ئومێد خۆشناو
ڕواڵەت
| ئومێد خۆشناو | |
|---|---|
| ئومێد خۆشناو | |
| پارێزگاری ھەولێر | |
| لە پۆستدا بووە ٨ی شوباتی ٢٠٢١ – ئێستا | |
| سەرۆک کۆمار | نێچیرڤان بارزانی |
| سەرۆک وەزیران | مەسروور بارزانی |
| پێشینە | فرسەت سۆفی |
| ئەندامی پەرلەمانی کوردستان | |
| وردەکاریی تاکەکەسی | |
| لەدایکبوون | ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن ١ی حوزەیرانی ١٩٧٧ ھەولێر |
| پارتی سیاسی | |
| خوێندن لە | زانکۆی سەلاحەدین |
ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن ناسراو بە ئومێد خۆشناو (لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٧٧ لە ھەولێر)[١] سیاسەتوانێکی باشووری کوردستانە. لەوەتەی ٨ی شوباتی ٢٠٢١ بووەتە ٤٢ەمین پارێزگاری ھەولێر.[٢][٣] بەر لەوەش ئەندام بووە لە چوارەم و پێنجەمین خولی پەرلەمانی کوردستان.[٤] ئومێد لە پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.[٥]
پێش ئەوەی ببێتە ئەندام پەرلەمانی کوردستان، ئومێد سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە، کە کۆمەڵە یان یەکێتییەکی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە.[٦] ئومێد خۆشناو ھەڵگری بڕوانامەکانی دبلۆم و بەکالۆریۆسە لە ڕاگەیاندن ھەروەھا ماستەر لە یاسای گشتی.[١] ناوبراو ماوەیەکیش خەریکی کاری ڕۆژنامەوانیی و ڕاگەیاندن بووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «ئومێد عبدالرحمن حسن». پەرلەمانی کوردستان (بە کوردی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «ئومێد خۆشناو بە پارێزگاری نوێی ھەولێر ھەڵبژێردرا». www.kurdistan24.net. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «ئومێد خۆشناو 42ـەمین پارێزگاری ھەولێر». www.rudaw.net. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ Corporation، Nalia. «ئومێد خۆشناو لەکاتی جێهێشتنی پەرلەماندا: بهپاکی و راستگۆیی کۆتایی بهو ئهرکهم هات». nrttv.com. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «ئومێد خۆشناو: لەمڕۆوە ڕێکارەکانی بوون بە پارێزگاری ھەولێر دەست پێدەکەم». باسنیوز. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «گوڵان میدیا - ئومێد خۆشناو سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بۆ گوڵان:ئەگەر ئەرکی لاوانی نەوەی کۆن بەدیھێنانی ئازادی بووبێت ئەوا ئەرکی لاوانی ئەمڕۆ پاراستنی ئەو ئازادییەیە». gulan-media.com. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |