بەڵگە (ڕاستی)
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
بەشی زنجیرەیەک لەسەر |
دڵنیایی |
---|
بنچینە و چەمکە پەیوەندیدارەکان: |
بەڵگە بریتییە لە بەڵگەیەک یان مشتومڕێکی تۆکمە و شیاو دەربارەی ڕاستیەکی پێشنیارکراو.[١][٢][٣][٤]
ئەم چەمکە بەسەر چەند بابەتێکی جیاوازدا دەچەسپێت،[٥] کە سروشتی بەڵگەکە یان پاساوەکە و پێوەری بابەتەکە ھەردووکیان بەندن بە بابەتێکی دیاری کراوەوە. مامەڵەیەکی ئاخافتنی باوەڕپێکەر بە بەڵگە ھەژماردەکرێت لە لایەنی پەیوەندیی زارەکی و نووسینەوە (وەک: گفتووگۆ، مشتومڕ و ڕەوانبێژی... ھتد).[٦] لە ھەر بابەت و بەشێکی بنچینەیی زانستی بیرکاری دا کە بەندە لەسەر ئەگەر و گریمانەکان، بەڵگە پێناسە دەکرێت بە ھەر گفتووگۆیەک کە دەکرێت بێتەکایەوە دەربارەی بیردۆزێک لەسەر بابەتەکە بەپێی یاسا و بیردۆزە پێشینە پەسەندکراوەکان.[٧] بابەتی ژیربێژی شێوە دەکرێت لە بیردۆزێکی سەلماندنی دیاریکراودا وە لە سەلماندنێکی فەرمی دەکۆلێتەوە.[٨] لە ھەندێک لە بابەتەکانی باوەڕزانی و بیردۆزی زانین دا چەمکی پاساو بە نزیکەیی ھەمان ڕۆڵی بەڵگە دەبینێت[٩] لە کاتێک دا دەستەواژەکە لە زانستی یاسادا بە بەڵگە ناودەبرێت.[١٠] وە دەستەواژەی "بارگرانی (قورسایی) بەڵگە" چەمکێکی یەکجار باوە لە فەلسە و یاسادا.
بەڵگە دەکرێت بەو کۆمەڵە ڕاستی و زانیاریانە بوترێت، کە لە کاغەزێک یان بەشێوازێکی ئەلکترۆنی نوسراون، وە بە زانستیانە سەلمێندرابێت.
ڕوونکردنەوە[دەستکاری]
لە زۆربەی بابەتەکان دا، بەڵگە داواکراوە بۆ سەلماندی شتێک. بەڵگە لە ئەزموون کردنی جیھانی دەوروبەرەوە پەیدا دەکرێت، زانست بەڵگەکانی لە سروشتەوە دەست دەخات،[١١] و یاسا بەڵگەکانی لە گەواھیدەر و لێکۆڵینەوەی پزیشکیی دادوەریەوە بەدەست دەخات.[١٢] شاز و بەدەر لە ھەموو ئەمانە زانستی بیرکارییە، کە بەڵگەکان لە جیھانێکی بیرکارییەوە بەدەست دەخرێن کە سەرەتا وەک ئەگەر و دواتر دەوڵەمەند و بەرەوپێش براون بە بیردۆزە سەلمێنراوە پێشینەییەکان.
بە وردی کە ئایا چ بەڵگەیەک چوست و تەواوە بۆ سەلماندنی شتێک لە بابەتێکەوە بۆ بابەتێکی تر دەگۆردرێت و ھیچ پێوەر یان تەواوییەکی ڕەھا نییە کە چی دەبێتە بەڵگە و چی نابێتە بەڵگە.[١٣][١٤][١٥] لە یاسادا، بەڵگەیەک کە دادوەرێک باوەڕی پێ دەکات ھەر ھەمان بەڵگە دەکرێت دادوەرێکی دی باوەڕی پێ نەکات.
بەڵگەکان لە چاخەکانی دێرینەوە بوونیان ھەیە، بە بەکارھێنانی چاودێری کردنی شێوەڕێکاری سروشت کە ھەرگیز ڕێکوپێکییەکی ئامێر ئاسا لە دیاریکردن نایەتە کایەوە، ئەرستۆ ئەمەی وەک بەڵگە بەکارھێنا وەک بوونی (دەرفەت – ھەل) کە ڕیشەییە لە سروشت دا.[١٦] لە لایەکی ترەوە، تۆماس ئەکویناس چاودێری کردنی بوونی شێوەڕێکاری تۆخ و تۆکمە لە سروشت دا وەک بەڵگە بەکارھێنا کە سروشت بە ھەل ناڕوات بەڕێوە.[١٧]
لە ڕاستی دا بەڵگەکان پێویست ناکات زارەکی یان بینراو بن. پێش زانا کۆپەرنکس، خەڵکی جووڵەی ئاشکرا و بینراوی ئەستێرەی خۆریان لە ئاسمان دا بە بەڵگە دادەنا کە خۆر بە چواردەوری زەوی دا دەسورێتەوە.[١٨] بەڵام لە ھەمان کات دا، بەڵگەی تاوانی گوونجاو کە بەجێماوە لە شوێنی تاوان دا دەکرێت بەکاربێت بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی تاوانبار.
ھەروەھا واژۆ بەڵگەیەکی پتەو و توندە وەک نیشانەیەکی خاوەندارێتی؛ شیکاری دەست خەت دەکرێت وەک بەڵگە بەکاربھێنرێت بۆ سەلماندنی خاوەندارێتی نووسراوێک بەشێوەیەکی کەمتر پتەو لە واژو.[١٩] زانیارییەکی ویستراو لە نووسراوێک دا دەکرێت وەک بەڵگە تەماشابکرێت کە نووسەر توانای دەست گەیشتنی ھەبووە بۆ زانیارییەکە و دواتر دەکرێت ببێتە ھۆکاری دەستخستنی شوێنی نووسەر لە کاتێکی دیاریکراودا و ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت نووسەرەکە پاساوێکی درووست و یاسای ھەبێت بۆ یەکلایکردنەوی دۆسییە دادگاییەکەی.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Proof and other dilemmas: mathematics and philosophy by Bonnie Gold, Roger A. Simons 2008 ISBN 0883855674 pages 12–20
- ^ Philosophical Papers, Volume 2 by Imre Lakatos, John Worrall, Gregory Currie, ISBN Philosophical Papers, Volume 2 by Imre Lakatos, John Worrall, Gregory Currie 1980 ISBN 0521280303 pages 60–63
- ^ Evidence, proof, and facts: a book of sources by Peter Murphy 2003 ISBN 0199261954 pages 1–2
- ^ Logic in Theology – And Other Essays by Isaac Taylor 2010 ISBN 1445530139 pages 5–15
- ^ Compare 1 Thessalonians ٥:٢١: "Prove all things [...]."
- ^ John Langshaw Austin: How to Do Things With Words. Cambridge (Mass.) 1962 – Paperback: Harvard University Press, 2nd edition, 2005, ISBN 0-674-41152-8.
- ^ Cupillari, Antonella. The Nuts and Bolts of Proofs. Academic Press, 2001. Page 3.
- ^ Alfred Tarski, Introduction to Logic and to the Methodology of the Deductive Sciences (ed. Jan Tarski). 4th Edition. Oxford Logic Guides, No. 24. New York and Oxford: Oxford University Press, 1994, xxiv + 229 pp. ISBN 0-19-504472-X
- ^ http://plato.stanford.edu/entries/justep-foundational/
- ^ http://dictionary.reference.com/browse/proof
- ^ Reference Manual on Scientific Evidence ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., 2nd Ed. (2000), p. 71. Accessed May 13, 2007.
- ^ John Henry Wigmore, A Treatise on the System of Evidence in Trials at Common Law, 2nd ed. , Little, Brown, and Co. , Boston, 1915
- ^ Simon, Rita James; Mahan, Linda. (1971). "Quantifying Burdens of Proof—A View from the Bench, the Jury, and the Classroom". Law and Society Review. ٥ (٣): ٣١٩–٣٣٠. doi:10.2307/3052837. JSTOR 3052837.
{{cite journal}}
: Unknown parameter|lastauthoramp=
ignored (help) - ^ Katie Evans; David Osthus; Ryan G. Spurrier. "Distributions of Interest for Quantifying Reasonable Doubt and Their Applications" (PDF). Archived from the original (PDF) on 17ی Marchی 2013. Retrieved 2007-01-14.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help) ١٧ی ئازاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ The Principle of Sufficient Reason: A Reassessment by Alexander R. Pruss
- ^ A. S. Troelstra, H. Schwichtenberg (1996). Basic Proof Theory. In series Cambridge Tracts in Theoretical Computer Science, Cambridge University Press, ISBN 0-521-77911-1.
- ^ Hunter, Geoffrey, Metalogic: An Introduction to the Metatheory of Standard First-Order Logic, University of California Pres, 1971
- ^ Aristotle's Physics: a Guided Study, Joe Sachs, 1995 ISBN 0813521920 p. 70
- ^ The treatise on the divine nature: Summa theologiae I, 1–13, by Saint Thomas Aquinas, Brian J. Shanley, 2006 ISBN 0872208052 p. 198