و بێبەر لە ناوچەکەدا ھەیە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
- ↑ http://www.irancities.ir/showcity.aspx?code=671&code2=28
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
- ↑ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١».
- ↑ جەلالەدین شافیعی کورد. «جوغرافیای تاریخی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». «فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا)» (بە فارسی).
{{cite web}}: نرخی|نووسەر=بپشکنە (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
