عەباس کەمەندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
عەباس کەمەندی
لەدایکبوونعەباس عەلی
(١٩٥٢-0١-0١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢
سنە،  ئێران.
مەرگ٢١ی ئایاری ٢٠١٤(٢٠١٤-05-٢١) (٦٢ ساڵ ژیاوە)
سنە،  ئێران
ھۆکاری مەرگوەستانی دڵ
شوێنی گۆڕزیارەتانی ئاساوڵە
نەتەوەکوردی ڕۆژھەڵات
ناوەکانی ترکەمەندی
ھاووڵاتیئێران
پیشە
  • گۆرانیبێژ
  • نووسەر
  • شاعیر
  • نیگارکێش
  • دەرھێنەر
ساڵانی چالاکی١٩٧٠–٢٠١٤
شارسنە
تەلەڤیزیۆنتەلەفزیۆنی سنە
منداڵەکان٤
پیشەی مۆسیقی
چەشنفۆلکلۆر
کۆمپانیای تۆمارکردن
  • ھومایوون
  • سرووش

عەباس کەمەندی (لەدایکبووی ١٩٥٢–مردووی ٢٠١٤) ھونەرمەند، نیگارکێش، نووسەر، شاعیر و دەرھێنەری بواری شانۆیە کە لە سنە لەدایکبووە.

ژیان[دەستکاری]

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

عەباس کەمەندی، لەدایکبووی شاری سنە لە گەڕەکی جەواراوا لەدایکبووە. باوکی شمشاڵ ژەن بووە و دەگخۆشیش بووە. زۆربەی بنەماڵەی باوکی ئەم ھونەرمەندە قەساب بوون و کەشێکی سونەتی (داب و نەریتی کۆن) بە سەریاندا زاڵ بووە، کە بە گووتەی خۆی دەڵێت: «کوڕ بۆ قەسابی و کچیش بۆ شووکردن دەھاتنە دونیاوە» و خوێندیش لەو بنەماڵەیەدا قەدەغە بووە و ھەرگیز دەرفەتی خوێندنی بۆ نەڕەخساوە. لە تەمەنی سێ مانگیدا باوکی لەلایەن مامییەوە کوژراوە. تا تەمەنی حەوت ساڵی دایکی نەبینیوە، وەک خۆی دەڵێت: «گەر دایکی نەگەڕابایەتەوە لای لەناو قەسابخانەکان لەناودەچوو». کەمەندی تەنھا لە سنەدا ژیانی بەسەربردووە و زانکۆشی نەخوێندووە.

ژیانی ھونەری[دەستکاری]

سەرەتای ھونەر (١٩٧٠–١٩٧٢)[دەستکاری]

تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی سنە[دەستکاری]

کەمەندی لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا دەستیکردووە بە کاری ھونەری و یەکەم خەڵاتی زمانی کوردی وەرگرتووە بۆ نووسینی چیرۆکێکی کوردیی بەناوی «شەوبۆ و حەمە شوان» بۆ تاقیکردنەوەی وەرگرتنی نووسەر بۆ ڕادیۆی سنە. ئەم چیرۆکە دوو جار لە ڕادیۆی سنە پەخشکرا و پێشوازییەکی زۆری لێکرا، کە وای لە کەمەندی کرد کە دووبارە بینووسێتەوە و پەخشی بکاتەوە. دوو ساڵ دوای ئەوەی لەلایەن ڕادیۆی سنەوە وەرگیرا، تەلەفزیۆنی سنە دامەزرا، و کەمەندی دەستیکرد بە نووسینی سیناریۆ بۆ بەرنامە و فیلم و زنجیرەکان. یەکێک لە بەناوبانگترین کارەکانی تەلەفزیۆنیی بریتیبوو لە دۆبلاژکردنی زنجیرەی «لۆرێڵ و ھاردی» بۆ زمانی کوردی، کە خۆی کاری دۆبلاژی بۆ چوار کەسایەتیی ناو زنجیرەکە دەکرد.

لە ساڵی ١٩٧١دا، دوای بەشداریکردن لە شەوێکی شیعریدا لەگەڵ ئامادەبوونی چەند کەسایەتییەکی گرنگیی ئەدەبیاتی کوردی، کە یەکێک لەوانە ڕەحیم موعینی کرماشانی بوو، بەرپرسیارێتی نووسین و ئاوازدانان درایە دەست کەمەندی لە خانەی فەرھەنگ و ھونەر بە پێشکەشکردنی شیعری حافزی. تا ١٩٧٧، سەدا ٩٥ی ئەو گۆرانییانەی لە ڕادیۆی سنە تۆماردەکران ھی خانەی فەرھەنگ و ھونەر بوون.

دەستپێکردنی گۆرانیبێژی[دەستکاری]

ناسینی حەسەن کامکار[دەستکاری]

لە ساڵانی سەرەتای کارکردن لە ڕادیۆی سنە، حەسەن کامکاری بەڕێکەوت ناسی و یەکەم کاری کرد لە دونیای میوزیکدا بە گووتنی گۆرانییەک کە حەسەن کامکار بۆ جەژنی ٢٥٠٠ ساڵەی شاھەنشای ئێران. دوای ئەوە کارکردنی کەمەندی و کامکار بەو شێوەیە ڕۆیشت تا ڕاپەڕین.

کارکردن لەگەڵ کامکاران و بەناوبانگبوون[دەستکاری]

دوای یەک دوو ساڵێک، کەمەندی دەستیکرد بە گۆرانی وتن بە شێوازێکی لێھاتوو و پڕۆفیشناڵانە و نزیکەی ٣٠ گۆرانی لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن بە دەنگی کەمەندی پەخشکران پێش ڕاپەڕین. زۆربەی گۆرانییەکانی بریتیبوون لە گۆرانیی ناوخۆیی کوردی، و لەجیاتی وتنەوەی گۆرانیی فۆلکلۆری، شیعری کوردی دەکردە گۆرانی. دوای ڕاپەڕین، کەمەندی درێژەی دایە چالاکییە موزیکییەکانی لەگەڵ گروپی کامکاران، کە دوایی بوونە بەناوبانگترین گروپی مۆسیقیی کوردیی لە ئێران. یەکەم بەرھەمی ئەم کارکردنەیان ئەلبومی «ھەورامان» بوو، کە ساڵی ١٩٨١ لەلایەن کۆمپانیای سرووشەوە بڵاوکرایەوە. کەمەندی و گروپی کامکاران دواتر ئەلبومی «پرشنگ» و دواتر «گەلاوێژ» یان بڵاوکردەوە، کە تا ئێستاش یەکێکن لە بەربڵاوترین گۆرانییەکان لە ناوخۆی کوردستان.

دابڕان لە ھونەر[دەستکاری]

جیابوونەوەی لە گروپی کامکاران دابڕینیشی بوو لەگەڵ دونیای مۆسیقا، کە زیاتر گرنگی پێدەدا لە کاری سەرەکیی خۆی، کە نووسین بوو بۆ ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن. زیاتر لەم چالاکیانە، کەمەندی ئەدەبیات و فۆلکۆری کوردستانی نووسیوە کە ٦ ھەزار پەڕەیە و لە کتێبخانەی فەرھەنگی لە تاران پارێزراوە. سەرەڕای ئەو ھەموو کارەی لە دونیای ھونەریدا، کەمەندی پەشیمانە لە ھونەر و دەڵێت گەر جارێکی تر لەدایکببێتەوە ھەرگیز نزیکی ھونەر و ھونەرمەندان ناکەوێتەوە. بەو ھۆیەشەوە ڕێگەی نەداوە ھیچ کام لە کوڕ و کچەکانی کار لە ھونەردا بکەن.

مەرگ[دەستکاری]

لە بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٢ی ئایار ی ٢٠١٤، لە تەمەنی ٦٢ ساڵی، بەھۆی ڕاوەستانی دڵەوە کۆچی دوایی دەکات و لە زیارەتانی ئاساوڵە (بەھەشتی محەمەدی) دەنێژرێت.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا ژیانی ھاوسەریی پێکھێناوە و باوکی سێ کچ و کوڕێکە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

ئەلبومەکان[دەستکاری]

  • ھەورامان
  • پرشنگ
  • گەلاوێژ
  • کیژی کورد

ئەدەبیات[دەستکاری]

  • دیوانی شیعری کوردی و فارسی، شیعر.
  • کۆکردنەوەی دیوانی میرزا شەفیع[١]
  • وەرزشی کۆنی پاڵەوانە کوردەکان
  • ژیاننامەی سەیید عەلی ئەسقەر کوردستانی
  • ھەورامان
  • لێکدانەوەی دیاردە کلتوورییەکان
  • کۆکراوە شیعری ھیجایی پێش ئیسلام

فیلمنامە[دەستکاری]

فیلم[دەستکاری]

  • اسب (ئەسپ)
  • یک سبد علف (یەک سەبەتە گیا)
  • پرواز در قفس (فڕین لە قەفەسدا)
  • ارثیه مامه رحیم (میراتی مامە ڕەحیم)
  • عضو جدید اوپک (ئەندامی نوێی ئۆپک)
  • نبرد رمادیه (جەنگی ڕەمادیە)
  • کوچه سرخ (شەقامی سوور)
  • کاروانسرا (کاروان سەرا)
  • وکیل اول (وەکیلی یەکەم)
  • قلم و شیطان (قەڵەم و شەیتان)
  • پهلوان پنبه (پەنەی پاڵەوان)

تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

  • داستانی منزل نو مبارک
  • عروسکی پهلوان پنبه (پەخشی بوکەڵەیی پەنەی پاڵەوان)
  • مستند دستان سرایان
  • مستند کهنه هواران (معرفی مشاهیر کردستان) [دۆکیومێنتاری کۆنە ھەواران (ناساندنی بەناوبانگیی کوردستان)]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "کوردپا: نامرێ پیاوی حەوت ھونەر". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]