حەسەن سیساوەیی
حەسەن سیساوەیی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٢٦ |
| مەرگ | ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (٨٨–٨٩ ساڵ ژیاوە) |
| ھۆکاری مەرگ | جەڵتەی دڵ |
| نیشتەجێی | سیساوە و باسرمە |
| نەتەوە | کورد |
| پەروەردە | نەخوێندەوار |
| پیشە | حەیرانبێژ |
| ھاوسەر | بێھاوسەر |
حەسەن سیساوەیی (ناوی تەواو: حەسەن ڕەسووڵ) (١٩٢٦ – ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥) حەیرانبێژێکی کورد بوو.
ژیان
[دەستکاری]حەسەن سیساوەیی لە ساڵی ١٩٢٦ لە گوندی ئاری سیرەک لەدایکبووە، نەچووەتە خوێندنگە. کاری مەڕداری و وەرزێری کردووە، و ھاوسەرگیریشی نەکردووە. لە منداڵییەوە دەستی بە حەیرانگوتن کردووە، سەرەڕای ئەوەی باوکی ئەوەی پێخۆش نەبووە. بووەتە حەیرانبێژی ئاغای سیساوە، لەبەرەوەش ناسناوی سیساوەیی وەرگرتووە.
لە ١٩٥٨ حەیرانەکانی «غەریبم و حەیران بەربووم لە بەندێ» ی بۆ بۆ ئێستگەی بەغدا تۆمارکردووە. سیساوەیی بەرھەمی دیکەشی ھەن، کە بەشێکیان فەوتاون لەبەرەوەی تۆمارنەکراون. ئەگەرچی سیساوەیی زۆرتر وەک حەیرانبێژ ناسراوە، بەڵام لە داڕشتنی بیرۆکە و ھونەری گێڕاوەی چیڕۆکیشدا، توانای ھەبووە و خاوەنی چەند چیڕۆکێکە، بەڵام بڵاونەکراونەتەوە.[١] حەسەن سیساوەیی لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ گیانی لەدەست دا بەھۆی جەڵتەی دڵەوە لە شارۆچکەی باسرمە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «حەسەن سیساوەیی» (بە کوردی). کوردیپێدیا. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ «بیرەوەرییەکانی حەسەن سیساوەیی» (بە کوردی). کوردی پۆست. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو]