عەلی زەندی
ڕواڵەت
عەلی زەندی | |
|---|---|
| زانیارییەکان | |
| ناوی لەدایکبوون | محەممەدعەلی زەندی |
| لەدایکبووی | ١٩٥٦ سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
| مردووی | ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ تۆرۆنتۆ، کەنەدا |
| پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، ژەنیار |
محەممەدعەلی زەندی ناسراو بە عەلی زەندی (١٩٥٦ لە سنە - ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لە تۆرۆنتۆ) گۆرانیبێژ و ژەنیاری کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. عەلی زەندی باوکی دیمەن زەندی ئەکتەری کوردی شانۆ و سینەما بوو.[١]
ژیان
[دەستکاری]عەلی زەندی لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوو. لە قۆناغی منداڵی لەگەڵ ناسر ڕەزازی ھاوڕێ بوو و پێکەوە دەستیان کرد بە چالاکی لە بواری ھونەری مۆسیقادا. ئەو لە لای حەسەن کامکار فێری مۆسیقا بوو. زەندی زیاتر لە ٢٠ ساڵ لەو بوارە چالاک بوو و کاری مۆسیقا و ئاواز و گۆرانی وتنی کردەوە. عەلی زەندی یەکەم ھونەرمەندێک بوو کە شیعری ئەرمەنی لە پەرتەو کرماشانی بە شێوەی گۆرانی خوێند و لەسەر کاسێت تۆماری کردەوە.[١] [٢]
عەلی زەندی بەدوای تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لە نەخۆشخانەیەکی شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا کۆچی دواییی کرد.[١] [٣] [٢]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- ئەرمەنی
- خاڵۆ ڕێبوار
- باوەیاڵ
- زارا و ڕێحان
- بە جێت دیلم
- بۆ تۆ
- زارا گیان
- مامە کڕنوو
- دەردی ھیجران
- گوڵی زەرد و سوور
- بەھار ھاتەوە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 ماڵپەڕی خەڵک: ھونەرمەندێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٤.
- 1 2 ماڵپەڕی وێستگەنیوز: ھونەرمەندێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٤.
- ↑ ماڵپەڕی مالمۆکورد: کەنەدا؛ کۆچی دوایی ھونەرمەند عەلی زەندی (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٤؛ ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٤.