شۆڕشی ڕووسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شۆڕشی ڕووسیا
Revolución-marzo-rusia--russianbolshevik00rossuoft.png
وڵاتئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
جێئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩١٧
بەشداربووبۆلشێڤیک، مێنشێڤیک، Socialist Revolutionary Party
دەبێتە ھۆکاریFirst Red Scare
خۆپشاندان لە فێبرێوەری ١٩١٧
وێنەی جووڵاوی لێنین لەکاتی وتاردان لەشۆڕشێ ئۆکتۆبەری ١٩١٧

شۆڕشی ڕووسیا یان شۆڕشی ئۆکتۆبەر یان شۆڕشی بەلشەڤیک یان شۆڕشی لێنین و ترۆتسکی ئەو زنجیرە شۆڕشە بوو دژی ئیمپراتۆری ڕووسیا کە لە ئەنجامدا سیستەمی وڵاتەکەی گۆڕی و بۆ سیستەمێکی کۆمۆنیزم و لە ئەنجامدا سنوورەکانی ڕووسیا گۆڕانکاری بەسەرهات و فراوان بوو و دەوڵەتی یەکێتیی سۆڤیەتی لەسەر بنیادنرا یەکەم زنجیرەی شۆڕشەکە لە شوبات یان فێبریوەری ١٩١٧ بوو وە دووەمیش لە تشرینی یەکەم یان ئۆکتۆبەر بوو لەهەمان ساڵدا.

ڕۆژی ١٧ی ئۆکتۆبەری ١٩١٧[دەستکاری]

لە ١٧ەی ئۆکتۆبەر ساڵی ١٩١٧ بە بە بڕیار و پلانێکی نەخشە بۆ داڕێژراوی پێشوەختی ڤلادیمیر لێنین و زۆرایەتی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حزبی سۆسیال دیموکراتی کرێکاری ڕووسیا (بۆلشێڤیک) و بە فەرماندەیی لیۆن ترۆتسکی، کرێکاران و سەربازان و جووتیاران و ژنان و لاوانی ڕێکخراو لە حزبی بۆلشێڤیک و شووراکاندا لە ھەموو لایەکەوە ھێرشیان بردە سەر حکوومەتی کرنیسکی کادیت و ھاوکارەکانی لە سۆسیال شۆڕشگێڕەکان و مەنشەفی یەکان و لە ماوەیەکی کەمدا و بە کەمترین زیانی گیانی، کە لە ژمارەی پەنجەکانی مرۆڤێک تێپەڕی نەدەکرد، دەستیان بەسەر کۆشکی زستانەی حکوومەت لە سەنت پیتەرزبورگدا گرت و زۆربەی سەرانی حکوومەتیان دەست بەسەر کرد. ئەمەش بووە چەخماخەیەک بۆ ھیرَش بردنە سەر زۆربەی ھەرە زۆری دام و دەزگاکانی حکوومەتی کرنیسکی لە سەراسەری ڕووسیا بەم شێوە لە کەمترین ماوەدا حزبی بۆلشێڤیک بۆ یەکجاری کۆتایی بەدەسەڵاتی چەند سەدەی ئیمپراتۆری تزاری و ھەشت مانگەی حکومەتی بۆرژوایی کرنیسکی ھێناو لە جێگای دا دەسەڵات و حکوومەتی کۆماری شوورایی کرێکاران و جووتیان و سەربازان، کە ڕێکخراو بوون لە شووراکان و ئەرتەشی سووردا، ڕاگەیاند.