زانکۆی پزیشکیی ھەولێر
| زانکۆی پزیشکیی ھەولێر | |
|---|---|
| زانکۆی ھەولێری پزیشکی | |
لۆگۆی زانکۆکە | |
| دامەزراندن | ٢٠٠٥ |
| سەرۆکی زانکۆ | پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر علی عبدالرزّاق الدباغ |
| شوێن | ھەولێر, هەولێر, ھەرێمی کوردستان |
| ماڵپەڕ | www.hmu.edu.krd |
زانکۆی پزیشکیی ھەولێر (ناوی فەرمی: زانکۆی ھەولێری پزیشکی) زانکۆیەکی پزیشکییە لە ھەولێر کە لە ساڵی ٢٠٠٥دا دامەزراوە. لە ئێستادا پڕۆفیسۆری دکتۆر (علی عبدالرزاق دەباغ) سەرۆکی زانکۆیە[١]. زانکۆی پزیشکیی هەولێر سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە[٢].
کۆلێژەکان
[دەستکاری]- پزیشکیی گشتی
- پزیشکیی ددان
- دەرمانسازی
- پەرستیاری
- زانستە تەندروستییەکان
مێژوو
[دەستکاری]لە تەممووزی ٢٠٠٥ ئەم زانکۆیە بەڕووی خوێندکاران کرایەوە. ئەو کاتەی ئەم زانکۆیە بنیاتنرا، چوار کۆلێژی پزیشکی ھەبوون کە لەلایەن زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەدەبران. ئەو زانکۆیە دامەزرا بۆ چاودێریکردنی ئەم چوار کۆلێژە و باشترکردن و بەرەوپێشبردنی پەروەردەی پزیشکی و سیستەمی تەندروستی.
جیابوونەوەکە دوای پێشنیارێک هات کە ژمارەیەک ئەکادیمی لەو کۆلێژانە بە پاڵپشتی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین و هەروەها وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستییەکان پێشکەشیان کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Hawler Medical University - University Council». hmu.edu.krd (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «حکومەتی هەرێمی کوردستان | وەزارەتی خوێندنی باڵا». حکومەتی هەرێمی كوردستان (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ویکیپیدیای عەرەبی و ئینگلیزی