عەرەب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

عەرەب یەکێکە لە گەلەکانی جیھان ، عەرەبەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا دەژین وێڕای ھەندێکیان وەک پەنابەر لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور ، مێژوونووسان بەنەوەی پایەمبەر ئیسماعیل دەڵێن عەرەب .

دانیشتووان[دەستکاری]

خێزانێکی عەرەب لە شاری ڕامەڵا لە فەلەستین.

دانیشتووانی وڵاتانی عەرەب[دەستکاری]

لەکۆی ووڵاتە عەرەبیەکان زۆرتر له ٤٢٢ ملیۆن کەس دەژین

وڵات ژمارەی دانیشتووان ڕێژەی عەرەب
 میسر ٨٢٬٠٧٩٬٦٣٦ ٩٠٪‏
 سوودان ٤٥٬٠٤٧٬٥٠٢ ٧٠٪‏
 جەزائیر ٣٥٬٤٢٣٬٠٠٠ ٨٠٪‏
 عەرەبستانی سەعوودی ٢٦٬٢٤٦٬٠٠٠ ٩٠٪‏
 عێراق ٣١٬٤٦٧٬٠٠٠ ٧٥٪‏-٨٠٪‏
 یەمەن ٢٤٬٢٥٦٬٠٠٠ ١٠٠٪‏
 سووریا ٢٢٬٥٠٥٬٠٠٠ ٩٠٪‏
 توونس ١٠٬٣٧٤٬٠٠٠ ٩٨٪‏
 لیبیا ٦٬٥٤٦٬٠٠٠ ٩٧٪‏
 ئوردن ٦٬٤٧٢٬٠٠٠ ٩٨٪‏
 لوبنان ٤٬٢٥٥٬٠٠٠ ٩٥٪‏
فەلەستین فەڵەستین ٤٬٢٢٥٬٧١٠ ٩٠٪‏
 ئیسرائیل ١٬٥٠٠٬٠٠٠ ٢٠٫٥٪‏
 کووەیت ٣٬٠٣٠٬٠٠٠ ٨٠٪‏
 میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ٤٬٧٠٧٬٠٠٠ ١٩٪‏
 عومان ٣٬٠٩٠٬١٥٠ ٨١٪‏
 مۆریتانیا ٣٬٣٤٣٬٠٠٠ ٨٠٪‏
 قەتەر ١٬٥٠٨٬٠٠٠ ٥٥٪‏
 بەحرەین ١٬٢٣٤٬٥٧١ ٥١٫٤٪‏

ڕەوەندی عەرەب لەدەرەوەی ووڵات[دەستکاری]

دەقی سەردێڕ دەقی سەردێڕ دەقی سەردێڕ
ووڵات نیشتەجێبوانی عەرەب ڕێژەی عەرەب
 بەڕازیل ٦٬٠٠٠٬٠٠٠ ٣٫٠٪‏
 کەنەدا ٤٧٠٬٠٠٠ ١٫٤٪‏
 فەڕەنسا ٣٬٥٠٠٬٠٠٠ ٥٫٤٪‏
 ھۆڵەندا ٤١٨٬٠٠٠ ٢٫٥٪‏
 ئەرجەنتین ١٬٣٣٦٬٠٠٠ ٣٫٣٪‏
 چیلی ٧٠٠٬٠٠٠ ٤٫٢٪‏

بێجگە لەم ووڵاتانە عەرەبەکان لەکۆمەڵێ ووڵاتی تریش پەنابەرن وەک ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و باشووری ئەفریقیا و ئەمریکا و ڕووسیا و ئیکوادۆر و مەکسیک و تورکیا و ئوستورالیا بەڵام لەم ووڵاتانە ڕێژەیان بەتەواوی دیاری نەکراوە

ئایین[دەستکاری]

ڕێژەی ئاین و بیروباوەڕەکان لە نێو نەتەوەی عەرەب
ئیسلام
  
٩٠٪
مەسیحی
  
٦٪
باوەڕەکانی تر
  
٤٪

لە ئێستادا ئاینی ئیسلام باوەڕی زۆرینەی دانیشتووانی خەڵکی عەرەبە کە پێشبینی دەکرێ ٩٠%دانیشتیوان سەر بە ئیسلام بن ، لەدوای ئیسلامیش ئاینی مەسیحی بەپلەی دووەم دێت کە لەسەدا ٦ دێت کەبەشێکی زۆر لەمانە مەسیحین بە ڕەچەڵەک (قیبتی) بەتایبەتی لەوڵاتانی میسڕ و لوبنان

زمانی عەرەبی[دەستکاری]

OOjs UI icon article-ltr.svg وتاری سەرەکیزمانی عەرەبی

زمانی عەرەبی (بە عەرەبی: العربیة) گەورەترین زمانەکانی گرووپی زمانە سامییەکانە لە بارەی قسە پێکەرانەوە، و یەکێکە لە زمانە ھەرە بەربڵاوەکانی جیھان کە ٤٢٢ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات، و قسەپێکەرانی بەربڵاون لەو ناوچەیەی کە پێی دەوتری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەگەڵ زۆرێک لە شوێنەکانی تری جیھان کە لە دەوروبەری ئەم وڵاتانەن وەکوو: ئەھواز، تورکیا، چاد، مالی، سینیگال، ئێرتریا. زمانی عەرەبی گرنگیەکی تایبەتی ھەیە لە لای موسڵمانان، چونکە زمانی قورئانە، و زۆربەی زۆری خوداپەرستی لە ئاینی ئیسلامدا بەبێ زمانی عەرەبی ناکرێ[ژێدەر پێویستە] ، ھەروەھا زمانی عەرەبی زمانێکی سەرەکیی بۆنەکانە لە چەند کڵێسایەکی کریستیانی لە وڵاتە عەرەبیەکاندا. ھەروەھا زمانی عەرەبی زۆرێک لە کارە ئاینیەکان و بیرمەندیەکانی جوولەکەکانی پێ نووسراوە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.