عومەر کوڕی خەتتاب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عومەری کوڕی خەتاب
پێشەوای باوەڕداران
خەلافەتی عومەر لە فراوانترین ئاستیدا، ساڵی ٦٤٤ز
ماوەی حوکم(١٣–٢٣)ک بەرامبەر (٦٣٤–٦٤٤)ز
لە دایکبوون٥٨٤ز
شوێنی لە دایکبوونمەککە،  عەرەبستانی سعوودی
وەفات٦٤٤ز
شوێنی وەفاتمەدینە،  عەرەبستانی سعوودی
شوێنی نێژرانماڵی عائیشە، تەنیشتی گۆڕی محەممەد و ئەبوبەکر.
جێگرعوسمان کوڕی عەفان
باوکخەتتاب کوڕی نوفەیل
دایکحنتمە کچی ھاشم
ئایینئیسلام


عومەری کوڕی خەتاب (بە عەرەبی: عمر بن الخطاب‎) دووەم خەلیفەی ڕاشدینە، وە یەکێکە لە ھاوەڵەکانی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد، ناسراوە بە فاروق، و یەکێکە لەو دە کەسەی کە مژدەی بەھەشتیان پێدراوە، لە ھاوەڵە زانا و لە خواترسەکان بووە، بە یەکەم کەس دادەنرێت کە کاری بە ڕۆژمێری کۆچیی کردووە، لە سەردەمی عومەردا فەتحی عێراق و میسر و لیبیا و شام و فەلەستین و فارس و خۆراسان و ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ و باشووری ئەرمینیا و سجستان (ئەفغانستانی ئێستا) کراوە، و قودس ھاتە ژێر سێبەری دەوڵەتی ئیسلامی، و مزگەوتی ئەقسا بۆ یەکەم جار ھاتە ژێر دەسەڵاتی موسڵمانان، و لەسەردەمی عومەردا دەستگیرا بەسەر یەکێک لە ھێزە گەورەکانی کاتی خۆیان کە دەوڵەتی ساسانی بوو، و دەسەڵاتی بیزەنتی کۆتایی پێ ھات لە میسر و شام. ڕێکخستنی دیوان و مووچەی سەربازان. سیستەمی دارایی. ڕێکخستنی کارگێڕی.[ژێدەر پێویستە]

خۆشنووسی ناوی عومەر لەگەڵ نزای خودای لێ خۆش بێت

لەدایکبوون و شێوەی[دەستکاری]

عومەری کوڕی خەتاب کوڕی نوفەیل کوڕی عەبدول عزی کوڕی ڕەباح، ناوبانگی ئەبو حەفصە و نازناوی فاروقە لەبەر ئەوەی ئیسلامی ئاشکرا کرد و پەروەردگار بەھۆی ئەوەوە بێ باوەڕە لە ئیمان جیاکردەوە؛ و عومەر سێزدە ساڵ دوای ساڵی فیل و لەدایکبوونی پێغەمبەر لە دایک بووە. شێواز و پێکھاتەی پێستی زۆر سپی بووە و سوور و سپی دەیڕوانی، ڕومەت و چاوی جوان بووە و باڵا بەرز بووە و بەھێز و بەخۆوە بووە، و بەشی پێشەوەی سەری قژی پێوە نەبووە، و بە خەنە قژی ڕەنگ کردووە.[ژێدەر پێویستە]

ئیسلام بوونی[دەستکاری]

عومەر ئیسلام بوو لە زولحەججە ساڵی ٦ی پێغەمبەرایەتی، و ئەمەش دوای موسڵمان بوونی حەمزەی کوڕی عەبدولموتەڵیب بە سێ ڕۆژ، کە تەمەنی نزیکەی ٢٧ ساڵ بووە، و پێش ئەو ٣٩ کەس موسڵمان بوو بوون و عومەر چلی تەواو کرد، و بەپێی سەرچاوەکانی سوننە، خوا وەڵامی دوعایەکی پێغەمبەر محەممەدی یاوەتەوە کە وتوویەتی: «اللھم اعز الإسلام باحد العمرین عمر بن الخطاب او عمر بن ھشام. قال: وکان احبھما إلییە عمر» واتە خوایە ئیسلام شکۆمەند کە بە یەکێک لە خۆشەویسترین ئەم دوو پیاوە لای خۆت: بە عومەری کوڕی ھیشام یان بە عومەری کوڕی خەتتاب. عومەر ھاتە ناو ئیسلامەوە بە دڵسۆزییەکی گەورەوە، کاری کرد بۆ جێگیرکردنی ئیسلام بە ھەموو ھێز و توانایەوە.[ژێدەر پێویستە]

کۆچکردن بۆ مەدینە[دەستکاری]

بەپێی گێڕانەوەکانی سوننە ھیچ کام لە موسڵمانان بە ئاشکرا کۆچیان نەکرد بۆ مەدینە تەنھا عومەری کوڕی خەتاب نەبێت، قامیشی شمشێرەکەی کردە ملی و کەوانەکەی کردە شانی و چەند ڕمێکی گرت بە دەستییەوە و کوتەکەکەی بە دەستەکەی ترییەوە، و چووە کەعبە و خەڵکانی قوڕەیش لە گۆڕەپانەکە لە بەردەمی بوون، حەوت جار تەوافی کەعبەی کرد و لە مەقامی ئیبراھیم نوێژی کرد و پاشان لەسەر یەکە یەکەی خەڵکە بازنەکە وەستا و پێی وتن: ڕووتان ڕەش بێت، خوا تەنھا ئەم لووتانە دەشکێنێت، کێ ئەیەوێت لە دەست دایکی بچێت و مناڵەکەی بێ باوک بێت و ژنەکەی بێ ھاوسەر بکەوێتەوە، با بێتە پشتی ئەو دۆڵەوە؛ و کەس دوای نەکەوت چەند کەسێکی بێ ھێز و لاواز نەبێت فێری کردن و ڕێگەی نیشاندان و ڕۆیشت بێ ئەوەی گوێ بە ھیچ بات. عومەر گەیشتە مەدینە بە ھاوەڵی نزیکەی بیست کەس لە نزیک و کەس وکاری، لەوانە زەیدی کوڕی خەتابی برای بوو.[ژێدەر پێویستە]

خەلافەتی عومەر[دەستکاری]

کاتێک ئەبوبەکر نەخۆشی زۆری بۆ ھێنا و بیری لەوە دەکردەوە کە دوای خۆی کێ خەلافەتی موسڵمانان بگرێتە دەست، ئەو دە کەسە ھەن کە مژدەی بەھەشتیان پێدراوە، و کاتێک پێغەمبەر محەممەد کۆچی دوایی کردووە لێیان ڕازی بووە، ھەروەھا خەڵکی بەدر ھەن کە ھەموویان کەسی چاکن، ئایا موسڵمانان کێ ھەڵدەبژێرن بۆ دوای ئەو و لەبەر ئەوەی بارودۆخەکە ئەوە نەبوو کە ناکۆکی دروست بێت لە نێوانیان. لەبەر ئەوە عومەر باشترین کەس بوو بۆ ئەو مەبەستە لای ئەبوبەکر، عومەر پێغەمبەر ھیوای خواستووە کە موسڵمان بێت و ئیسلام پێی شکۆمەند بێت، و بۆ ئەو مەبەستە ئەبوبەکر ڕاوێژی بە ھاوەڵە گەورەکان کرد و کاتێک بینی کەس نییە ڕەتی کاتەوە، عوسمان پەیماننامەکەی نوسی و خوێندیانەوە بۆ موسڵمانان و ھەموو گوێ ڕایەڵی بوون.[ژێدەر پێویستە]

ناونانانی بە پێشەوای باوەڕداران[دەستکاری]

شمشێری عومەری کوڕی خەتاب

بە جیاوازی لەگەڵ شیعەدا، سونە عومەر بە یەکەم کەس دادەنێن کە نازناوی پێشەوای باوەڕدارانی وەرگرتووە، لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر محەممەد، ئەبوبەکر بوو بە جێنشین، و موسڵمانان ناویان نا خەلیفەی پێغەمبەری خوا، و لە دوای ئەبوبەکر، عومەر بوو بە جێنشین و موسڵمانان پێیان دەوت خەلیفەی خەلیفەی پێغەمبەری خوا، لەبەر ئەوە عومەر ناڕازی بوو وتی ئەوەی کە لە دوای من بێت بە جێ نشین، ناوەکە زۆر درێژ دەبێتەوە بۆیان، لەبەر ئەوە داوای لێکردن ناوێک دابنێن بۆ خەلیفە کە لە دوای ئەو بانگی خەلیفەکانی پێ بکرێت، و زۆر لە ھاوەڵە گەورەکانی پێغەمبەر محەممەد وتیان؛ ئێمە باوەڕدارین و عومەر پێشەوامانە، لەبەر ئەوە عومەریان ناونا پێشەوای باوەڕداران.[ژێدەر پێویستە]

سەردەمی خەلافەتی عومەر[دەستکاری]

سەردەمی فاروق (عومەر) جیا دەکرێتەوە بە ژمارەیەکی زۆر دەستکەوتی شارستانی و بەڕێوەبردن، و یەکەم کەس بوو کە سەرەتای کۆچکردنی موسڵمانانی لە مەککەوە بۆ مەدینە کرد بە سەرەتای مێژوو، و یەکەم کەس بوو دیوانەکانی نوسییەوە و یەکەم کەس بوو کە بیت المالی موسڵمانانی دانا، و یەکەم کەس بوو کە گرنگی دا بە بنیاتنانی شاری نوێ، و یەکەم فروان کردنی مزگەوتی پێغەمبەر لە سەردەمی عومەردا بوو، و یەکەم کەس بوو کە جزییەی دانا لەسەر بێباوەڕەکان بێجگە لە مناڵ و ژن و بەساڵاچووان، و جزییەکەش بەپێی ئاستی دارایی خەڵکەکە دەگۆڕا، لەسەردەمی عومەردا فەتحی وڵاتی شام و عێراق و فارس و میسر و برقە و تەڕابولس و ئازەربایجان و نەھاوەند و جرجان کرا؛ و لەسەردەمی ئەودا بەسرە و کوفە بنیات نران، هەروەها هەر لە سەردەمی (عومەری کوڕی خەتاب) موچەی خانەنشینی داهێنرا. حەسەن عەلەوی دەڵێت: عومەر بنیاتنەری شارستانی ڕافدییە وەک سەرجۆن ئەکەدی و حاموڕابی و نەبو خزنەسر؛ و عومەر یەکەم کەس بوو یەھودی دەرکرد لە دوورگەی عەرەبی.[ژێدەر پێویستە]

گرنگترین ڕووداوەکان[دەستکاری]

  • جەنگی پرد (الجسر): بە پاشەکشەی موسڵمانان کۆتایی ھات.
  • جەنگی بوەیب: موسڵمانان سەرکەوتنێکی گەورەیان بەسەر فارسدا ھێنا.
  • جەنگی قادسییە: سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەی موسڵمانان بوو بەسەر فارسدا.
  • فەتحکردنی مەدائین: فەتحی پایتەختی فارس کرا.
  • فەتحکردنی جەلەولا وحەلوان.
  • فەتحکردنی ئەھواز.
  • جەنگی نەھاوەند: بەمە جەنگە موسڵمانان کۆتاییان بە دەسەڵاتی فارس (دەوڵەتی ساسانی) ھێنا.
  • فەتحکردنی حەلەب ودیمەشق وحەفل.
  • جەنگی یەرموک: سەرکەوتنێکی گەورەی موسڵمانان بوو بەسەر بیزەنتییەکان.
  • فەتحی بەیتولمەقەدەس (شاری قودسی پیرۆز).
  • تەواوکردنی فەتحی ھەموو شام.
  • فەتحی جەزیرەی فوراتی.
  • فەتحکردنی قەڵای بابلیۆن.
  • فەتحکردنی ئەسکەندەرییە.
  • دەستگرتنی تەواو بەسەر میسردا.

