بنزاری ھەولێری
ھەولێری (بە کوردیی باکووری: Hewlêrî) بنزارێکی کوردیی ناوەندییە کە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و هەندێک ناوچەی دەورووبەری قسەی پێ دەکرێ.[١] هەولێری چەندین تایبەتمەندیی تێدایە کە جیای دەکاتەوە لە شێوەزارەکانی تری کوردی.
بێژەکردن و فۆنەتیک
[دەستکاری]بنزاری هەولێری زۆر تایبەتمەندیی فۆنەتیکی جیاوازی هەیە، کە لە کوردیی سۆرانیی ستاندارد (کوردیی پەتی) جیای دەکاتەوە. یەکێک لە جیاوازییە فۆنۆلۆژییە دیارەکان بێژەکردنی پیتی "ڵ"ە، کە لە کوردیی پەتی و بنزاری سلێمانی بە دەنگی "ɫ" بێژەدەکرێ. لە هەولێریدا، "ڵ" بە /ɾ/ [ر] یان /l/ [ل] دەخوێندرێتەوە.[٢]
گۆڕانی فۆنەتیکیی تریش ڕوودەدات لە بنزاری هەولێری، وەک گۆڕینی "وو" بۆ "ی" و "و" بۆ "ف". بۆ نموونە "شووتی" دەبێتە "شفتی"، "مزگەوت"یش دەبێتە "مزگەفت."[٣] ئەم گۆڕانکارییە فۆنەتیکیانە جیاوازیی بێژەکردنی بنزارەکە زیاتر دەکەن.
ڕێزمان و ڕستەسازی
[دەستکاری]هەولێری جگە لە جیاوازییە فۆنەتیکییەکانی، گەلێک تایبەتمەندیی ڕێزمانی و ڕستەسازییش لەخۆدەگرێ. هاوشێوەی کرمانجی، هەولێری جێناوی ناڕاستەوخۆ بەکاردەهێنێت، و تەنانەت جێناوە کەسییە سەربەخۆکانیشی جیاوازیان لەگەڵ کوردیی پەتیدا هەیە.[٤] ئەم تایبەتمەندییەش لە بنزارەکانی دیی کوردیی ناوەندی جیایدەکاتەوە. خەسڵەتێکی تری بنزارەکەش بەکارهێنانی پاشگری "ەک"ّە لە شوێنی "ێک"ی ستاندارد.
ھەولێری | سلێمانی (کوردیی پەتی) | کرمانجی |
---|---|---|
ئەمن | من | ئەز |
ئەتو | تۆ | تو |
ئەو | ئەو | ئەو |
ئەمە | ئێمە | ئەم |
ئەنگۆ | ئێوە | هوون\هنگۆ |
ھەولێری | سلێمانی (کوردیی پەتی) | کرمانجی |
---|---|---|
من | من | من |
تو | تۆ | تە |
وی | ئەو | وی\وێ |
مە | ئێمە | مە |
نگۆ | ئێوە | وە |
کاریگەری و بەکارهێنان
[دەستکاری]هەولێری، زاری سەرەکیی شاری هەولێرە، نەک تەنیا کوردانی هەولێر بەڵکو نەتەوەکانی دیکەی وەک تورکمان و ئاشووریش قسەی پێدەکەن.[٥] جگە لەوەش، بەربڵاویی زارەکە بووەتە هۆی کاریگەریی لەسەر شێوەزاری سۆرانیی ستاندارد.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Sheyholislami، Jaffer (January 2015). «Language Varieties of the Kurds».
- ^ Ebadi، Saman (April 2015). «The Realization of Address terms in Sorani Kurdish (Jafi Dialect)» (PDF). International Journal of English and Education. 4: 265.
- ^ «Hamad». conferences.koyauniversity.org. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Sanaddin، Kawar (Winter 2020). «Diglossic Situation In Sorani Kurdish Dialect». QALAAI ZANISTSCIENTIFIC JOURNAL. 5: 870–872.
- ^ Sherwani، Kawa Abdulkareem. «The discourse of civic pride: Hawleri identity as one of the oldest Kurdistani cities in the Middle East». PLOS ONE (بە ئینگلیزی). 16 (11).
- ^ Rasheed، Minwas (September 2021). «Diglossia: A Mixed-Mode Survey Analysis on the Use of Formal and Informal Speech among Sorani Kurdish Speakers» (PDF). International Journal of Social Sciences & Educational Studies. 8: 260. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |