ڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆ
دامەزران١٦ی ئایاری ١٩١٦
ناونراوە لەدوایمارک سایکس، فرانسوا جۆرج پیکۆ
کاتی ڕوودان١٦ی ئایاری ١٩١٦
واژووکارانفەڕەنسا، شانشینی یەکگرتوو

ڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆ کە بە فەرمی ڕێکەوتننامەی ناوەندی ئاسیا (ماوەی ڕێککەوتننامە: ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩١٥ تاکوو ئازاری ١٩١٦) ڕێککەوتنامەییەکی نھێنی بەریتانیای گەورە بە ئێرلەنداوە لەگەڵ فەڕەنسا، ھەروەھا بەڕازیبوونی ئیمپڕاتۆری ڕووسیا بوو. ئامانجی ئەم ڕێککەوتننامەیە دابەشکردنی خاکی ئەو وڵاتانە بوو لەژێردەستی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوون. ئەم خاکانە دران بە ھەریەکە بە ڕووسیا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا.

ناوەڕۆک[دەستکاری]

مارک سایکس
جۆرج پیکۆ

ھەر لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی یەکەمیی جیھانییەوە دەوڵەتە زلھێزەکان کەوتبوونە گفتوگۆ لە پێناوی ئەوەی کە زۆرترین داگیرگەیان ھەبێت وزۆرترین ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین بەتایبەتی ناوچەکانی دەوڵەتی عوسمانی بۆ خۆیان داگیربکەن لەمەوە پەیماننامەیەکی چاوچنۆکانەی ئیمپریالیانە بەسترا لەنێوان دەوڵەتە ئیمپریالیستەکاندا کە لەمەدا بەریتانیا نەیدەویست سنووری بەسنووری ڕووسیاوە بێت کە بریتی بوو لە ڕێککەوتنامەی سایکس پیکۆ، ئەوەبوو لە ١٦ی ئایاری ١٩١٦ (مارک سایکس)ی نوێنەری بەریتانیا و (جۆرج پیکۆ)ی نوێنەری فەڕەنسا گەیشتنە ڕێکەوتنامەیەک، بەڵام پێش ئەوەی ڕووسیا بێتە ناوپەیماننامەکە لەچەند ناوچەیەکدا ڕێککەوتبوون بەڵام نەیان دەتوانی ڕووسیا بێ‌ بەش بکەن، چونکە ڕووسیا مێژوویەکی کۆنتری ھەبوو لە ناوچەکەدا، ئەوەبوو ھەریەک لا سەردانی پترۆگرادیان کرد، پاش گفتوگۆیەکی سێ‌ لایەنە گەیشتنە ڕێککەوتانمەیەک کە دواتر بووە سایکس- پیکۆ و سازانۆف، ئەم ڕێکەوتنامەیە سەبارەت بەناوچەکانی دەوڵەتی عوسمانی بوو کە لە ١٢ بەند پێکھاتبوو بەڵام لێرەدا ئێمە زیاتر باس لەناوچەکانی کوردستان دەکەین کەدابەش کرابوو:

ناوچە دابەشکراوەکان[دەستکاری]

بەڵام دواتر ئەم ڕێککەوتننامەیە کە سەرەتا بە نھێنی بوو ئاشکرابوو ئەویش بەھۆی کشانەوەی ڕووسیا لە جەنگ بەھۆی ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ لە ناوخۆی ڕووسیا. پاشان گشت ھێزەکان لەوناوچانە کشانەوە، بەڵام لە ئەنجامی ڕادەستکردنی ناوچەکان، کوردستان بۆ چوار پارچە دابەشکرا، ھەر لەبەر کشانەوەی ھێزەکانیان لەو ناوچەیە چەند دەوڵەتێکی نوێ لەناوچەکە درووستبوون، وەک عێراق و تورکیا.

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم ڕێککەوتنامەیە لە ناوی (مارک سایکس) ڕاوێژکاری دیپۆماتی بەریتانی و (فرانسوا جۆرج پیکۆت) سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە لەندەن وەرگیراوە.

سه‌رچاوه‌[دەستکاری]