بەھاکانی عومەر[دەستکاری]

  • یەکەم کەس بوو ڕۆژژمێری کۆچیی دانا کە کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د. خ) کردە سەرەتای ڕۆژمێرەکە.
  • یەکەم کەس بوو کە پاسەوانی بە شەودا کردووە، کە کەس پێش ئەوە نەیکردووە و کەسیش دوای ئەو بە بەردەوامی و ڕێکخراوی بۆی نەکراوە.
  • یەکەم کەس بووە کە کۆنگرەی ساڵانەی بەستووە بۆ سەرکردە و والییەکانی و لێی پرسیونەتەوە، ئەمەش لە وەرزی حەجدا بووە، تا لە بەرزترین ئاستی ئیمانی و باوەڕدا بوون، تا دڵنیا بێت لە خوا پەرستی و ھەواڵیان.
  • یەکەم کەس بووە سکەی ئیسلامی لێداوە (دەرکردنی پارەی ئیسلامی).

لە ئاییندا[دەستکاری]

  • یەکەم کەس بووە کە خەڵکی کۆکردەوە بۆ نوێژی تەڕاویح.
  • یەکەم کەس بوو کە خەلافەتی کرد بە ڕاوێژکردن لە نێوان چەند کەسێک.
  • یەکەم کەس بوو کە مزگەوتی پێغەمبەری فراوان کرد.
  • یەکەم کەس بوو کە خەڵاتی دانا بۆ لەبەرکردنی قورئان.

لە پەیوەندییە گشتییەکاندا[دەستکاری]

  • یەھودی کردە دەرەوە لە دوورگەی عەرەبی.
  • جزییەی لابرد لەسەر بێ توانا و ھەژارەکانی بێ باوەڕان.
  • پارەی دەدا بە بێباوەڕە ھەژارەکان لە بیت المالی موسڵمانان.
  • ڕێگەی نەدا کەنیسەی مەسیحییەکان بڕوخێنرێت
  • جزییەی وەردەگرت بەپێی ئاستی دارایی.

لە جەنگدا[دەستکاری]

  • سەربازگەی بەردەوامی دامەزراند لە فەلەستین و شام و ئوردن.
  • یەکەم کەس بوو کە سەربازی پاسەوانی دانا لەسەر سنوورەکان.
  • یەکەم کەسە کە ھێزی ئیحتیاتی ڕێکخست.
  • یەکەم کەس بوو داوای لە سەرکردەکانی کرد، ڕاپۆرتی تەواوی بۆ ئامادە بکەن لەسەر حاڵی ئەندامانی سوپاکەیان.
  • یەکەم کەس بوو دیوانەکانی نوسیوە، بۆ تۆمارکردنی ناو و مووچەی سەربازەکان.
  • یەکەم کەس بوو کە پزیشک و وەرگێڕ و ڕێنمایی کەری لەگەڵ سوپادا نارد.
  • یەکەم کەس بوو گەنجینەی خواردنی دانا بۆ سوپا.

لە فەتحدا[دەستکاری]

لە سیاسەتدا[دەستکاری]

  • یەکەم کەس بوو دیوانەکانی نوسیوە.
  • یەکەم کەس بوو ناوەندی دابینکردنی ئازووقەی دانا
  • یەکەم کەس بوو ئەوقافی دانا لە ئیسلامدا
  • یەکەم کەس بوو کە ئاماری سەروەتی کرێکار و سەرکردە و والییەکانی دەکرد و لێی دەپرسینەوە لەسەری.
  • یەکەم کەس بوو ماڵێکی دانا بۆ سەروەتی موسڵمانان.
  • یەکەم کەس بوو کە مەسحی زەوی کرد و ڕووبەرەکەی دیاری کرد.
  • یەکەم کەس بوو سنوورەکانی دەپاراست.
  • یەکەم کەس بوو میوانخانەی دروست کرد … و زۆر بەھا و لێھاتوویی تر لە ھەموو بوارەکاندا.

کۆچی دوایی[دەستکاری]

ئارامگەی عومەری کوڕی خەتتاب، یەکەم پەنجەرە لای ڕاستەوە دیمەنی گۆڕی عومەر دەردەخات

عومەر ڕۆیشتە دەرەوە بۆ نوێژی بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ٢٦ی زی لحەجەی ساڵی ٢٣ی کۆچی، ئەبولوئلوئەی فارسی کە مەجوسی (ئاگر پەرست) بوو، سێ جار بە خەنجەرێکی ژەھراوی لە عومەری دا کاتێک سوجدەی برد، و عومەر وتی: (کوشتمی –یان خواردمی- سەگ)، و پاشان ئەبولوئلوئە ھەر کەسێک دەھاتە ڕێی لێی دەدا ھەتا سێزدە کەسی بریندار کرد، کە حەوتیان مردن، تا پیاوێک پاڵتۆیەکی دا بە سەریا، کە زانی گرتیان، ئەبولوئلوئە خۆی کوشت بە خەنجەرەکەی.[ژێدەر پێویستە]

پاشان عومەر دەستی عەبدول ڕەحمانی کوڕی عەوفی گرت و ھێنایە پێشەوە تا نوێژەکە بە خەڵکەکە تەواو بکات، و دوای نوێژەکە موسڵمانان عومەریان گەڕاندەوە بۆ ماڵی خۆی، و کاتێک عومەر پرسیاری کرد کێ خەنجەرەکەی لێدا، وتیان ئەبولوئلوئەی مەجوسی بووە، وتی: (سوپاس بۆ خوا کە مردنم لەسەر دەستی کەسێک نەبوو کە لافی موسڵمانێتی لێبدا)، پاشان بە کوڕەکەی وت: (بزانە چەند قەرزم لەسەرە)، حسابیان کرد ھەشتا و شەش ھەزار دەرھەم بوو، وتی: (لە پارەی ھۆزی عومەر بیدەنەوە، ئەگەر نا لە ھۆزی عدی کوڕی کەعب بیدەنەوە ئەگەر بەشی نەکرد، داوا لە قوڕەیش بکە، بەس لەوان تێپەڕ مەکە)، پاشان وتی: (بڕۆ بۆ لای عائیشەی دایکی باوەڕداران، بڵی مۆڵەت دەدەیت عومەر لە تەنیشتی دوو ھاوەڵەکەی بنێژرێت)، کە چوون بۆ لای: عائیشە وتی: -ئەو شوێنەم بۆ خۆم دانابوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەو پێش خۆم ئەخەم. گەڕانەوە و ھەواڵیان دا بە عومەر و وتی: (سوپاس بۆ خوا).

بەم شێوەیە ناشتیان لە تەنیشتی پێغەمبەر محەممەد (صل الله علیه وسلم) و ئەبوبەکردا بەو شێوەیەی کە دەیویست. خەلافەتەکەی دە ساڵ و شەش مانگ بوو، و پێش مردنی شەش ھاوەڵی ھەڵبژارد تا یەکێکیان ببنە خەلیفە لە پاش ئەو.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ژیانی پێشەوای باوەڕداران (عومەری کوڕی خەتاب) نوسینی/ د. عەلی محەممەد سەلابی، وەرگێڕانی/ ئومێد کەمال، جەمیل قادر.
  • وێکپیدیای عەرەبی.
  • سایتی قصة الإسلام