ویکیپیدیا:شێواز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەبەست لە نووسینی ئەم شێوازنامەیە یەکسانکردنی نووسینی وتارەکانی ویکیپیدیایە چونکە ئەوە دەبێتە ھۆی دۆزینەوە، چاکسازی و خوێندنەوەی ئاسانی وتارەکان. یاساکانی ژێرەوە بە پێویست باشترینەکان نین و دوایین شێوازیش نین. بەڵام ئەگەر ھەمووان لە شێوەیەکی یەکسان کەڵکوەرگرن دەبێتە ھۆی بەکارھێنانی ئاسانتری ویکیپیدیا.

نووسینی وتارێکی ڕوونکەرەوە و بێلایانانە زۆر گرنگترە لە شێوازی بەرچاوخستنەکەی. نووسەرەکان زۆرلێکراو نین بۆ پابەندی بە ھەموو یاساکان. یەکێک لە باشییەکانی ویکینووسین ئەوەیە کە باشترین پێویست نییە.

ناوی وتار، سەرناوەکان و بەشەکان[دەستکاری]

ناوی وتار[دەستکاری]

  • باوترین ناو بۆ ئەو بابەتە لە نێو کتێبەکان و بڵاوکراوەکان و کۆمەڵانی خەڵک بێت. ئەوەتان لە بەرچاو ببێت کە ئەگەر کەسێک ئەم بابەتەی بوێ بۆ چ وشەیەک دەگەڕێ.
  • لە بواری ڕێزمانەوە دەبێ ناو یان ڕستەی ناوی بێت (نموونە: تیرۆری قاسملوو دروستە نەک قاسملوو چۆن تیرۆر کرا؟)
  • ئەگەر ناوەکە بۆ چەند بابەتی جیاواز بەکاردێت ڕوونکردنەوەی بۆ بکرێت. نموونە:
    • کاتێک ناوی وتارێک لەو چەند وتاری تر گرنگتر بێت، وەک ھەولێر، ە پەڕەی تایبەت دەبێ بۆ ھەولێر بێت. لەو پەڕەدا بەستەرێکی تایبەت دەبێ ببێ بۆ ھەولێر (ڕوونکردنەوە) کە لەو پەڕەدا بەستەر ھەیە بۆ سەرجەم ئەو وتارانەی وشەی ھەولێریان تێدایە. وەک: ھەولێر (پارێزگا) یا ھەولێر (کتێب).
    • کاتێک وتارەکان لە یەک ئاستدا بن، وەک: دارستان (کۆمەڵە شیعر)، دارستان (جوگرافیا)، دارستان (شار).
  • بە کوردی بێت (نموونە: گووگڵ نەک Google)
  • ناوی وتار دەبێ کورت بێت و کەمتر لە ١٠ وشە ببێت.
  • بەھۆی بەرگری لە کێشەی تەکنیکی ھێماکانی # < > [ ] | { } / + نابێ بەکاربێت لە ناوەکەدا.

نووسینی کۆدەکان[دەستکاری]

تەواوی پیتەکان و نیشانەکان دەبێ بە نووسە دروستەکەیان بنووسرێن. پەڕەی نووسینی کوردی، زانیاریی زۆرتری سەبارەت بە شێوەی تایپکردنی دروستی کوردی تێدایە.

ڕێنووس[دەستکاری]

بۆ یەکگرتووکردنی شێوازی نووسینی وتارەکان ھەندێک یاسا ھەن کە دەبێ لەبەرچاو بگیرێن. پەڕەی ڕێنووسی کوردی، زانیاریی زۆرتری سەبارەت بەم مەبەستە لە خۆ دەگرێت.

دەستووری نووسینی ناوەڕۆک[دەستکاری]

شێوازی نووسینی ناوەڕۆکی نووسراوەکان وەک ھەموو زانستنامەکانی دیکە دەبێ بە شێوەی فەرمی بێت. بەڵام وا نەبێت کە نووسراوەکە قورس بێت یان وشەی وای تێدا بەکاربھێندرێت کە کەس لێی تێنەگات.

نموونەیەک لە فەرمیبوونی نووسراوەکان ئەوەیە کە لە جیاتیی ئەوە شتێک لە زمانی خۆمانەوە بگێڕینەوە، واتە یەکەم کەسی، لە زمانی کەسێکی نادیار بیگێڕینەوە. بە جێگەی «لە خوارەوە سەبارەت بەم بابەتە زیاترم نووسیوە» دەبێ بنووسیت «لە خوارەوە سەبارەت بەم بابەتە زیاتر نووسراوە».

زمانی نووسراوەکان دەبێ لەو زمانەی قسەی پێ دەکەین نەختێ جیاواز بێت. وشەکان بە تەواوی بەکار بێن. ھەڵە: «ڕۆی» - دروست: «ڕۆیشت».

لە لاپەڕەکانی لێدوان دەکرێ نافەرمی بنووسرێت بەڵام وا باشترە کە لەوێشدا ھەر بە فەرمی بنووسرێت.

کاتی باسکردنی ڕووداوێک کە لە ڕابردوودا ڕووی داوە، باشتر وایە شێوازی باسکردنەکە بۆ ڕابردوو بێت. «ئەمڕۆ لە بەغدا تەقینەوەیەک ڕوو دەدات» باشتر وایە بنووسرێت «ئەمڕۆ لە بەغداد تەقینەوەیەک ڕووی دا». ئەوە بەو مانا نییە کە نوووسەران مافی بەکارھێنانی ئەو شێوازی گێڕانەوەیان نییە، لە ھەندێک شۆیندا لەوانەیە جوانتر بێت ئەگەر ھەروا باس لە ڕووداوەکان بکەین.

خاڵبەندی[دەستکاری]

خاڵەکان بۆ ڕاحەتتر خوێندنەوەی نووسراوەکان بەکاردێن کە لەسەر دوو جۆرن.

  1. خاڵە تاکەکان وەک:. و،
  2. خاڵە دوانییەکان وەک: () <> ""

تاکەکان[دەستکاری]

کاتی بەکارھێنان (.) و (،) دەبێ دوو شتمان لەبیربێت:

  • دەنووسێن بە دوایین پیتی پێش خۆیان
  • دوای ئەو خاڵانە دەبێ حەتمەن یەک بۆشایی ھەبێ ھەتا پیتی دواتر

بۆ نموونە

    • دروست:
      • ئەگەر چی ڕۆشتی، قەد ناچی لەیادم
    • ھەڵە:
      • ئەگەر چی ڕۆشتی،قەد ناچی لەیادم
      • ئەگەر چی ڕۆشتی ، قەد ناچی لەیادم
      • ئەگەر چی ڕۆشتی ،قەد ناچی لەیادم

دوانییەکان[دەستکاری]

ئەو خاڵانەی دوانیی بەکاردێن، لە دوو نووسە پێکھاتوون. نووسەیەک کە دەیکاتەوە، نووسەیەک کە دەیبەستێ. کاتی بەکارھێنان ئەوانەی خوارەمان لەبیربێت:

  • نووسەی کردنەوە دەگەڵ پیتی پێش خۆی بۆشایەکی نێوانە، بەڵام پیتی دوای ئەو پێوەی دەنووسێت
  • نووسەی بەستن بێ بۆشایی دەگەڵ پیتی پێش خۆی دەنووسرێت، بەڵام دوای ئەو، بۆشایییەک دەبی ببێت
  • دروست
    • کوردستان (لە پانتاییدا) لە ژاپۆن گەورەترە.
  • ھەڵە
    • کوردستان(لە پانتاییدا) لە ژاپۆن گەورەترە.
    • کوردستان (لە پانتاییدا)لە ژاپۆن گەورەترە.
    • کوردستان(لە پانتاییدا)لە ژاپۆن گەورەترە.

گێڕانەوە[دەستکاری]

لە نووسینی کوردیدا ھەردوو «» (لە فارسیدا) و "" (لە ئینگلیزیدا) بۆ نیشاندانی گێڕانەوە بەکاردێن. ویکیپیدیا شوێنی کۆکردنەوەی گێراوەکان نییە، بەڵام ھێنانی گێڕانەوەیەک لە نێوان نووسراوەی وتار گرفتی نییە. ویکیپرۆژەیەکی خوشکی ھەیە بەناوی وتەویکی کە بۆ کۆکردنەوەی گێڕاوەکانە بەکار دێت.

بەکارھێنانی کۆدەکانی html[دەستکاری]

تا بۆتان دەکرێ لە کۆدەکانی html لە نێوان نووسراوەکەتان کەڵک وەرمەگرن. ئەو کۆدانە زۆر بەکاردەبرێن و دەبێتە ھۆی کێشە:

  • بەکار ھێنانی کۆدی html بۆ خشتە
  • بەکار ھێنانی <p align="justify">
  • بەکار ھێنانی <i> بۆ لارکردنی دەق

ژمارەکان[دەستکاری]

ئەو نووسانەی کە لە کوردیدا بەکاردێت بۆ ژمارەکان:١٢٣٤٥٦٧٨٩٠ کە جیاوازە لە ژمارەکانی فارسی و لاتین.

سەردێڕی وتارەکان[دەستکاری]

سەردێری وتار ناوێکە کە وتارەکە لەسەر ویکیپیدیا بەوە پاشەکەوت دەکرێت. بۆ نموونە ئەم وتارەی ئێستا دەیخوێنیتەوە ناوی ئەمەیە: «ویکیپیدیا:شێوەزار» کە دەتوانی بە نووسینی ئەوە لە شوێنی ناونیشانی وێبگەڕ بڕۆیتە ئەو لاپەڕەیە

http://ckb.wikipedia.org/wiki/ویکیپیدیا:شێواز

واتە دەتوانی ھەر لەو ناونیشانە بۆ دروستکردنی لاپەڕەیەک کە بوونی نییە کەڵک وەرگریت. بە زیادکردنی ناوی سەردێر بە کۆتایی ئەم ناونیشانە:

http://ckb.wikipedia.org/wiki/

بۆ نموونە

http://ckb.wikipedia.org/wiki/دڵخواز

لێرە دەتوانی لاپەڕەی تایبەت بەوە چاو لێبکەی.

ئەو خاڵانەی سەبارەت بە سەردێری وتار گرنگن:

  • لە نووسینی سەردێری وتار لە نووسە کووردییەکان کەڵک وەربگرن.
  • ناوە تایبەتەکان وەک خۆیان دەبێ بەکار بێن و نابێت وەریان بگێڕن بۆ کوردی؛ بۆ نموونە "نیوزیلەند" ھەر وەک خۆی دەبێ بەکاربێت نەک وەک "زیلەندی نوێ".
  • کاتی دروستکردنی وتارێکی نوێ، ئەرخەیان بن بە تەختەکلیلی کوردی دەنووسیت، نەک عەرەبی (بە تایبەت کاتی نووسینی ئەم پیتانە: ی و ک).
  • لە سەردێری وتاردا نووسە تایبەتەکان وەک #، $، %، * بەکار مەھێنن.
  • لە سەردێڕ لە بەکارھێنانی وشەکان بە کۆمەڵ پارێز بکەن: "کێو" نەک "کێوەکان".
  • ئەگەر ناوێک دەبێتە سەردێری چەن وتاری جیاواز یا پێت وایە لە داھاتوودا ئەوە ڕوو دەدات، باشتر وایە بوارەکان جیا بکەیتەوە:

لەم جۆرەدا دەبێ لاپەڕەیەک ھەر بەو ناوە، بێ ()، تەرخان بکرێت بۆ لاپەڕەی ڕوونکردنەوە. لەو لاپەڕەدا بەستەرەکانی پەیوەندیدار بەوە و ھێندێ لێکۆڵینەوەی تێدا بێت. لەم نموونەدا کازابلانکا دەبێتە لاپەڕەی ڕوونکردنەوە.

شێوازی دروستی دانانی () ئەوەیە کە بۆشایی لە نێوان ناوی سەرەکی و () ھەبێ واتە «کازابلانکا (فیلم)»

ڕەوانەکردن[دەستکاری]

ئەگەر ئەگەری ئەوە ھەیە کە خوێنەر بۆ بینینی وتارەکەت لە شوێن ناوێکی دیکە بگەڕێت، لاپەڕەیەک بەو ناوە دروست بکە و لە ناوەڕۆکی ئەم لاپەڕەیەدا دەستووری ڕەوانەکەر بنووسە:

#ڕەوانەکەر [[ناوی پەڕەی مەبەست]]

بەکارھێنانی دەقی لار[دەستکاری]

لارکردنی دەق بۆ نیشاندانی گرنگی و سووربوون لەسەر وشەیەکی تایبەت بەکاردێت. دەق ئاوا لار دەبێ:

''دەقی لار''

ئەنجامەکەی:

دەقی لار

ئەو کاتانەی دەبێ دەقی لار بەکاربێنن ئامانەن:

  • ھێنانی ناوە تایبەتەکان (ناوی کەسایەتی، شوێن، ناوی کتێب و فیلم و…)
  • کاتێ لە وشە یان پیتێکی ئاسایی مەبەست وشە یان پیتێکی تایبەتە.
    • «کوردستان ناوی وڵاتێکە لە…»
    • «پیتی ک باشتر وایە وەک…»

بەشەکانی وتار[دەستکاری]

ھەر وتارێک بە دوو یان چەند ھێڵ دەست پێ دەکات کە پێناسەی سەرجەمی وتارەکەیە. ئەگەر وتارەکە درێژ بێ، بە چەن بەش لەت دەکرێت.

پێناسەی وتار

== بەشی یەکەم ==
=== ژێربەشی یەکەمی بەشی یەکەم ===
.
.
.
.

== بەشی ئەوەندە ==
=== ژێربەشی یەکەمی بەشی ئەوەندە ===
== نووسراوە پەیوەندیدارەکان ==
== پەراوێزەکان ==
== سەرچاوەکان ==
== بەستەرە دەرەکییەکان ==

لە یادتان ببێت کە سەردێری گرنگترین بەشەکانی وتار لە نێوان (== ) دێت. ==وێنەکان== *بۆ ھێنانی وێنە لە ناوەڕۆکی وتاردا لە قاپی تایبەتی خۆی کەڵک وەردەگیڕێت.

  • وێنەکان لە لای چەپەوە بەکاردێن، بەڵام ئەگەر وتارێک چەند وێنەی تێدا بوو، بۆ پارێز لە ماندووبوونی خوێنەر دەتوانی لە لای ڕاستیش دایبنەی.
  • مافی بەکارھێنانی وێنەکان لە ویکیپیدیا گرنگە. کاتی بارکردنی وێنە دەبێ کورتەیەک لەوەی کە ئەو وێنەیە ھیی کێیە، لە کوێوە وەرت گرتوو و چەند شتی دیکە لە پێناسەی وێنەکەدا بنووسیت. == پوختەی دەستکاری ==

لە لاپەڕەی دەستکاری ھەموو وتارێکدا لەژێر چوارچێوەی دەستکاری، چوارچێوەیەکی تر ھەیە بۆ زیادکردنی ھۆکاری ئەو دەستکارییە. ئەوە بۆ یارمەتیدانی دەستکاریکەرانی دوای تۆ زۆر بەسوودە. ھەوڵ بدە ھەمیشە پێناسەیە بەسوود لە چاکسازییەکەت لەوێدا بنووسیت.