فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر
IATA: EBLICAO: ORER
پوختە
جۆری فڕۆکەخانەگشتی / سەربازی
کارپێکەرحکوومەتی ھەرێمی کوردستان
شوێنھەولێر،  ھەرێمی کوردستان
Coordinates36°14′15″N 043°57′47″E / 36.23750°N 43.96306°E / 36.23750; 43.96306پۆتانەکان: 36°14′15″N 043°57′47″E / 36.23750°N 43.96306°E / 36.23750; 43.96306
ماڵپەڕerbilairport.com
تەلاری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر[١] (بە عەرەبی؛مطار أربيل الدولي) گەورەترین و فراوانترین فرۆکەخانەی کوردستانە.[٢] کە دەکەوێتە پارێزگای ھەولێر[٣] و بەدووری حەوت کیلۆمەتر لە (لە قەڵاتی گەورەی هەولێر)[٤] وە دوورە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شارەکە. لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی پێشووی کۆماری عێراق[٥] لە ٢٠٠٣، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکات کە ببێتە دەروازەیەک بەرەو جیھان. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر (IATA: EBL, ICAO: ORER) (کوردی: فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی هەولێر)، فڕۆکەخانەی سەرەکی شاری ھەولێرە لە ھەرێمی کوردستان، عێراق. لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەژێر لیژنەیەکدا بەڕێوەدەبرێت کە پێکهاتووە لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[٦]، و یەکێکە لە دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی (ئەوی دیکەیان فڕۆکەخانەی سلێمانییە)، کە سێیەم فڕۆکەخانە لە دهۆک لە قۆناغی دروستکردندایە. فڕۆکەخانەی نوێی نێودەوڵەتی هەولێر مۆدێرن لە ساڵی ٢٠٠٥ کرایەوە، فڕۆکەخانەکە یەکێکە لە درێژترین ڕێڕەوی فڕین لە جیهاندا.

مێژوو[دەستکاری]

لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣، یەکەمین فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی ھەولێردا نیشتەوە. وەکو فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی لە کوردستانی عێراق، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بووەتە دەروازەیەک بەرەو جیھان. فڕۆکەخانەکە لەسەر ھەمان ئەو شوێنە بنیادنراوە کە تاوەکو ساڵی ١٩٩١ وەکو فڕۆکەخانە و بنکەیەکی سەربازیی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بەکار دەھات. لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لە ٢٠٠٣، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکات کە ببێتە دەروازەیەک بەرەو جیھان. بەھۆی زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران و گەشتەکان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە فراوانکردنی تێرمیناڵی فڕۆکەخانە و نۆژەنکردنەوەی فڕگەکە. لە (١ی تەممووزی ٢٠٠٣) بنیاتنانی فڕۆکەخانە دەستی پێکرد و لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ یەکەمین فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی ھەولێر نیشتەوە، دوابەدوای ئەوەش گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ دەستی پێ کرد تاوەکو ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن ھێڵی ئاسمانی کوردستانەوە گەشتە ڕاستەوخۆکان لە نێوان کوردستان و ئەورووپا ھاتنە ئەنجامدان. سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، بە فەرمی پرۆژەکەی کردەوە دوای ئەوەی کە لە (٢٩ی نیسانی ٢٠٠٥) تەواو بوو دوای ئەوە لە (٢٦ی ئایاری ٢٠٠٥) فڕۆکەخانەکە کۆدی (ORER)ی لەلایەن ڕێکخراوی (ICAO) و پێ بەخشرا. بەھۆی گرنگی گواستنەوەی ئاسمانی و ھاندانی ڕێبەری کوردستان و پێشخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ ئەوەی بگاتە ئاستێکی نێودەوڵەتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا فڕۆکەخانەیەکی نوێ دروست بکات کە ببێتە یەکێک لە گەورەترین فڕۆکەخانە شارستانییەکان لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو کۆمپانیای (سکۆت ویلسن)ی بەریتانی دیزاینی فڕۆکەخانەی نوێی دانا و کۆمپانیای (ماکیۆڵ جەنگیز)یش بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی پرۆژەکەیان جێبەجێ کرد.

دیزاین[دەستکاری]

دەروازەی چوونەژوورەوە/ھاتنەدەرەوە لە فڕۆکەخانەی ھەولێر

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە دیزاینێکی کراوە و جوان لەلایەن گرووپی (سکۆت ویلسن) دروست کراوە کە بارەگاکەی لە وڵاتی بەریتانیایە. ئەم گرووپە سەربە کۆمپانیایەکی خەڵات لێ بەخشراوە لە ھەردوو کاری دیزاین و نەخشەکێشان بە کارکردن لە شوێنە سروشتی و دروستکراوەکاندا. پڕۆژەکانیان لە جیھاندا بڵاو بوونەتەوە و بریتین لە جوانکاریی سروشتی و دیزاینی شارستانیانە و دروستکردنی باڵەخانە و ڕێگای وشکانی و ھێڵی ئاسنین و فڕۆکەخانە. بەڵێندەری سەرەکی، کۆمپانیای (ماکێوڵ چەنگیز) ئە کە کۆمپانیایەکی بنیادنانی لە تورکیا دامەزراوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی کاردەکات. فڕۆکەخانە لە نزیک فڕۆکەخانەی کۆندا دروست کراوە کە پێشتر بنکەیەکی سەربازیی بووە. بەفڕگە کورتە (٢٨٠٠) مەترییەکەی و باڵەخانەکانی تێرمیناڵە کاتییەکەی خواست و داواکاریکان نەک ھەر تەنھا بۆ تێرمیناڵێکی نوێ بەڵکو بۆ فڕۆکەخانەیەکی نوێ زیاد بوون. بەھۆی دیزاینەکەیەوە، فڕۆکەخانەکە لەبەرواری (٢٦ی ئایاری ٢٠٠٥) کۆدی(ORER)ی لە (ڕێکخراوی نێودەوڵەتی فڕۆکەوانی شارستانی - ICAO)ی وەرگرت.

تایبەتمەندی[دەستکاری]

فڕۆکەخانەی نوێ یەکێک لە درێژترین فڕگەکانی لە ھەرێم و سەرانسەری جیھاندا ھەیە کە درێژییەکەی ٤٨٠٠ مەترە و پانییەکەی ٩٠ مەترە. ئامادەکراوە بۆ کارپێکردنی کاتاگۆریی دوو (CAT II) کە سیستەمی بە ئامێر نیشتنەوە (I LS)ی بۆ دانراوە. بەھۆی گرفتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ سەرووی ٤٣ ی سیلیزی کە دەکاتە(١٢٢ پلەی فەھرەنایت) لە وەرزی ھاویندا، ئەم فڕگە نوێیە بە شێوەیەکی زۆر چاک لەگەڵ ھەلومەرجی فڕۆکەخانەدا دەگونجێ لەگەڵ ئەوەی کە ھێشتا زۆرترین فڕۆکە لە کاتەکانی فێنک تری شەودا دێن و دەڕۆن.

بەشی تەندروستی[دەستکاری]

کلینیک[دەستکاری]

کلینیکی خزمەتگوزارە پزیشکییەکان، دەکەوێتە فرۆکەخانەی کۆن کە ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە کارکردندایە بە چەندین جۆری خزمەتگوزاری پزیشکی وەکو کلینیکی ڕاوێژکاری، تەندروستی دەم و ددان، پشکنینی تاقیگەیی، فریاگوزاری سەرەتایی و بارە لە ناکاوەکان و ھەروەھا پێکوتان.

ئەمبوڵانس[دەستکاری]

لە بارە لەناکاو وکتوپڕەکان بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی فرۆکەخانە لە ڕێگەی بنکەی تەندروستی پاڵپشت بە ئەمبولێنسەکان لە ئامادە باشی دایە. گواستنەوەی نەخۆش بە ئەمبولێنس لە خاڵی پشکنین بۆ شوێنی سەفەرکردن و بە پێچەوانەوە.

بەشی ھاتن[دەستکاری]

تیمی تەندروستی ئۆفیسی ھاتن ھەڵدەستێت بە پێدانی پێکوتە دژی ھەندێک نەخۆشی گواستراوە بە تایبەتی بۆ گەشتیاری وڵاتانی تووشبوو بە بەتا. تیمی تەندروستی لە ڕێگەی کامیرای گەرمپێو ھەڵدەستێت بە پێوانی پلەی گەرمی لەشی گەشتیاران بۆ زانینی ھەر زیاد بوونێکی پلەی گەرمی.

بەشی چوون (سەفەرکردن)[دەستکاری]

ئۆفیسی چوون ھەڵدەستیت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی ٢٤ کاتژمێر لە کاتی ڕووداوی کتووپڕ وفریاگوزاری سەرەتایی لە ناوچەی سەفەرکردن. ڕێگەپێدانی (ڕاپۆرتی) پزیشکی پێویستە لەم بارانەدا:

  • کاتێک باری تەندروستی گەشتیار لە گوماندا بێت بۆ توانای کەسەکە لە گەشتکردن بە فرۆکە وەکو کاتی دووگیانی، نەخۆشی تازە، نەشتەرگەری، پێکانەکان یاخود ناجێگیری باری تەندروستی لە ناکاو یان درێژخایەن.
  • لە کاتی ھەبوونی پێداویستی پزیشکی وەکو ئۆکسجین، گوێزەرەوە، ئامێری پزیشکی.
  • دەربارەی ھەر بارێک کە پێویستی بە ڕێگەپێدانی پزیشکی ھەیە زانیاری تەواو بخوێنەوە.
  • نەخۆش لەوانەیە پێویستی بە ڕاپۆرتی پزیشکی ھەبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆر کە تێیدا توانای گەشتکردنی نەخۆشەکە بە فرۆکە ڕوون کرابێتەوە یان ھەبوونی ھەر ئاستەنگێیک یان پێداویستی تایبەت بە باری نەخۆشەکە باسکرابێت.

ھۆبەی کاروباری یاسایی[دەستکاری]

ھەموو کارە یاسایییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی فرۆکەخانە دەکات لەگەڵ وەرگرتنی بەڵێن نامەی یاسایی لە خاوەن (کۆمپانیا) بارە خۆراکیانەی کەوا لە ڕێگای ھۆبەی پاراستنی تەندروستی ڕێگە پێدانیان بۆ دەکرێت پاش وەرگرتنی ڕێکارە ئیدارییەکان.

ھۆبەی فرۆکەوانی[دەستکاری]

تایبەتە بە سەرپەرشتی کردن و ئەنجامدانی ھەموو پشکنینە پزیشکییەکانی کارمەندانی فرۆکەوانی و بەشی تاوەری فرۆکەخانە لە کاتی وەرگرتن و دووبارە پشکنینی ساڵانەی کارمەندان.

ھۆبەی پاراستنی تەندروستی[دەستکاری]

سەرپەریشتی کردنی ھەموو جۆرەکانی پێکوتەو چاودێری کردنی ھێنان و ھەناردەی ئەو خۆراکانەی کە بۆ بەکارھێنانی مرۆیی دەگونجێت.

گەشتەکان[دەستکاری]

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە ھاوکاری ١١ کۆمپانیای بارھەڵگر بۆ زیاتر لە ٢٣ شوێنی مەبەست خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات. فڕۆکەی ھێڵی ئاسمانی نەمساویی گەشتەکانی خۆی بۆ ڤییەننا ھەفتانە لە دوو ڕۆژ زیاد کردووە بۆ پێنج ڕۆژ لە حەفتەیەکدا لە زۆرترین مانگەکانی وەرزی ھاویندا. گەشتە ئاسمانییەکان لە ڕێگای ئەتڵەس جێت بۆ ئەستەمبۆڵ و (مێد ئێر) بۆ بەیروت تا ڕاددەیەک پرِ گەشتیارن. مانگانە زیاتر لە ٧٠٠ گەشتی ئاسمانیی (نیشتن و فڕین) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ئەنجام دەدرێ. ئەو شارانەی بەکاردێن بۆ گەشتی چوون ھاتن.

بارھەڵگرەکان[دەستکاری]

  • Air Berlin
  • Gulf Air
  • Viking-Hellas
  • Air Sweden
  • Iraqi Airways
  • Atlas Jet
  • Med Airways
  • Austrian Airlines
  • Royal Jordanian Airlines
  • AVE.com Viking Airline

نێوخۆی وڵات[دەستکاری]

نێونەتەوەیی[دەستکاری]

ئامارەکان[دەستکاری]

ئاماری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر[٧]
ساڵ کۆێ ڕێبواران کۆی بار (بە تەن)
٢٠٠٦ ١٦٣٬٦١٩
٢٠٠٧ ٢٦٣٬١٤٨ ٩٬٣٢١
٢٠٠٨ ٣٠١٬٥٣٤ ١٣٬٣٣٥
٢٠٠٩ ٣٤٨٬١٢٠ ١١٬١٠٠
٢٠١٠ ٤٣٥٬٤٦٩ ١٠٬٦١٩
٢٠١١ ٦٢١٬٨٧٠ ١٧٬٧٦٩
٢٠١٢ ٩٤٧٬٦٠٠ ٢٧٬٨٤٩
٢٠١٣ ١٬١٩٣٬٧٨٣ ٣٨٬٥٧٢
٢٠١٤ ١٬٥٦٥٬٩٩٨ ٣٣٬٥٢٧

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Erbil International Airport", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-09-12, retrieved 2023-09-12
  2. ^ سەرچاوە:http://www.erbilairport.com/ku/ABUT01/F_ABUT01_03_01.aspx
  3. ^ "پارێزگای هەولێر". www.hawlergov.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-12.
  4. ^ Centre, UNESCO World Heritage. "Erbil Citadel". UNESCO World Heritage Centre (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-12.
  5. ^ "The Ba'ath party in Iraq". Encyklopedie Migrace (بە ئینگلیزی). 2018-01-12. Retrieved 2023-09-12.
  6. ^ presidency.gov.krd https://presidency.gov.krd/krp/english/pdisplay.aspx?sm=oJeOd5f59dk=. Retrieved 2023-09-12. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  7. ^ "Erbil International Airport". Erbilairport.net. Archived from the original on 21ی Februaryی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)